ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی کە تازە ئیلتزامیان کردووە بەدینەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی کە تازە ئیلتزامیان کردووە بەدینەوە
پرسیار:

کەسێک تازە دەستی گرتووە بەدینەوە و پێویستی بەئامۆژگاری و ڕێ پیشان دانە لەژیانیدا ، دوامان وایە لەبەڕێزتان ئامۆژگاری بکەن .

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على من أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، أمّا بعد:

هەوڵ بدە شوێن پێی پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم بکەویت و لەخۆتدا تەتبیقی بکەیت ، وەهەروەها شوێنی سەلەفی ساڵح لەهاوەڵان و ئەوانەی دوای ئەوان بکەویت لەبواری دیندا ، شوێنیان بکەوە لەتوحیدی علمی دا ، وەهەروەها شوێنیان بکەوە لە تەواو کەرەکانی تەوحیدا لەفەرمان و ڕێگری لێ کراوەکان ، و واز لەموناقەشە و ئەو شتانە بێنە کەدەبێتە هۆی تاوان ودوورت دەخاتەوە لەڕێنماییە شەرعییەکان ودەتخاتە شتە ناپەسەندەکانەوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ﴾ [الأنعام: ١٥٣]،
واتە : ئا ئەما ڕێگا ڕاستەکەی منە وشوێنی بکەون وشوێنی ڕێچکەکان مەکەون کەدوورتان دەخاتەوە لەڕێگا ڕاستەکەی خودا .
وەهەروەها فەرموویەتی -: ﴿وَمَنْ يُشَاقِقِ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيرًا﴾ [النساء: ١١٥].
واتە : هەر کەسێک دوور کەوێتەوە لەڕێبازی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم دوای ئەوەی کەبۆی ڕوون بووەوە وشوێنی ڕێبازی غەیری موسوڵمانان کەوێت ئەوا ڕووی دەدەینە ئەو ڕێچکەیەیی کەهەڵی بژاردووە ودەیخەینە دۆزەخەوە وخراپترین سەرەنجامی هەیە .

وە دەس بگرە بە لەخوا ترسانەوە بەگەڕان بەدوای زانستی شەرعیدا ، و بەردەوام هەست بەچاودێری خودا بکە لەپەنهان وئاشکرادا ، بەتەئکید هەرکەسێک نیەتێکی باشی هەبێت بۆ خودا وپشت بەخودا ببەستێت ئەوا زانستەکەی سوود بەخش دەبێت ، بەڕاستی ئەسڵی حیکمەت وزانست ترسانە لەخودا ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ﴿إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ﴾ [فاطر: ٢٨]

واتە : ته‌نها به‌نده‌ زاناكان ئه‌وان به‌ زانیاریه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (زانا ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ شه‌ریك بۆ خوا دانه‌نێت و حه‌ڵاڵى به‌ حه‌ڵاڵ بزانێت و حه‌رامى به‌ حه‌رام بزانێت و ئامۆژگارییه‌كانى خواى گه‌وره‌ بپارێزێت و جێبه‌جێى بكات و دڵنیا بێت كه‌ ده‌گاته‌ خواى گه‌وره‌و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات)،[إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ (28)] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و لێخۆشبووه‌.

وە با ڕواڵەت و ناوەڕۆکت پڕ بێت لەترسان لەخودا ، وەیەکێک لەجۆرەکانی لەخودا ترسان پەلە کردنە لەکاری خێردا و پێشبڕکێ کردنە بۆی ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ﴿فَاسْتَبِقُوا الْخَيْرَاتِ﴾ [البقرة: ١٤٨؛ المائدة: ٤٨]،
واتە : پێش بڕکێ بکەن لەکاری خێردا .
وەهەروەها فەرموویەتی : ﴿وَسَارِعُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ﴾ [آل عمران: ١٣٣]،
واتە : وه‌ پێشبڕكێ و په‌له‌ بكه‌ن بۆ لێخۆشبوونێك له‌ په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌ .

وەهەروەها فەرموویەتی: ﴿إِنَّ الَّذِينَ هُم مِّنْ خَشْيَةِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ (٥٧)وَالَّذِينَ هُم بِآيَاتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ (٥٨)وَالَّذِينَ هُم بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ (٥٩)وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوا وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ (٦٠)أُولَٰئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ (٦١﴾ [المؤمنون: ٥٧-٦١].
واتە : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ترسی خوای گه‌وره‌یان له‌ دڵدایه‌و به‌ به‌رده‌وام له‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێن * وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئیمانیان به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ هه‌یه‌ * وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان دانانێن و به‌تاك و ته‌نها خوا ئه‌په‌رستن * وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وه‌ی كه‌ پێمان به‌خشیوون ئه‌یبه‌خشن هێشتا دڵیشیان ئه‌ترسێ كه‌ خوای گه‌وره‌ لێیان وه‌رنه‌گرێ، وه‌ ئه‌زانن و دڵنیان كه‌ ئه‌وان بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و خوای گه‌وره‌ لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات * ئا ئه‌مانه‌ ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌كه‌ن له‌ خێرو چاكه‌دا وه‌ ئه‌مان پێشبڕكێ ئه‌كه‌ن بۆ خێرو چاكه‌.

