حوكمی ئەو كەسە چی یە ئەگەر بڕوات بۆلای فاڵچی یەك پرسیاری لێ‌ بكات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ئەو كەسە چی یە ئەگەر بڕوات بۆلای فاڵچی یەك پرسیاری لێ‌ بكات ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئەگەر زانی بێتی ئەوە لێرە دا دوو حوكم دێتە پێشمان
1- ئەگەر ئەو كەسەی چووەتە لای بەس پرسیاری لێ‌ بكات و باوەری پێ‌ نەبێت ئەوە لە فەرموودەی صەحیح دا هاتووە [ لم تقبل الصلاە أربعین ليلة ] چل رۆژ كردەوەی قبوڵ نی یە واتە پاداشتی لەسەر وەرناگرێت.
2- ئەگەر ئەو كەسەی چووەتە لای و باوەری پێ‌ هەبێت و بەراستی دابنێت ئەوە بێگومان پێ‌ ی كافر دەبێت، پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – فەرموویەتی: [ من أتى عرافاً أو كاهناً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد] ئەگەر بەراستی بزانێت و باوەری پێ‌ ی هەبێت ئەوە كافر دەبێت بەرامبەر بە قورئان وسوننەت لەبەرئەوەی قورئان دژی ئەوەیە، ئەوەی كەوا ساحیرە یان فاڵچی یە كە دەیڵێت شەیتانەكان پێ‌ ی دەڵێن و ئەمەش گومانی تێدا نی یە من بۆ نایزانم تۆ نایزانیت، ئەو خەڵكە بۆ نایزانێت ئەوان بەو كوفر وشیركانەی كە دەیكەن بۆ شەیتانەكان، شەیتانەكانیش یارمەتی ئەوان دەدەن لەهەندێك شت دا.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە
پێش نوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ئیمان لە سلێمانی

سەردان: ٢,٥٦٩ بەش: شیرک و جۆرەکانى