حوکمی سەیر کردن مامۆستای ئافرەت چی یە لەلایە قوتابیانەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی سەیر کردن مامۆستای ئافرەت چی یە لەلایە قوتابیانەوە ؟

 دروست نی یە تەماشای ئافرەتی نامەحڕەم بکرێت مەگەر بۆ پێویستی و زەڕوڕتێک نەبێت ، وەک سەیر کردنی ئەو ئافرەتەی کەبەمەستی مارە کردن سەیر دەکرێت ، وەهەروەها سەیریکردنی دکتۆر بۆ نەخۆش لەکاتی پێویستیدا ، وەهاو شێوەی ئەمانە .

واجبە لەسەر ئەو قوتابیە هەوڵدات چاوی بپارێزێت ، وخۆی سەرقاڵ کات بەتەماشا کردنی سەبوڕە یاخود کتابەوە ، وتەماشای مامۆستا ئافرەتە نەکات ، جا زیاتر ڕێگری لەو تەماشا کردنە دەکرێت گەر مامۆستاکە سفور بێت ، بەشێوەیەک جوانیەکانی دەربخات و خۆی بڕازێنێتەوە بەجۆرەها ئەدەواتی جوانکاری ، خۆ ئەگەر قوتابیەکە بینی توشی هەڵدێر بووە یاخود وا خەریکە توشی لادان دەبێت ، ئەوا واجبە لەسەری لەو وانەیەدا ئامادە نەبێت ؛ چونکە سەلامەتی دینەکەی لەپێش ترە لەخوێندن ، ومومکین نی یە بۆ کەسی عاقڵ خوێندن پێش پاراستنی دینەکەی بخات .

 

سەردان: ٢,١٩٣ بەش: گەنجان و لاوان