ئایا حیكمەت لە زیندوو كردنەوەی سونەت چی یە كە ئێوەی سەلەفی هەوڵی بۆ دەدەن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا حیكمەت لە زیندوو كردنەوەی سونەت چی یە كە ئێوەی سەلەفی هەوڵی بۆ دەدەن ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
سوننەت واتە دینی ئیسلام وە دینی ئیسلام واتە سوننەت، سوننەت بەمانا فروانەكەی نەك وابزانێت سوننەت واتە سیواك بەكارهێنان یان نوێژی سوننەت كە دەیكات، سوننەت واتە هەموو دین، عەقیدە تۆ لەسوننەتی پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلە الە وسلم – وەری دەگریت بە (قول و عمل و الإقرار) ەوە، نوێژ و رۆژوو و زەكات وحەج وە هەروەها ئیمان هێنان بەناو و صیفاتەكانی خوای پەروەردگار لە قورئان و سوننەت دا هاتووە، ئیمان بە وەحدانیەتی خوا ئەوەندە بەڵگە هاتووە لە قورئان دا ئەوەندە بەڵگە یان زیاتر هاتووە، لە قورئان دا وە سزای ناو گۆر و بەهەشت و دۆزەخ وقیامەت و ئەوانی تر هەمووی لە سوننەت داهاتوون كەواتە سوننەت واتە ئیسلام و ئیسلامیش واتە سوننەت، لەبەرئەوەیە بایەخی پێدەدرێ‌، ئەگەر ئەوان وا تێگەیشتوون كە بریتی یە سیواك ونوێژە سوننەتەكان و شەونوێژ ئەوە دیارە لەمانای سوننەت تێنەگەیشتووە، سوننەت واتە ئەو مەنهەجە فراوانەی كە پێغەمبەر – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – لەسەری بووە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,١٨١ بەش: هەمەجۆر