وریاکردنەوەى موسڵمانان لە ترسناکی نێربازی و کارى هاوڕەگەزبازان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
وریاکردنەوەى موسڵمانان لە ترسناکی نێربازی و کارى هاوڕەگەزبازان
پرسیار:

پێناسەى نێربازی و هاوڕەگەزبازی چیە؟ وە حوکم و ترسناکی ئەم کارە قێزەونە چیە؟ وە لە ئیسلامدا چ سزایەک بۆ ئەو جۆرە کەسانە دانراوە کە ئەم کارەیە دەکەن؟ وە ئایا ڕۆشتنە لاى خێزان لە دواوە هەمان تاوانە؟ وە لە ڕووی تەندروستیەوە چ زیانێکی هەیە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

لە درێژەى وەڵامدا ئەم بەشانە ڕوون کراوەتەوە :
یەکەم : پێناسەکەى نێربازی .
دووەم : حوکمی نێربازی .
سێیەم : ترسناکی تاوانی نێربازی .
چوارەم : سزای نێربازان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا .
پێنجەم : حوکمی چونە لاى ئافرەت لە دواوە (کۆم) .
شەشەم : زینانەکانى لە ڕووی تەندروستیەوە .

 بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم : پێناسەکەى نێربازی 
نێربازی : واتە جوت بوون لەدواوە لەگەڵ پیاواندا (نێر لەگەڵ نێر) .
ئەم کارە قێزەونە بێباوەڕانی سەردەمی پێغەمبەر لوط علیه السلام یەکەم کەس بوون ئەنجامیان دا ، هەروەکو پێغەمبەر لوط علیه السلام پێی گوتن: {ﺃَﺗَﺄْﺗُﻮﻥَ ﺍﻟْﻔَﺎﺣِﺸَﺔَ ﻣَﺎ ﺳَﺒَﻘَﻜُﻢْ ﺑِﻬَﺎ ﻣِﻦْ ﺃَﺣَﺪٍ ﻣِﻦَ ﺍﻟْﻌَﺎﻟَﻤِﻴﻦَ } [ ﺍﻷﻋﺮﺍﻑ : 80 ] 
واته: ئایا ئێوه‌ به‌دڕه‌وشتی و نێربازی ئه‌كه‌ن كه‌ له‌ پێش ئێوه‌دا هیچ كه‌سێك نه‌بووه‌ له‌ناو ئوممه‌تان و نه‌ته‌وه‌كانی تردا ئه‌م ڕه‌وشته‌ ناشرینه‌ بكات. 
پەنا بەخوا هەندێ کەس فیترەتیان پێچەوانەوە بووەتەوە وحەز بەپیاو دەکەن لەبری ئافرەت ، بەڵکو زیاتریش .

دووەم : حوکمی نێربازی لە ئیسلامدا
تاوانى نێربازی لەزینا گەورەتر وقێزەونترە ؛ چونکە زینا جوت بوونە لەداوێنەوە ، بەڵام نێربازی جوت بوونە لەدواوە وبەهیچ شێوەیەک ڕێ پێ دراو نی یە ، هەر بۆیە خوداى گەورە لەبارەی زیناوە دەفەرموێت : { ﻭَﻻَ ﺗَﻘْﺮَﺑُﻮﺍ ﺍﻟﺰِّﻧَﻰ ﺇِﻧَّﻪُ ﻛَﺎﻥَ ﻓَﺎﺣِﺸَﺔً } [ ﺍﻹﺳﺮﺍﺀ :32 ] 
واته: وە ئێوە نزیكی زینا مەكەونەوە وە پێشەكییەكانی زینا هەمووی حەرامە [إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا (32)]به‌دڵنیایى ئه‌مه‌ تاوانێكى بێزێنراوه‌ وه‌ خراپترین ڕێگایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دۆزه‌ختان ئه‌بات.
ﻭه پێغەمبەر لوط سەلامى خواى لەسەر بێ بە فاحیشە و خراپ ناوی بردوە هەروەک بەگەلەکەی خۆی گوت : {ﺃَﺗَﺄْﺗُﻮﻥَ ﺍﻟْﻔَﺎﺣِﺸَﺔَ } ﻭخوداش ئیقراری ئەو قسەیەیی کرد ، وباسی ئەو قسەیەیی ئەوی کردووە ولێی ڕازی بووە ، وچونە سەری« ﺍﻝ » بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو کارە زۆر ناشیرین وقێزەونە وهیچ جۆرە فاحیشەیەک هاوشێوەی ئەو نی یە ، وئەوە بابەتێکی بڕاوەیە لای خەڵک کە نێربازی کردن خراپتره لەزینا  .

