جنۆکەکان لە غەیب نازانن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جنۆکەکان لە غەیب نازانن
پرسیار:

ئایا جنۆکەکان غەیب دەزانن؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

جۆنکەکان لە غەیب نازانن و هیچ كەس نازانێت چی لەئاسمانەكان و زەویدایە لە غەیب و پەنهانى جگە لە خــواى گەورە، بەبەڵگەى ئەم ئایەتە: (فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ الْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَى مَوْتِهِ إِلاَّ دَابَّةُ الأَرْضِ تَأْكُلُ مِنْسَأَتَهُ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ الْجِنُّ أَنْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ الْغَيْبَ مَا لَبِثُوا فِي الْعَذَابِ الْمُهِينِ). (سـبأ:14) واتە: جا كاتێك كە بڕیارى مردنى سولەیمانماندا جنۆكەكان نەیانزانى مردووە بە هۆى مۆرانەوە نەبێت كە لەگۆچانەكەیان دەخوارد كە خۆى دابوو بەسەریدا ، و بەو هۆیەوە سولەیمان كەوتە سەر زەوى ، لەو كاتەدا جنۆكەكان بۆیان دەركەوت كە ئەگەر غەیب وپەنهانیان زانیبایە ئەوا لەو ناڕەحەتى و سەرشۆڕى و كارە قورسانەدا نە دەمانەوە بۆ سولەیمان ، كە گومانیان وابوو ئەو هێشتا زیندووە . ئەم ئایەتە بەڵگەى پووچەڵكارى ئەو بیروباوەڕەیە كە هەندێك خەڵكى تێدایە كە گوایا جنۆكە پەنهان دەزانن ، چونكە ئەگەر پەنهانیان زانیبا ئاگایان لەمردنى سولەیمان دەبوو ـ عَلَيْهِ السَّلاَم ـ ، و لەو سزا ڕیسواكارەدا نەدەمانەوە .

جنۆکەكان لە غەیب نازانن و هیچ كەس نازانێت چی لەئاسمانەكان و زەویدایە لە غەیب و پەنهانى جگە لە خــواى گەورە، بەبەڵگەى ئەم ئایەتە: (فَلَمَّا قَضَيْنَا عَلَيْهِ الْمَوْتَ مَا دَلَّهُمْ عَلَى مَوْتِهِ إِلاَّ دَابَّةُ الأَرْضِ تَأْكُلُ مِنْسَأَتَهُ فَلَمَّا خَرَّ تَبَيَّنَتِ الْجِنُّ أَنْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ الْغَيْبَ مَا لَبِثُوا فِي الْعَذَابِ الْمُهِينِ). (سـبأ:14) واتە: جا كاتێك كە بڕیارى مردنى سولەیمانماندا جنۆكەكان نەیانزانى مردووە بە هۆى مۆرانەوە نەبێت كە لەگۆچانەكەیان دەخوارد كە خۆى دابوو بەسەریدا ، و بەو هۆیەوە سولەیمان كەوتە سەر زەوى ، لەو كاتەدا جنۆكەكان بۆیان دەركەوت كە ئەگەر غەیب وپەنهانیان زانیبایە ئەوا لەو ناڕەحەتى و سەرشۆڕى و كارە قورسانەدا نە دەمانەوە بۆ سولەیمان ، كە گومانیان وابوو ئەو هێشتا زیندووە . ئەم ئایەتە بەڵگەى پووچەڵكارى ئەو بیروباوەڕەیە كە هەندێك خەڵكى تێدایە كە گوایا جنۆكە پەنهان دەزانن ، چونكە ئەگەر پەنهانیان زانیبا ئاگایان لەمردنى سولەیمان دەبوو ـ عَلَيْهِ السَّلاَم ـ ، و لەو سزا ڕیسواكارەدا نەدەمانەوە .
وە ئەوەشى لافی زانینى غەیب بدات و بانگەشەى ئەوە بكات كە پەنهانى دەزانێت ئەوا كافرە. وە ئەوەشی باوەڕى پێ بكات دیسان كافر و بێباوەڕە، لەبەر ئەم ئایەتە: (قُلْ لا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ الْغَيْبَ إِلاَّ اللَّهُ)(النمل: من الآية65)
 واتە: ئەى پەیامبەرى خوا    پێیان بڵێ : هیچ كەسێك لە ئاسمانەكان وزەویدا نیە كە پەى بەزانست وزانینى نادیارى خوا ببات ، و ئاگاى لە غەیب هەبێت جگە لە خوا. جا بۆیە كەس غەیبـی ئاسمانەكان و زەوى نازانێت جگە لە تەنها خوا نەبێت، وە ئەوانەش كە بانگەشەى زانینى زانستى داهاتوو ئایندە دەكەن ئەوە هەمووى فاڵچی و جادووگەرن وەكو پێغەمبەرى خوا    دەفەرموێت: ((أن من أتى عرافاً فسأله لم تقبل له صلاة أربعين يوماً))(١). واتە: ئەوەى بچێت بۆ لاى جادووگەرێك و پرسیارى لێ بكات، چل رۆژ نوێژى لێ وەرناگیرێت. وە ئەگەریش باوەڕى پێكرد ئەوا دەبێتە كافر و بێباوەڕ چونكە بڕواپێكردنى بەوەى كە غەیب دەزانێت ئەوا خۆى لەخۆیدا بەدرۆخستنەوەى ئەم ئایەتەیە: (قُلْ لا يَعْلَمُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ الْغَيْبَ إِلاَّ اللَّهُ) .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه مسلم، كتاب الإسلام، باب تحريم الكهانة وإتيان الكهان (2203).

سەردان: ٢,٣٦٨ بەش: باوەڕبون بە خوا