جیاوازی لەنێوان كوفر و شیرك چی یە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جیاوازی لەنێوان كوفر و شیرك چی یە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
كوفر گشتگیرترێكە چونكە چەند جۆرێكی هەیە لەوانە كوفری (التكزيب) واتە عەقیدەی وابێت پێغەمبەران – علیهم السلام – بە درۆ بزانێت، وە هەروەها كوفری (الإباء والاستكبار) وەكو كوفری شەیتان، شەیتان جەحدی ئەمری خوای نەكرد بەڵكو ئینكاری كرد، وە هەروەها كوفری (الإعراض) واتە ئامادە نی یە ببیستێت، وە هەروەها دڵ نادات بە شوێن كەوتنی پێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم -، دەڵێت ناڵێم راستە وەناڵێم درۆیە، دۆستایەتیشی ناكەم و دوژمنایەتیشی ناكەم، وە ئامادەش نی یە گوێ‌ بگرێت بۆ هیچ قسەیەكی، كوفری دوودڵی گومان (الشك) پابەند نی یە بەوەی كەوا راستە یان درۆیە بەڵكو گومانی هەیە، گومانی هەیە لە ئەمرەكەدا وە هەروەها كوفری پێنجەم بریتی یە لە (النفاق) بەزمانی بڵێت ئیمانم هەیە بەڵام لە دڵی دا بە درۆی بزانێت، وەهەروەها كوفری (الجهل) ئەوەی كە لە جەهلەوە یان تەقلید بۆ باوباپیران كەئەمەش كوفری زۆربەی ئەو خەڵكەیە وە ئەو كوفرە هەڵدەبژێرێت، جا ئەوانە جۆرەكانی كوفرن وە هەیە ئەمانەی تێدایە وەمەرج نی یە ئەوەی كافر بێت شەریك بۆ خوا بریار بدات، بەڵام ئەوەی كەوا شیركی هەیە كە ئەویش بریتی یە لە یەكسانی دروستكار دروست كراو (خاللق ومخلوق) وەكویەك.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٧٥٩ بەش: شیرک و جۆرەکانى