سێیەم : ترسناکی تاوانی نێربازی
نێربازی تاوانێکی گەوەرە وجەریمەیەکی بێ وێنەیە ، و زیانی بۆ دین و ژین هەیە ، و تێکدەری ڕەوشتە وڕوخێنەری پیاوەتی یە ، وکۆمەڵگا دادەڕوخێنێت ، ولەناو بەری خێر وبەرەکەتە ، وهێنەری شەڕ وبەڵایە ، وهۆکارە بۆ سەرشۆڕی و زەلیلی ، و عەقڵی سەلیم نکۆڵی لێ دەکات  ، ودینە ئاسمانیەکان ڕەتی دەکاتەوە ، وستەمە بەرانبەر کەسی لەگەڵ کراودا وتا ماوە بەسەر شۆڕی وزەلیلی دەمێنێتەوە ، هەر بۆیە خودا بەردی داباراندە سەر گەلی پێغەمبەر لوطدا ، ودوای باس کردنی بەسەرهاتی ئەو گەلە دەفەرموێت: { ﻭَﻣَﺎ ﻫِﻲَ ﻣِﻦَ ﺍﻟﻈَّﺎﻟِﻤِﻴﻦَ ﺑِﺒَﻌِﻴﺪٍ} [ﻫﻮﺩ : 83 ] .
واته: وه‌ ئه‌م سزایه‌ش له‌ زاڵمان و سته‌مكاران دوور نیه‌، واته‌: هه‌ر قه‌ومێك ئه‌م پیشه‌ خراپه‌ ئه‌نجام بده‌ن نزیكه‌ خوای گه‌وره‌ هه‌مان سزایان بداته‌وه‌.
هەر کات ئەو تاوانە لەکۆمەڵگادا بڵابوویەوە وخودا سزای نەدات بەتێکدانی وڵات ئەوا  دڵنیابن خودا سزای بەئازارتری بۆ داناون .

چوارەم : سزای نێربازان لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا :
لەشەریعەتی ئیسلامیش دا هەر كەسێك ئەو كارە ئەنجام بدات یان ئەو كارەی لەسەر بكرێ بەڕازی بوونی خۆی‌و زۆری لێ نەكرابێ ، ئەوا تۆڵەو سزاكەیان ئەوەیە كەدەبێ بكوژرێن لە لایەن فەرمانڕەوای موسڵماننەوە.
بەڵام پێویستە چوار مەرج هەبێت :
1- کەسەکە عاقڵ و ژیربێت .
2- باڵغ بێت و منداڵ نەبێ .
3-مولتەزیم بێت بە ئەحکامەکانى ئیسلامەوە واتە موسڵمان بێ نەک کافر و بێ باوەڕ .
4- بزانێت کارەکە حەرامە .
 خۆ ئەگەر مەرجەکان هاتنە دی ئەو کات دەکوژرێت لەلایەن فەرمانڕەوای موسڵمانانەوە .
بەڵگەش لەسەر ئەمە :
 یەکەم: «عبدالله»ی كوڕی«عباس» لە پێغەمبەرەوە دەیگێرێتەوە كە فەرمو‌ویەتی: « مَنْ وَجَدْتُمُوهُ يَعْمَلُ عَمَلَ قَوْمِ لُوطٍ فَاقْتُلُوا الْفَاعِلَ وَالْمَفْعُولَ بِهِ».
 واتە«هەركەسێكتان بینی كاری قەومەكەی «لوط»ی دەكرد (واتە نێربازی، ئەوا هەردووكیان بكوژن، ئەوەی كارەكە دەكات‌و ئەوەش وا كارەكەی لەسەر دەكرێ ». رواه الإمام أحمد 1/300 وهو في صحيح الجامع 6565    
وە ئەو نەخۆشی‌و تاعونانەی كە ئەمڕۆ لەم سەردەمەدا دەركەوتوون‌و لە سەردەمانی پێشوودا نەبوون، هەمووی هۆكاری داوێن پیسیە، وەكو نەخۆشی ئایدزی كوشندە .ئەمانە هەمووی بەڵگەن لەسەر كارلەجێی شەریعەت كە ئەو جۆرە سزاو تۆڵانەی داناوە.
دووەم : هاوەڵان خوا لێیان ڕازی بێت کۆ دەنگن لەسەر کوشتنی .
سێیەم : بەنیسبەت بەڵگەی عەقڵی یەوە لەسەر واجبێتی کوشتنی؛ چونکە مەفسدەیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی هەیە ، و پیاو لەبری ئافرەت کاری خراپی لەگەڵ دەکرێت ، وناتوانرێت خۆی لێ بپارێزرێت لەبەر بوونی پیاوان لەگەڵ یەکتردا بەبەردەوامی ، بەنموونە گەر پیاوێک لەگەڵ کوڕێکی لاودا ببینرێت ناوتوانرێت پێی بوترێت ئەم گەنجە چییە لەگەڵتدا ، بەڵام گەر پیاوێک لەگەڵ ئافرەتێکدا ببینرێت ، وگومانی هەبوو لەوەی مەحرەمی بێت ، دەگونجێ پرسیاری لێ بکرێت ولێ کۆڵینەوەی لێ بکرێت ، بۆیە لەبەر ئەوەی نێر بازی کارێکی ناشیرین وقێزەونە وناشتوانرێت خۆ لەڕێکارەکانی بپارێزرێت بۆیە سزاکەی کوشتنە لەهەموو حاڵێکدا ، وئەوەش بۆچوونی دروستە  .