جا یەکێک لەگەورەترین خێرەکان دەس گرتنە بەشەعائیرەکانی ئیسلامەوە ، و دەس گرتنە بەسوننەتەوە و بڵاو کردنەوەیەتی لەنێو خەڵکدا حەتمەن ئەوەش بەکردەوە پێ کردن وبانگەواز کردن بۆ لای بەحیکمەتەوە دەبێت ، و هاری کاری کردن لەکاری خێردا ، و ئامۆژگاری کردنی یەکتر لەسەر حەق وئارام گرتن لەسەری ، و تەحەمول کردن و خۆ زەلیل کردن لەفێر بووندا لەپێناو بەڕێزی زانستدا ،و خۆ مل کەچ کردن بۆ حەق و تەسەبوت کردن لەوەرگرتنی زانست وزانیاریدا ، وڕەچاو کردنی ئاکارە ئیسلامیەکان لە حیلم ویقاڕ و ڕەوشتی بەرز بەتەئکیدا «من ثبت نبت».
واتە : هەرکەسێ سابت بێت بەرو بوومی دەبێت .

وە دەس بگرە بە لەسەر خۆی وئارام گرتنەوە ؛ چونکە «الرِّفْقَ لَا يَكُونُ فِي شَيْءٍ إِلَّا زَانَهُ»(١)،
واتە : لەسەر خۆی ونەرم ونیانی لەهیچ شتێکدا ڕەنگ ناداتەوە ئیلا جوانی دەکات .
وە نەرم و نیانی لەقسەدا لەو شتانەدا کەوا لەکەسی هەڵەکار دەکات سەرنجی ڕابکێشێت ، بەتەئکید قسەی چاک شوێنەواری چاکی دەبێت لەسەر دڵە پاکەکان ، و بەپێچەوانەوە قسەی نەشیاو خەڵک دوور دەخاتەوە ، وەبەنیسبەت ئارام گرتنەوە بەتەئکید ڕێگەیەکە بۆ بەدەس هێنانی ئەو شتەی کەدەتەوێت ، چونکە سەر کەوتن بەستراوەتەوە بەئارام گرتنەوە وئارام گرتن چەکێکی کاریگەرە بۆ ڕاوە دوو نانی دوژمنی پەنهانو ئاشکرا ، خۆ گەر توانای زاڵ بوونی هەبوو بەسەر نەفس وشەیتاندا بەشێوەیەک ڕای بێنێت لەسەر کار کردن لەڕەزامەندی خودادا وگوێڕایەڵی کردنی خودا ئەو کات دڵی ڕوناک دەبێتەوە ، هەروەک پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرموویەتی : «.. وَالصَّبْرُ ضِيَاءٌ.. »(٢).
واتە : ئارامگرتن ڕوناک کەرەوەیە .

لەکۆتاییدا لەسەر حەق بە ، و واجباتەکانت بەجێ بێنە ئەوەش بەئەنجام دانی عیبادەتەکان ودوور کەوتنەوە لەڕێگری لێ کراوەکان ، ودوور کەوەرەوە لەو کەسانەی کەساردت دەکەنەوە ، و ترست لەهیچ شتێک نەبێت جگە لەخودا وبەردەوام لەکارەکانتدا پشت بەخودا ببەستە : ﴿قُلْ لَنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا﴾ [التوبة: ٥١]،
واتە : ئه‌ی محمد - - پێیان بڵێ: هیچ شتێك تووشی ئێمه‌ نابێت ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ (لوح المحفوظ)دا نووسیوێتی له‌سه‌رمان وه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات .
وەلەفەرموودەدا هاتووە : «وَاعْلَمْ أَنَّ الأُمَّةَ لَوِ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَيءٍ لَمْ يَنْفَعُوكَ إِلَّا بِشَيءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللهُ لَكَ، وَلَوِ اجْتَمَعُوا عَلَى أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَيءٍ لَمْ يَضُرُّوكَ إِلَّا بِشَيءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللهُ عَلَيْكَ، رُفِعَتِ الأَقْلَامُ وَجَفَّتِ الصُّحُفُ»(٣).
واتە : بزانە گەر هەموو ئومەت کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی سودێکت پێ بگەیەنن ناتوان ئەو سوودەت پێ بگەیەنن مەگەر خودا بۆی نوسیبێتی ، و ئەگەر هەمویان کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی زیانێکت پێ بگەیەنن ناتوانن ئەو زیانەت پێ بگەیەنن تەنها شتێک نەبێت کەخودا لەسەرتی نوسیوە ، قەڵەم هەڵگیراوە ومەرەکەب وشک بووەتەوە وکۆتایی پێ هاتووە .

والعلمُ عند الله تعالى، وآخر دعوانا أنِ الحمد لله ربِّ العالمين، وصَلَّى اللهُ على نبيّنا محمّد وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، وسلّم تسليمًا.

 العلامة محمد علي فركوس 

===========

(١) أخرجه مسلم في «البرِّ والصلة» (٢٥٩٤) من حديث عائشة رضي الله عنها.

(٢) أخرجه مسلم في «الطهارة» (٢٢٣) من حديث أبي مالكٍ الأشعري رضي الله عنه.

(٣) أخرجه الترمذي في «صفة القيامة» (٢٥١٦) من حديث ابن عبَّاسٍ رضي الله عنهما. وصحَّحه أحمد شاكر في تحقيقه ﻟ «مسند أحمد» (٤/ ٢٨٧)، والألباني في «صحيح الجامع» (٧٩٥٧).

سەردان: ٢,٧٢٢ بەش: گەنجان و لاوان