گوێ لە گۆرانى بوون لە ناو پاص و تەکسی بە بێ حەزی خۆت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گوێ لە گۆرانى بوون لە ناو پاص و تەکسی بە بێ حەزی خۆت
پرسیار:

من گوێ لە گۆرانی ناگرم بەڵام ئەو پاسەی کە هاتووچۆی پێ ئەکەم بۆ قوتابخانە بەردەوام گۆرانی لێدەدەن ناشتوانم بیگۆڕم چارە چییە؟

بەداخەوە زۆرێک لە خەڵک وای لێ هاتووە زۆر ئالوودەی گۆرانی و مۆسیقا بوون ، و تەنانەت زیاتر لەکەلامی پەروەردگاریان ! .
بۆیه نەخۆشی و دەرد و سيحر زۆر بووە ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گۆرانی و مۆسیقا دەبێتە هۆکاری بانگ کردنی جنەکان ، و دەرچوونی فریشتەکان لەماڵەکان کە هۆکاری ڕەحمەتن .
هەر بۆیە پێشینان دەیان گوت : گۆرانی و مۆسیقا ڕێ خۆشکار و بەریدی زینایە .

وەهەروەها دەیان گوت : مۆسیقا  ڕوقیەی زینایە .

سەبارەت بە وەڵامى پرسیارەکە : کاتێ کەمرۆڤ لەسەیارەیەکی گشتی دا سەر دەکەوێت و توشی گوێ گرتن دەبێت لەگۆرانی و مۆسیقا با لەدڵەوە ئینکاری لێ بکات ، وڕقی لێ بێت ، ئەمە گەر توانای ئینکاری کردنی نەبوو بەزمان ، و نەیدەتوانی ئەو جێگەیە بەجێ بێڵێت ، بۆ نموونە گەر لەکەشتیەکدا بوو ، یاخود لەتەیارەیەکدا بوو ، لەم حاڵەتەدا با ئەو کارە بکات کە پێغەمبەری خودا و عومەری کوڕی خەتاب دەیان کرد ئەوەش ئەوەیە پەنجەکانی بخاتە گوێیەوە ، یاخود بەهەر شێوازێکی تر کەوا بکات گوێ بیستی گۆرانیەکە نەبێت.

دواتر زانایان جیاوازیان کردووە لەنێوان گوێ گرتن وبەر گوێ کەوتن دا .

 ابن قدامة رحمه الله دەڵێت  :
گوێ گرتن جودایە لەبەر گوێ کەوتن ، هەر بۆیە فوقەها جیاوازیان کردووە لەنێوان گوێ گرتن  و بەر گوێ کەوتن دا لەسەژدەی قورئان خوێندندا و بەواجبیان نەزانیوە گەر کەسێک شتێکی حەرامی بەرگوێ کەوت گوێی داخات ، و خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَإِذَا سَمِعُوا اللَّغْوَ أَعْرَضُوا عَنْهُ) .
واتە : وه‌ كاتێك گوێیان له‌ قسه‌ی پڕوپووچ و بێمانا ئه‌بێ له‌لایه‌ن هاوبه‌شبڕیارده‌رانه‌وه‌ كه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ دینه‌كه‌یان بده‌ن ئه‌مان پشتیان تێ ئه‌كه‌ن و تێكه‌ڵیان نابن .

خوای گەورە نەیفەرمووە گوێیەکانتان داخەن ، کەسی گوێ گر ئەوەیە کەخۆی گوێ دەگرێت .

وە پرسیار کراوە لە زانایانى (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء)

ناچارین گوێ لە گۆرانی یاخود مۆسیقا بگرین ، جا لەنێو پاس دا بێت کە دەمان بات بۆ سەرکار ، یاخود تەکسیەکان کە ناچارین سەر کەوین بۆ سەفەر کردن ، جا حوکمی ئەو گوێ گرتنە چی یە ؟

لە وەڵامدا فەرمویانە : 

گەر تۆ نەتوانی ڕێگری بکەیت لەگۆرانی لەنێو پاس یاخود تەکسیدا وناچاریشی سەر کەویت لەبەر دووری ڕێگاکە و سەیارەی ترت دەس ناکەوێت ئەوا هیچ تاوانێکت لەسەر نی یە ،بەڵام دەبێ بەگوێرەی توانا ئینکاری بکەیت تەنانەت گەر بەدڵیش بێت .

وبالله التوفيق، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
الرئيس: عبد العزيز بن عبد الله بن باز
عضو: صالح الفوزان
عضو: عبد العزيز آل الشيخ

سەردان: ٣,٢٥٠ بەش: هەمەجۆر