پێنجەم : حوکمی چونە لاى ئافرەت لە دواوە (کۆم) 
حەرامە جوت بوون لەگەڵ ئافرەتدا لەدواوە ، بەو مانایەیی زەکەری بخاتە کۆمی ئافرەتەوە ؛ لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزه -: {ﻓَﺄْﺗُﻮﺍ ﺣَﺮْﺛَﻜُﻢْ ﺃَﻧَّﻰ ﺷِﺌْﺘُﻢْ } [ ﺍﻟﺒﻘﺮﺓ : 223 ] .
واته:خێزانه‌كانتان كێڵگه‌ن بۆ ئێوه‌ به‌ ویستی خۆتان له‌ شوێنی منداڵ بوونه‌وه‌ بچنه‌ لایان .
 ﻭەکۆم شوێنی کێڵان نی یە ، وچەندان فەرموودە هاتوون لەبارەی ڕێگری کردنی لێی ،  پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ فەرموویەتى : (مَنْ أَتَى حَائِضًا أَوْ امْرَأَةً فِي دُبُرِهَا أَوْ كَاهِنًا فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ) 
واتە : هەرکەسێک بچێتە لای خێزانى کە لە سوڕی مانگانەدا بێت یاخود لەکۆمەوە یاخود سەردانی فاڵچیەک بکات بەتەئکید بێباوەڕ بووە بەوەی نێردراوە بۆ موحەمەد ـ ﷺ ـ . رواه الترمذي (135) وأبو داود (3904) وابن ماجه (639) . والحديث : صححه الشيخ الألباني في "صحيح الترغيب" (2433).
وە لەفەرمودەیەکی تردا پێغەمبەرى خوا ـ ﷺ ـ لەعنەتی کردووە لەو کەسەی لەدواوە دەچێتە لای خێزانى و فەرموویەتی : (مَلْعُونٌ مَنْ أَتَى امْرَأَتَهُ فِي دُبُرِهَا) . واتە : مەلعونە ئەو کەسەی کە لەدواوە دەچێتە لای خێزانى .
رواه أبو داود (2162) والحديث صححه الشيخ الألباني في "صحيح الترغيب" (2432).

تەنانەت ﺷﻴﺦ ﺍﻹﺳﻼﻡ ﺍﺑﻦ_ﺗﻴﻤﻴﺔ -ﺭﺣﻤﻪ ﺍﻟﻠﻪ - دەڵێت: هەر کەسێک ناسراو بێت بەتاوانی چونە لاى خێزان لە دواوە ئەوا  واجبه لێی جودا بکرێتەوە وتەڵاقی بکەوێندرێت ؛ چونکە بەردەوام بوون  لەسەر ئەو تاوانە جێگای قەبوڵ کردن نی یە بەهیچ شێوەیەک.

