حوکم و ئادابەکانى هەڵگرتنی جەنازە و شوێن کەوتنی بۆ گۆڕستان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکم و ئادابەکانى هەڵگرتنی جەنازە و شوێن کەوتنی بۆ گۆڕستان
پرسیار:

ئەو حوکم و ئادابەکان کامانەن سەبارەت بە چۆنێتى هەڵگرتنی جەنازە و شوێن کەوتنی بۆ گۆڕستان؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

لە درێژەى وەڵام ئەم خاڵانە ڕوون کراوەتەوە :
یەکەم: حوکمی هەڵگرتنی جەنازە:
دووەم: حوکمی شوێن کەوتنی جەنازە بۆ پیاوان:
سێیەم: حوکمی شوێن کەوتنی جەنازە بۆ ئافرەت:
چوارەم: حوکمی داپۆشینی دارو مەیتی ئافرەت:
پێنجەم: حوکمی هەڵگرتنی مردوو بە سەیارە و ئاژەڵ وهاوشێوەکانی:
شەشەم: چۆنیەتی هەڵگرتنی جەنازە:
حەوتەم: جێگای ئەو کەسانەی کەشوێن جەنازە کەوتوون:
هەشتەم: سەرکەوتن لە سەیارە و وڵاخ لەکاتی شوێن کەوتنی جەنازەدا:
نۆیەم: پەلەکردن لەئامادەکردنی جەنازەدا :
دەیەم: حوکمی دانیشتنی ئەوانەی لەگەڵ مردوو چوون پێش دانانی جەنازە:
یازدەیەم: حوکمی هەستان لەبەر جەنازە:
دوازدەیەم: حوکمی بەرز کردنەوەی دەنگ لەگەڵ جەنازەدا جا بەقورئان خوێندن بێت یاخود زیکر:
سیازدەیەم: حوکمی شوێن کەوتنی جەنازە لەحاڵەتی بوونی ناشەرعی لەگەڵی دا:

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم: حوکمی هەڵگرتنی جەنازە:
هەڵگرتنی جەنازە فەرزی کیفایەیە ، هەریەک لە: النوويُّ، وابنُ مُفلح، والمَرْداويُّ، وابنُ حَجَر الهيتميُّ، والشربينيُّ کۆدەنگیان لەم بارەیەوە نەقڵ کردووە.

دووەم: حوکمی شوێن کەوتنی جەنازە بۆ پیاوان:
سوننەتە بۆ پیاوان شوێن جەنازە بکەون ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان .

سێیەم: حوکمی شوێن کەوتنی جەنازە بۆ ئافرەت:  
زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی حوکمی شوێنکەوتنی ئافرەتان بۆ جەنازە ، وچەندان بۆچوونی لەسەرە وبەهێزترینیان دوو بۆچوونە:
بۆچوونی یەکەم: باش نی یە بۆ ئافرەت شوێنی جەنازە بکەوێت ، ئەوەش مەزهەبی شافعیەکانە ، وقسەی هەندێ لەسەلەفە.
بۆچوونی دووەم: حەرامە بۆ ئافرەت شوێنی جەنازە بکەوێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکانە ، وبۆچوونی ابنِ باز، وابنِ عُثيمين ـە.

چوارەم: حوکمی داپۆشینی دارو مەیتی ئافرەت:
هەر چوار مەزهەبەکە کۆدەنگن لەسەر سوننەتی داپۆشینی دارو مەیتی ئافرەت بە بەتانیەک .

پێنجەم: حوکمی هەڵگرتنی مردوو بە سەیارە و ئاژەڵ وهاوشێوەکانی: 
دروستە مردوو لەسەر ئاژەڵ یان (سەیارە) هەڵبگیردرێت لەبەر مەبەستێکی دروست وەک ئەوەی گۆڕستانەکە دوور بێت ، ئەمە دەقی قسەی هەریەک لە : حەنەفی ، ومالکی ، وحەنبەلیەکانی لەسەرە.

شەشەم: چۆنیەتی هەڵگرتنی جەنازە:
جەنازە هەڵدەگیردرێت بەهەر شێویەک بویسترێت ؛ جا چوار کەس هەڵی بگرن یاخود دوو کەس ، ئەوە مەزهەبی مالکیەکانە ، وقسەی داودی زاهیریە ، و ابنُ عُثَيمينَ ئەم بۆ چوونەی هەڵبژاردووە.

حەوتەم: جێگای ئەو کەسانەی کەشوێن جەنازە کەوتوون:
زانایان جیاوازن لەبارەی ئەوانەوە کەدوای جەنازە دەکەن ئایا باشتر وایە لەپێشیەوە ڕێ بکەن یاخود بکەونە دوای ، وسێ بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: باشتر وایە ئەو کەسەی کەبەپێ شوێن جەنازە کەوتووە لەپێشیەوە ڕێ بکات ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، وقسەی هەندێ لەسەلەفە ، وبۆچوونی زۆربەی زانایانە ، وهاوەڵانیش ئەم کارەیان دەکرد.

بۆچوونی دووەم: باشتر وایە ئەو کەسەی کەبەپێ شوێن جەنازە کەوتووە لەدوایەوە ڕێ بکات ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکانە ، وبۆچوونێکە لای مالکیەکان ، وقسەی هەندێ لەسەلەفە ، وبۆچوونی ابنِ حزم ـە.

