بۆچى لە دواى ناشتنى مردوو چەند کەسێک لاى گۆڕەکەى دەمێنێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بۆچى لە دواى ناشتنى مردوو چەند کەسێک لاى گۆڕەکەى دەمێنێتەوە؟
پرسیار:

لە دواى ناشتنى مردوو فەرمودەیەک هەیە کە ڕێنمونیمان دەکات کە لاى گۆڕەکە بمێنینەوە بە ئەندازەى سەربڕینى حەیوانێک و دابەشکردنى گۆشتەکەى ئایا ئەمە ماناى چیە؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
ئەمە لە فەرمودەى صەحیحى پێغەمبەردا نەهاتووە بەڵکو ئەمە وەسێتى هاوەڵى بەڕێز (عەمرى کوڕى عاصە) ڕەزاى خواى لێ بێ کە فەرمویەتى : دواى ناشتنم لاى گۆڕەکەم بمێننەوە بە ئەندازەى سەربڕینى حەیوانێک و دابەشکردنى گۆشتەکەى .
بەڵام پێغەمبەرى خوا ڕێنمونى ئوممەتەکەى نەکردوە بۆ ئەم کارە و مانەوە لەدواى ناشتنى مردوو بەو ئەندازەیە ، وە هەروەها هاوەڵان رەزاى خوایان لێ بێ ئەم کارەیان نەکردوە ئەوەندەى ئێمە بزانین .
بەڵکو پێغەمبەرى خوا کاتێک لە ناشتنى مردوویەک ببوایەتەوە لەسەر گۆڕەکەى ڕادەوەستاو دەیفەرموو : (استغفروا لأخيكم ، وسلوا له التثبيت ، فإنه الآن يسأل) واتە : داواى لێخۆش بوون بكه‌ن له‌ خواى په‌روه‌ردگار بۆ براكه‌تان كه‌ لێى خۆش بێت ، و دامه‌زراوى بكات ، چونكه‌ ئێستا پرسیارى لێ ده‌كرێت .
بۆیە ئەوەى کە سوننەتە ئەوەیە لەسەر گۆڕەکەى لە دواى ناشتنى دوعاى دامەزراوى و لێخۆشبونى بۆ بکەى و بڵێى : ( اللهم ثَبِّتْهُ، اللهم ثَبِّتْهُ، اللهم ثَبِّتْهُ، اللهم اغفر له، اللهم اغفر له، اللهم اغفر له) .
بەڵام مانەوە لە لاى گۆڕ شەرعى نیه .

وەڵامى شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٥,٣٢٠ بەش: ناشتنى مردوو