شەشەم : زینانەکانى لە ڕووی تەندروستیەوە : 
 لە ڕووی تەندروستیەوە نێربازی دەبێتە هۆی چەند نەخۆشیەكی ترسناك كە بە ئاسانی چارەسەر ناكرێن وەكو :
1- دەركەوتنی وەرەمێكی شانەیی لە ڕیشاڵەكانی بەشی ئەندامی زاوزێی كەسێكی تووشبوو كە بە شێوەی برینێك دەردەكەوێت لەسەر ئەندامی نێرینە و لەسەر كۆمەوە.
2-   تووشبوونی كۆم بە هەوكردنێكی (التهاب)ی زۆر توند و دەركەوتنی چڵكی خوێناوی لەگەڵ زام و ئازار و لە كۆتایی دەبێتە هۆی تەسكبوون و بەستن لە كۆمەوە لەگەڵ زیاد بوونی ڕێژەی خوێن بەربوون و داخستنی بۆشایی كۆمەوە بە تەواوەتی.
3- تووشبوون بە وەرەمێكی شێرپەنجەیی لە ئەندامی زاوزێی نێرینە.
4- گواستنەوەی نەخۆشی ترسناك لە نێوان ئەندامی زاوزێی نێرینەی نێربازەكان.
5- زاناكان لە دەرئەنجامی توێژینەوەكانیان بۆیان دەركەوت كە فاحیشەی نێربازی (هاوڕەگەزبازی) دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی زۆر ترسناكی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.
5- كردەوەی نێربازی دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی ترسناكی ئایدز.
6- نێرباز تووشی تیچكچوون دەبێت لە مێشك و بیركردنەوەی ئاسایی و ڕاوبۆچوون و هەروەها لاوازی لە توانای قەراردانان.
7- ئەوانەی تووشی فاحیشەی نێربازی بوونەتەوە زۆر زوو دەمرن بە هۆی تووشبوونیان بە جۆرەها نەخۆشینی بەهێز و ترسناك.
8- هەوكردن لە پرۆستات و میزڵدان و گورچیلە و تووشبوونی ئەندامی زاوزێ‌ بە نەخۆشی سیفلس كە یەكێگە لە نەخۆشیە زۆر بڵاوەكانی ئەم كردەوەیە و نیشانەی زیانی لاوەكی زۆرە.
9- بە هۆی گەورە بوونی قەبارەی بۆشایی كۆمەوە وەكو دەرئەنجامێك بۆ فاحیشەی نێربازی دەبێتە هۆی لەناودانی كۆنترۆڵكردنی ماسولكەی كۆمی كەسی تووشبوو و دەرچوونی پیسایی لە ڕیخۆڵە بە شێوەیەكی زۆر خێرا و كۆنترۆڵنەكراو كە بە هیچ شێوەیەك تووشبووەكە ناتوانێت خۆی بگریت. وە لە كۆتایی دەبێتە شەلەل لە ماسولكەی كۆم لەگەڵ دابەزینی بەشێك لە ڕیخۆڵە بۆ دەرەوەی كۆم كە بە ئاسانی ناگەڕێتەوە بۆ شوێنی ئاسایی جاران.
10- كەسێكی تووشبوو بە فاحیشەی نێربازی ناتوانێت نزیكی خێزانی خۆی ببێت چونكە حەزی لە ڕەگەزی مێینە نامێنێت ئەگەر هاوسەرگیریش كردووە.
وە هەروەها ئەگەر خێزانی نیە ئەوا ناتوانێت هاوسەرگیری بكات لەگەڵ هیچ ئافرەتێك.
هەروەها ئەوانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و نێربازی دەكەن ئەوا خێزانەكانیان تووشی جۆرەها كێشەی دەروونی و جەستەیی دەبن چونكە نێرباز ناتوانێت نزیكی خێزانی خۆی ببێت بۆ ئەنجامدانی جووتبوونی شەرعی و لە ئەنجامدا تووشی جۆرەها كێشەی كۆمەڵایەتی و شەرعی دەبێت.

لەکۆتاییدا دەڵێین : پێویستە لەسەر باوكان و دایكان ئاگادار بن لە كردەوە و هەڵسوكەوتی کوڕ و کچەکانیان و لە ئەخلاقی هاورێكانیان و كات و شوێنی دەرچوونیان و دەبێت لەبەر چاویان بن بۆ ئەوەی تووشی ئەم كردەوە نەبن لە هەموو تەمەنەكان.
خواى گەورە نەوەکانمان لە هەمو خراپە و تاوانێکی وا قێزەون بپارێزێ .

سەردان: ٥,٧٨١ بەش: تاوانه‌كان