حوکمى یارى کۆنکان چیە ئەگەر لەسەر پارە نەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى یارى کۆنکان چیە ئەگەر لەسەر پارە نەبێت؟
پرسیار:

پرسیار كراوە لە (اللجنة الدائمة) لە بارەی یاری كۆنكانەوە (لعب الورق)  گەر نەبێتە هۆكاری سەرقاڵ بوون و بێئاگا بوون لە یادی خودا و نوێژ و لەسەر پارەش نەبێت ؟ 

یاری كۆنكان (لعب الورق) درووست نی یە ، هەرچەندە لەسەر هیچیش نەبێت ، چونكە عادەتی ئەو یارییە وایە سەرقاڵ كەر و بێئاگا كەرە لە یادی خودا و نوێژ ، هەر چەندە وا حساب بكەن بەو شێوەیە نی یە ، پاشان ئەو كارە هۆكارە بۆ قومار كردن كە بە دةقى ئایەت حەرامە ، هەروەك خودا فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِّنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) المائدة .
واتە : ئەى ئەوانەى کە ئیمانتان هێناوە بەدڵنیاییەوە ئارەق و قومار وبت و ئەو جامانەی داتان ناون و بەختی پێتاقی دەكەنەوە ئەمانە هەمووی پیس‌و حەرامن وە كردەوەی شەیتانن‌و شەیتان لاتان جوانی دەكات و ئەیڕازێنێتەوە ئێوە لێی دووربكەونەوە بەڵكو سەر كەوتوو و سەر فراز بن .
وە ئەم جۆرە یاریە کاریگەری هەیە لەسەر كۆمەڵگا ، بەتەئكید پەیوەندی كۆمەڵگای چاك و سەلیم بەدوو شت بەدەس دێت : شوێن كەوتنی فەرمانەكانی خودا و دوور كەوتنەوە لەقەغە كراوەكانی ، و كۆمەڵگا پارچە پارچە دەبێت بە واز هێنان لە یەكێك لە واجباتەكان و ئەنجامدانی یەكێك لە قەدەغە كراوەكان ، وئەم جۆرە یاریە یەكێكە لەو كارانەی كە كاریگەری هەیە لەسەر كۆمەڵگا ، وهۆكارێكە بۆ واز هێنان لە نوێژی بەكۆمەڵ ، ودەبێتە هۆكاری دوور كەوتنەوە لەیەك و بچڕانی پەیوەندی و ڕق و كینە و گوێنەدان بەئەنجامدانی كارە حەرامەكان هەروەك چۆن هۆكارە بۆ تەمبەڵی لە گەڕان بەدوای رزق و ڕۆزیدا .

اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء 

سەردان: ٥,٤٣٣ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان