حوکمی سەربڕینی مانگاو مەڕو بزن چیە بەمەبەستی بارینی باران؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی سەربڕینی مانگاو مەڕو بزن چیە بەمەبەستی بارینی باران؟

ئەوە کارێکە لەشەرعی ئیسلامدا هیچ بنچینەو ئەسڵێکی نیە ، بەڵکو ئەوە داهێنراو و بیدعەیە ، چونکە پێغەمبەری خودا () و هاوەڵە بەڕێزەکانی کاری وایان ئەنجام نەداوە ، بەڵکو ئەوەی لەسوننەتەوە پێمان گەیشتووە لەکاتی وشکەساڵیدا ، پێغەمبەری خودا () بۆ دوعای بارانبارین پەنای دەبردە بەر نوێژی هەینی یان نوێژی جەژنەکان یاخود دەچووە دەرەوەی شار بۆ بیابان بەمەبەستی نوێژە بارانە ، یاخود داوای لەخودا دەکردو دەکوڕزایەوەو بۆ ئەوەی خودا بارانیان بۆ ببارێنێت .
بۆیه پێویستە لەسەر موسڵمانان تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای خودا لەهەموو تاوانەکان ، چونکە تاوانەکان هۆکاری هەموو شەڕو خراپەیەکن لەدونیاو دواڕۆژیشدا ، هەروەها تەوبەو پەشیمانی و ئیستیقامە لەسەر هەق و ڕێگای ڕاست هۆکاری هەموو چاکەو خەیرێکە لەدونیاو دواڕۆژیشدا.
بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمانان هاوکاری کەسانی فەقیرو نەدار بکات ، چونکە صەدەقەو خەیر بەڵای خودا لادەبات ، و کاری چاکەیە ، خودای بەرز ڕەحم بەو کەسانە دەکات کە بەڕەحمن بەرامبەر بەندەکانی خودا ، پێغەمبەری خوداش () دەفەرموێت :
( الرَّاحِمُونَ يَرْحَمُهُمْ الرَّحْمَنُ ، ارْحَمُوا مَنْ فِي الأَرْضِ يَرْحَمْكُمْ مَنْ فِي السَّمَاءِ) رواه الترمذي
واتە : ئەوانەی كە ڕەحم و بەزەییان هەیە خوای بەڕەحم ڕەحمیان پێ دەكات ، بەزەییتان هەبێ بەوەی كە لەسەر زەوی دایە ئەوا ئەو خوایەی كە لە ئاسماندایە بەزەیی پێتاندا دێتەوە .
خودای بەرزیش دەفەرموێت : (وَلا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلاحِهَا وَادْعُوهُ خَوْفًا وَطَمَعًا إِنَّ رَحْمَةَ اللَّهِ قَرِيبٌ مِنَ الْمُحْسِنِينَ) [الأعراف: 56]،
وە هەروەها دەفەرموێ : ( وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) [النور: 31]
سەرچاوە : نور علی الدرب (مجموع فتاوی ومقالات الشیخ ابن باز ٥ / ۲۷٦).

سەردان: ٢,٤٩٨ بەش: هەمەجۆر