ئایا واتای (الكفر بالطاغوت) چیە؟‏: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا واتای (الكفر بالطاغوت) چیە؟‏
پرسیار:

ئایا واتای (الكفر بالطاغوت) چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ماناكەی واتە خۆبەری كردن لە تاغوت و باوەڕت وابێ كە باتڵ وناڕەوایە، خوای گەورە دەفەرموێت: [ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى ] (البقرة: من الآية 256) واتە: ئینجا هەركەسێك باوەڕی بەتاغوت نەبێت، و باوەڕی بە خوا هێنا، ئەوا بێگومان دەستی بە هەنگڵ و هۆكاوێكی پتەوو قایمەوە گرتووە كە هەرگیز هەڵناوەشێت و پسان و پچڕانیشی بۆ نیە وە خوای گەورە بیسەرو زانایە.
واتای تاغوت بریتیە لە هەرپەرستراوێك جگە لە خوا، واتە خۆی بەری بكات لە پەرستنی جگە لەخوا، و باوەڕی وابێت كە نادروستن و پوچەڵن، و بیروڕای وابێت لەهەمان كاتدا كە تەنها خوا شایستەی پەرستنە، هەر كەسێك باوەڕی وا نەبێت ئەوا موسڵمان نیە، بۆیە پێویستە باوەڕی وابێت كە خوا شایەنی پەرستشە، و تاغوت پەرستی یان پەرستشی هەر كەسێك كە خۆی بانگەشەی خوایەتی بكات ئەوا پوچەڵە و لێی دووربكەوێتەوە، وە تاغوتەكانیش ئەوانەن كە جگە لە خوا دەپەرسترێن و ئەوانیش ڕازین بەو كارە(كەبۆیان دەكرێت) هەربۆیە بت و دارو پەرستراوەكانی تر بە تاغوت ناودەبرێن، بەڵام پێغەمبەران و فریشتەكان و پیاوچاكان بە تاغوت ناونابرێن بەڵكو تاغوت ئەوەیە كەخەڵك وا لێ دەكات هاواریان بۆبەرێت و بیانپەرستن كە شەیتانەكانن و ئەو مرۆڤانەشن كە هانی خەڵكی دەدەن بۆ ئەو كارە، چونكە پێغەمبەران و فریشتەكان و پیاوچاكان و جنۆكە باوەڕدارەكان بەوە ڕازی نابن كە خەڵكی بیانپەرستن وسوجدەیان بۆ بەرن، بەڵكو كەسێك ڕازی بێت بەو كارە ئەوە تاغوتە وەكو فیرعەون و هاوشێوەكانی، چونكە پەرستن تەنها مافی خوایەو دەبێت بۆ ئەو بكرێت وەكو لەسورەتی حەجدا دەفەرموێت: [ ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ ] (الحج: من الآية62).
واتە: چونكە تەنها هەر خۆی ڕاست و هەقەو هەرشتێ كە بێ بڕوایان لەجیاتی ئەو هاواری بۆ ئەبەن وئەیپەرستن بتەكان وهەرشتێكی تر ئەوە باتڵە وپوچەڵە لەناهەق بەدەرنیە.
[الشیخ عبدالعزیز بن باز رحمه الله فتاوی نور علی الدرب]

سەردان: ٧,٠٦٨ بەش: شیرک و جۆرەکانى