بۆچوونی سێیەم: ئەوەی بەپێ ڕێ دەکات پێش جەنازە بکەوێت یاخود دوای کەوێت یەکسانە ، ئەوەش بۆچوونێکە لای حەنبەلیەکان ،وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە ، وەهەریەک لە الطبريُّ، والشوكانيُّ، وابنُ عُثيمينَ هەڵیان بژاردووە.

هەشتەم: سەرکەوتن لە سەیارە و وڵاخ لەکاتی شوێن کەوتنی جەنازەدا:
1- حوکمی سەرکەوتنی سەیارە و وڵاخ لەکاتی شوێن کەوتنی جەنازەدا:
باش نی یە ومەکروهە لەکاتی شوێن کەوتنی جەنازەدا مرۆڤ سواری سەیارە یاخود وڵاخ ببێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: مالکی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، وقسەی کۆمەڵێک لەسەلەفە.

2- جێگای ئەو کەسەی کەبەسواری شوێن جەنازە دەکەوێت:
باشتر وایە بۆ ئەو کەسەی کەبەسواری شوێن جەنازە دەکەوێت لەدوای جەنازەکەوە ڕێ بکات ئەوەش مەزهەبی جمهوری زانایانە لە: حەنەفی ، وشافعی ، وحەنبەلیەکان ، وبۆچوونی ابن حزم ـە.

نۆیەم: پەلەکردن لەئامادەکردنی جەنازەدا :
سوننەتە پەلە بکرێت لەئامادەکردنی جەنازەدا ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

دەیەم: حوکمی دانیشتنی ئەوانەی لەگەڵ مردوو چوون پێش دانانی جەنازە:
زانایان خیلافیان هەیە لەبارەی حوکمی دانیشتنی ئەوانەی کەلەگەڵ مردوو چوون پێش  دانانی جەنازە ،ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: دروستە و مەکروهـ نی یە دانیشتن پێش  دانانی جەنازە ، ئەوەش مەزهەبی مالکیەکان ، وشافعیەکانە ، وڕیوایەتێکیشە لەئەحمەدەوە.
بۆچوونی دووەم: دروسە نی یە بۆ ئەو کەسەی شوێنی جەنازە کەوتووە دانیشێت تاوەکو جەنازەکە لەسەر ئەرز دادەنرێت بۆ ناشتن ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکان ، وحەنبەلیەکانە ، وقسەی هەندێ لەسەلەفە ، وەهەر یەک لە: ابنُ المُنذر، وابنُ القَيِّم، والشوكانيُّ، وابنُ باز، وابنُ عُثيمينَ ئەم بۆچوونەیان هەڵبژاردووە.

یازدەیەم: حوکمی هەستان لەبەر جەنازە:
زانایا خیلافیان هەیە لەبارەی حوکمی هەستان لەبەر جەنازە لەحاڵەتێکدا کەبەلاتدا تێپەڕ دەکرێت ودوو بۆچوونیان هەیە:
بۆچوونی یەکەم: دروست نی یە هەستان لەبەر جەنازە کاتێ بەلاتدا تێپەڕ دەکرێت ، ئەوەش مەزهەبی جمهورە لە: حەنەفی ، وشافعی ،وحەنبەلیەکان ، ولەمالکیشەوە گێڕدراوەتەوە ، وبۆچوونی کۆمەڵێکە لەسەلەفیش.(شێخ ئەلبانی ڕەحمەتى خواى لێ بێ لە کتێبی : ئەحکامەکانى جەنازە باسی ئەم بابەتەی کردوە و ئەم بۆچونە بە تەواوتر دەزانێ)

بۆچوونی دووەم: سوننەتە هەستان لەبەر مردوو گەر بەلاتدا تێپەڕ کرا ، ئەوەش بۆچوونی هەندێ لەشافعیەکانە ، و النوويُّ هەڵی بژاردووە ، وئەمە ڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وقسەی هەندێ لەسەلەفە ، وەهەر یەک لە: ابنُ تيميَّةَ، وابنُ القيِّم، وابنُ باز، وابنُ عُثيمين هەڵیان بژاردووە.

دوازدەیەم: حوکمی بەرز کردنەوەی دەنگ لەگەڵ جەنازەدا جا بەقورئان خوێندن بێت یاخود زیکر:
لەکاتی ڕێ کردن لەگەڵ جەنازەدا دروست نی یە دەنگ بەرز بکرێتەوە بەقورئان خوێندن یاخود زیکر ، ئەوەش بەکۆ دەنگی هەر چوار مەزهەبە فیقهیەکە.

سیازدەیەم: حوکمی شوێن کەوتنی جەنازە لەحاڵەتی بوونی ناشەرعی لەگەڵی دا:
زانایان جیاوازن لەبارەی شوێن کەوتنی جەنازە لەحاڵەتی بوونی ناشەرعی لەگەڵی دا ودوو بۆچوونیان هەیە: 
بۆچوونی یەکەم: حەرامە شوێنکەوتنی جەنازە لەحاڵەتی بوونی ناشەرعی دا ، لەکاتێکدا نەتوانێت ئەو ناشەرعیە بگۆڕێت ولای بەرێت ، ئەوەش مەزهەبی حەنبەلیەکانە ، وفەتوای (اللجنةُ الدَّائِمَةُ) لەسەرە.
بۆچوونی دووەم: شوێنی دەکەوێت بەڵام بەپێی تواناش نکۆڵی لەخراپەکە دەکات ، ئەوەش مەزهەبی حەنەفیەکانە ، وڕیوایەتێکە لەئەحمەدەوە ، وە ابنِ تيميَّة هەڵی بژاردووە.

سەردان: ١,٩٩٨ بەش: ئه‌حكامه‌كانى جه‌نازه‌