ئەگەر كەسێك ددانى دەستكردى بۆ دانرابوو ئایا لەكاتى ئاوڕادانە ناو دەمدا دەبێت دەرى بكات؟
ئەگەر كەسێك ددانى دەستكردى لەناو دەمدا بوو لە زاهیردا واجب نییە لەسەرى كە لایان بدات و هەروەكو ئەنگوستیلە وەهایە كە چۆن لەكاتى دەستنوێژدا داناكەنرێت، بەڵكو باشتر وایە كە بیجوڵێنێت و واجبیش نییە، چونكە پێغەمبەرى خوا ﷺ ئەنگوستیلەى لە پەنجەدا بووە و نەگێڕراوەتەوە كە لەكاتى دەستنوێژدا دایكەندبێت، لەكاتێكدا رێگریشە لە گەیشتنى ئاو بەژێر ئەنگوستیلەكە، بۆیە داینانێت لە كاتى دەستنوێژدا وبەتایبەت تاقم وددانى دەستكردى هەندێ كەس زۆر توند و سابتە و هەڵكەندن و دانانەوەى هەروا بەئاسانى ناكرێت.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –