ئایا حوكمى كونكردنى گوێ و لوت چى یه بۆ گواره و ئاڵتون هه‌ڵواسین پێیدا؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ڕاست ئه‌وه‌یه كونكردنى گوێ دروسته، چونكه ئه‌وه ڕێگه‌یه‌كه بۆ گه‌یشتن به خۆڕازاندنه‌وه‌یه‌كى دروست و شه‌رعى، وه‌ك چۆن جێگیر بووه، كه ئافره‌تانى صه‌حابه (ڕه‌زاى خوایان لێبێت) گواره‌یان كردووه‌ته گوێیان، ئه‌م كون كردنه ئازارى هه‌یه، به‌ڵام ئازارێكى كه‌م وه ئه‌گه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵی‌دا كون بكرێت ئه‌وه زوتر چاك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كونكردنى لوت نه‌م بیستوه زانایان هیچیان ده‌رباره‌ى وتبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه من بیبینم جۆره ئه‌تككردن و شێواندنێكى تێدایه، بۆى هه‌یه جگه له ئێمه زانایان ئه‌وه وا سه‌یر نه‌كه‌ن، به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له شار و شوێنێك بوو كونكردنى لوت كارێكى ئاسایى بوو تیایاندا ئه‌وه دروسته كونى بكات بۆ هه‌ڵواسینى ئاڵتون و جوانى پێیدا.
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله (4/137).