ئایا حوكمى نه‌شته‌رگه‌رى خۆجوانكردن و فێربوونى ئه‌و زانسته چى یه؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خۆجوانكردن دوو شێوازى هه‌یه:
شێوازی یه‌كه‌م: بۆ لابردنى عه‌یب و كه‌م و كورتیه، كه ڕوده‌دات به هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت ئه‌م شێوازه دروسته، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - ڕێگه‌یدا به‌و پیاوه‌ى كه به‌شێك له لوتى له جه‌نگدا بڕابوو، به ئاڵتون بۆى دروست بكرێته‌وه.
شێوازی دووه‌م: خۆجوانكردنێكى زیاده‌یه، ئه‌ویش بۆ لابردنى عه‌یب و كه‌م و كورتى نیه، به‌ڵكو بۆ زیاده جوانیه ئه‌وه‌یش دروست نیه و حه‌رامه، به‌ڵام فێربوونى ئه‌م زانسته له مه‌نهه‌جى خوێندندا دروسته قوتابى فێرى ببێت، به‌ڵام نابێت له شێوازه حه‌رامه‌كه جێبه‌جێى بكات، به‌ڵكو پێویسته ئه‌وه‌ى، كه داواى نه‌شته‌رگه‌رى لێ ده‌كات ئامۆژگارى بكات، چونكه زۆرجار ئامۆژگارى دكتۆر جێگیرتره له دڵى خه‌ڵكیدا.
فَتَاوَى الْمَرْأة، ص: (110).