حوکمی کون کردنی گوێی کچ یاخود لوتی بۆ جوانی ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کون کردنی گوێی کچ یاخود لوتی بۆ جوانی ؟
پرسیار:

پرسیار کراوە لەزانای پایە بەرز شێخ ٳبن عثيمين دەربارەی حوکمی کون کردنی گوێی کچ یاخود لوتی بۆ جوانی ؟

لە وەڵامدا فەرمووی : بۆچوونی ڕاست و درووستە ئەوەیە : کون کردنی گوێ هیچی تێدا نی یە ؛ چونکە ئەوا شتێکە مەبەست لێی خۆ جوان کردنە بەشتێکی ئاسای و درووست ، وە سابت بووە و هاتووە لەئافرەتانی هاوەڵانەوە ــ خوا لێیان ڕازی بێت ــ کە حەڵقەی ئاڵتوون یاخود زیویان لەگوێ دەکرد ، وە ئەو ئەزیەتە و ئازارەش کەپێی دەگا بەهۆی کونکردنەکەوە ـ ئازارێکی کەمە ، وەئەگەر بەمنداڵی کون بکرێت ئەوا زوو چاک دەبێتەوە .
بەڵام کون کردنی لووت : ئاگاداری بۆ چوونی زانایان نیم لەو بارەیەوە ، بەڵام وا دەزان تێکدان و تەشویهی تێدایە ، وە ڕەنگە زانایانی تر هەبن کە ئەم بۆچوونەیان نەبێت
جا گەر لەوڵاتێکدا دەژێن کە لووت کون کردن بۆ جوانکاری ئافرەتان بەکار دێت ، و بۆتە عادەت کە ئاڵتوونی پێوە بکەن ئەوا هیچی تێدا نی یە و درووستە .

سەردان: ٤,٩٦٣ بەش: ئافرەتان