ساختەكردنی شەهادە لەپێناو كارو پیشەدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ساختەكردنی شەهادە لەپێناو كارو پیشەدا
پرسیار:

ئەگەر كەسێك حەزو ئارەزوی لەكارێك هەبوو لەكاتێكدا لەتوانایدا هەبوو بەجوانی پێی هەستێت سەركەوتوو بێت لەو بوارەدا، بەڵام لەبەر ئەوەی شەهادەی نیە بۆی نیە بەشداری بكات وتوانای خۆی بەگەڕ بخات، ئایا دروستە بۆی كە شەهادەیەك بۆ ئەو مەبەستە ساختەبكات و بەشداری ئیشەكە بكات ، وە ئەگەریش سەركەوتوو بوو ئایا دروستە موچەكەی بخوات یان نا؟

ئەوەی بۆم دەركەوتبێ لەم شەرعە پاكەوە وئامانجە گرنگەكانی ئەوەیە كە ئەم جۆرە كارانە دروست نین, چونكە سەردەكێشێ‌ بۆ دەستكەوتنی كارو پیشە لەڕێگەی درۆ وناڕێكەوە, ئەوەش لە حەرامكراوە خراپەكانن, كە دەرگای شەڕو خراپە دەكاتەوە, بێگومان ئەركی كاربەدەستانە كە بەگوێرەی تواناو لێزانی وكارامەیی كەسەكە هەوڵ بدەن بەشداریان پێ بكەن لە كارو پیشە جۆربەجۆرەكاندا. 

الشيخ عبدالعزيز بن باز رحمه الله

سەردان: ٢,٣٨٦ بەش: هەمەجۆر