ئایا هاوڕێیەتى کەسی نوێژنەکەر دروستە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا هاوڕێیەتى کەسی نوێژنەکەر دروستە؟

تێكەڵاو بوون  و هاوڕێیەتى لەگەڵ كەسی نوێژ نەكەردا درووست نی یە ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی كە (أبو هوریرە) –خوا لێی ڕازی بێت - گێڕاویەتییەوە و دەڵێ : پێغەمبەر – –فەرموویەتی : « المرء على دين خليله فلينظر أحدكم من يخالل» مسند أحمد ، رقم (8417) ؛ سنن أبي داود ، رقم (4833) ؛ سنن الترمذي ، رقم (2378) .
واتە : مرۆڤ لەسەر دینی هاوڕێ كەیەتی با یەكێك لە ئێوە بڕاونێ و بزانێت هاوڕێیەتی كێ دەكات .
بەڵام ئەگەر توانای ئامۆژگای كردنیت هەیە ، ئەوا لەگەڵی دانیشە و دەعوەی بكە ، بەڵكو خودا هیدایەتی بدات ، وبەرچاو ڕۆشنی بكات ، و بیگێڕێتەوە بۆ حەق ،
(سەهلی كوڕی سەعد) – خوا لێی ڕازی بێت - فەرموودەیەكی گێڕاوەتەوە و دەڵێ : پیغەمبەر – –فەرمووی : « لأن يهدي الله بك رجلا واحدًا خير لك من حمر النعم » صحيح البخاري ، رقم (3009) ؛ صحيح مسلم ، رقم (2406) . واتە : گەر یەك كەسێك بەهۆی تۆووە خودا هیدایەتی بدات ئەوا باشترە بۆ تۆ لە وشتری سوور .

الشیخ محمد بن عبد الله السبيل - رحمه الله -

وە شێخ محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - سەبارەت بەم باسە دەفەرموێ : 
ئەركی سەرشانی تۆ ئەوەیە كە بەردەوام بیت لە ئامۆژگاری كردنیان بەڵكو خوای گەورە دەرگای لەسەر كردنەوە، وە ئەگەریش سوودی نەبوو هەر بەردەوام بوون لەسەر ئەو هەڵسوكەوتانەی خۆیان، ئەوا تۆ خەفەت مەخۆ و سنگت نەچێت بەیەكدا وبزانە كە پێش تۆ پێغەمبەری خوا ئەمەی بەسەر هاتووە لەگەڵ گەلەكەیدا كاتێك كە بانگەوازی مامی دەكرد كەلە گیانەڵادا بووە دەیفەرموو ئەی مام بڵێ‌ (لا إلە إلا الله) وشەیەك كە بیكەمە بەڵگەیەك بەدەستمەوە بۆت لای خوا، بەڵام -والعیاذ بالله- سوود بوو لەسەر شیركی خۆی و دوا وتەشی كە لە دەمی هاتە دەرەوە ئەوەبوو كە وتی: من لەسەر دینی (عبد المطلب) م واتە لەسەر شیرك .
وە ئەگەر ئومێدەواری كە خوا هیدایەتیان بدات بەردەوام بە، و ئەگەریش زانیت هەر سوودی نیەو ئومێدی چاكەیان لێ‌ ناكرێ‌ سەیری بەرژەوەندی بكە بزانە لەچیدایە، لەوە دەچێ مانەوەی تۆ لەناویاندا هەندێك شەرم شكۆ بیانگرێت و كەمتر تاوان بكەن بە پێچەوانەی ئەوەی كە ئەگەر دووربكەویتەوە لێیان ئەوانیش سەرپێچیەكانیان زیاتر بكەن .
فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين
المصدر: سلسلة اللقاء الشهري > اللقاء الشهري [5]
البر والصلة والآداب والأخلاق > حقوق المسلمين

سەردان: ٤,٤٧٧ بەش: گەنجان و لاوان