ئایە لابردنى مووی قاچ دروستە؟
سەبارەت بەلابردنى مووى دەست و قاچ زانایان بۆچوونیان جیاوازە ، هەیانە دەفەرمووێت :ئەگەر مووەكە زۆر بوو دروسته لایبەرێت، وەئەگەر كەم و ئاسایى بوو دروست نیە، وەهەیانە دەفەرمووێت لەهەر دووحاڵەتدا دروستە لایبەرێت چونكە خواى گەورە لێى بێدەنگ بووە، ئەوەیشى خواى گەورە لێى بێدەنگ بێت ئەوا لێبووردنى خواى گەورەیە و روخسەتى داوەو دروسته ئەنجامى بدەیت ، وەكو پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێت (وما كان ربك نسیا) سلسلة الاحادیث الصحیحة رقم (2256) .
هەروەها زانایان لابردنى موو دابەش دەكەن بەسێ بەشەوە:
1- ئەوەى دەقى لەسەرەحەرامە لایبەریت وەكو ڕیش و برۆى پیاو و ژن .
2- ئەوەى دەقى لەسەرە پێویستە لایبەریت وەكو سمێڵى پیاو و بن باڵ و دامێنى پیاو و ژن .
3- ئەوەى دەقى لەسەر نەهاتووەو شەرع لێى بێدەنگ بووە ئەمەیان دەگەڕێتەوە بۆ ویستى مرۆڤ خۆى ویستى لێبێت لایدەبات، ویستى لێبێن دەیهێڵێتەوە. والله اعلم .
بۆ زیاتر شارەزابوون بگەڕێرەوەبۆ (مجموع فتاوى ورسائل الشیخ ابن عثیمین) مجلد (11) باب السواك وسنن الفطرە.
بەڕێز مامۆستا صلاح الدین وەڵامى ئەم پرسیارەى داوەتەوە.