ئایا ئەو حەوت سیفەتە چی یە كە ئەشعەریەكان باوەریان پێ‌ یەتی لە سیفەتەكانی خوای پەروەردگار ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەو حەوت سیفەتە چی یە كە ئەشعەریەكان باوەریان پێ‌ یەتی لە سیفەتەكانی خوای پەروەردگار ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
1- الحیاة
2- العلم
3- الارادة
4- القدرة
5- السمع
6- البصر
7- الكلام
ئەبو حەسەنی ئەشعەری – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت – چل دانە ساڵ لەسەر عەقیدە وبیروباوەری موعتەزیلە بوو، بەهەموو شێوەیەك دیفاعی لێ‌ ی دەكرد دوای ئەوە بۆ ماوەی 15 رۆژ بیری كردەوە و زیاتر خوێندیەوەو بیری كردەوە، بۆی دەركەوت ئەو بیروباوەرەی كە ئەو لەسەریەتی هەڵەیە و چل ساڵیشە دیفاعی لێ‌ دەكات، خوای گەورە هیدایەتی دا پەشیمان بۆوە هاتە سەر ئەم مەزهەبەی تر كە دانی بە حەوت سیفەت نا بۆ خوا بەڵام پێشتر كە موعتەزیلە بوو ئیقراریان بە هیچ سیفەتێكی خوای پەروەردگار نەدەكرد، هەر ئەم حەوت سیفەتە ئیقرار بكرێت بۆخوا و نەشوبهێت بەسیفاتی بەشەرەوە، سیفەتەكانی تریش هەر بەوشێوەیەیە، خۆ ئینسانیش حەیاتی هەیە و ئینسانیش خاوەن عیلمە وئینسانیش ئیرادەی هەیە، ئینسانیش قودرەتی هەیە، ئینسانیش سەمعی هەیە وئینسانیش بەصەری هەیە، ئینسانیش كەلامی هەیە، ئەم صیفەتانە نەشوبهێت ئەوانی تریش ناشوبهێت، دوای ئەمەش – رەحمەتی خوای لێ‌ بێت – پەشیمان بۆوە، لە كۆتایی تەمەنی دا گەرایەوە بۆ عەقیدەی سەلەفی صاڵح، بۆ ئەو عەقیدەیەی كە ئیمام ئەحمەد لەسەری بوو كتێبی (الأبانة عن الأصول الأديانة) ی نووسی، ئەو كتێبەی نووسیوە كە پەشیمان بوونەوەو گەرانەوەیەتی بۆ مەنهەجی سەلەف، ئەوەی كە خەڵكی لەسەریەتی ئەوە قۆناغی دووەمە، واتە ئەشعەریەكانی ئێستا لە قۆناغی دووەم دان كە ئیمانیان بە حەوت صیفەتی خوا هەیە وباقیەكەی تری تأویلی دەكەن مانای دەكەن بەشێوەیەك كە لەگەڵ مەبەستی خوا و مەبەستی پێغەمبەر دا – صلی الله علیە وعلی الە وسلم – ناگونجێت
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,٣٦٩ بەش: باوەڕبون بە خوا