ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە بەردەوام سەردانى بازاڕ دەکەن کە پڕە لە خراپە و تاوان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو کەسانەى کە بەردەوام سەردانى بازاڕ دەکەن کە پڕە لە خراپە و تاوان

ئەو فەرمودانەی لەبارەی خراپ باس کردنی بازاڕەوە هاتوون سەحیحن ، لەوانە :
ئەبو هورەیرە رضي الله عنه ئەم فەرموودەیەیی لەپێغەمبەرەوە گێڕاوەتەوە :(أَحَبُّ الْبِلَادِ إِلَى اللَّهِ مَسَاجِدُهَا ، وَأَبْغَضُ الْبِلَادِ إِلَى اللَّهِ أَسْوَاقُهَا) رواه مسلم (671) ، واتە : خۆشەوسترین جێگا بەلای خوداوە مزگەوتەکانن، وبوغزاوترین جێگا بەلای خوداوە بازاڕەکانە .

ئیمامی النووي رحمه الله دەڵێت :
چونکە جێگای غەش و فێڵ کردنە ، وەهەروەها ڕیبا خواردن ، وسوێند خواردنە بەدرۆ ، پەیمان شکاندن ، و بێئاگا بوون لەیادی خودا وجگە لەمانەش ، وبێگومان مزگەوتیش جێی دابەزینی ڕەحمەتی خودایە و بازاڕ بەپێچەوانەوە ."شرح مسلم" (5/171) .

وە سلمان الفارسي رضي الله عنه دەڵێت: (لَا تَكُونَنَّ إِنْ اسْتَطَعْتَ أَوَّلَ مَنْ يَدْخُلُ السُّوقَ ، وَلَا آخِرَ مَنْ يَخْرُجُ مِنْهَا ، فَإِنَّهَا مَعْرَكَةُ الشَّيْطَانِ ، وَبِهَا يَنْصِبُ رَايَتَهُ) رواه مسلم (2451) .
واتە : گەر توانیت یەکەم کەس مەبە لەچوونە نێو بازاڕەوە ، وکۆتا کەسیش مەبە کە بەجێی دێڵێ ، بازاڕ جێگای چالاکیەکانی شەیتانە ، ولەوێدا ئاڵاکەی دادەنێت و هەڵی دەدات .

وە ميثمٌ - کە پیاوێکە لەهاوەڵانی پێغەمبەر دەڵێت : (بَلَغَنِي أَنَّ المَلَكَ يَغْدُو بِرَايَتِهِ مَعَ أَوَّلِ مَنْ يَغْدُو إِلى المَسْجِدِ ، فَلاَ يَزَالُ بِهَا مَعَهُ حَتَّى يَرْجِعَ ، فَيَدْخُلَ بِهَا مَنْزِلَهُ ، وَإِنَّ الشَّيْطَانَ لَيَغْدُو بِرَايَتِهِ مَعَ أَوَّلِ مَنْ يَغْدُو إِلى السُّوقِ) رواه ابن أبي عاصم في "الآحاد والمثاني" (5/183) وقال ابن حجر : "موقوف صحيح السند" انتهى . "الإصابة" (3/496) ، وصححه الألباني في "صحيح الترغيب" .
واتە : پێم گەیشتووە کە فریشتە یەکەم ئاڵای هەڵ دەدات لەکاتی چوونی یەکەم کەسدا بۆ مزگەوت ، بەردەوام لەگەڵی دەبێت تاوەکو دەگەڕێتەوە ، لەگەڵیدا دەچێتە ماڵەوە ، وشەیتان یەکەم ئاڵای هەڵ دەدات لەکاتی چوونی یەکەم کەسدا بۆ بازاڕ .

وە ابن بطال رحمه الله دەڵێت :
ئەمە باس لەزۆرینە دەکات ؛ چونکە مزگەوت یادی خودای تێدا دەکرێت ، بەڵام بازاڕ جێگای لەهو و هەڵە و سەرقاڵ بوونە بەکۆکردنەوەی ماڵ ، و هەوڵدان بۆ دونیا بەشێوازی حەڵاڵ و غەیری حەڵاڵیش ، جا گەر لەبازاڕدا یادی خودا کرا ئەوا باشترین کردەوەیە ."شرح صحيح البخاري" (6/249) .

وەئیمامی القرطبي رحمه الله دەڵێت:
ئەم فەرموودانە بەڵگەن لەسەر خراپی بازاڕ ، بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە پیاوان و ئافرەتان تێکەڵ دەبن ، وئەمە قسەی زاناینمانە ، جا کاتێ خراپەکاری لەبازاڕدا زۆر بوو :
باش نی یە کەسانی دیندار و ئەوانەی خەڵک چاویان لێ دەکات بچن بۆ بازاڕ ، وەک پاراستنیان لەو جێگایانەی بێ فەرمانی خودای تیادا ئەنجام دەدرێت ، بۆیە پێویستە لەسەر ئەو کەسانەی کە تووشی چوونە بازاڕ بوون وتوشی ئەو بەڵایە بوون بزانن کەچوونەتە جێگای شەیتان و جوندیەکانی ، خۆ ئەگەر لەوێدا جێگیر بوو بەهیلاکەت دەچێت ، هەرشتێک ئەمە حاڵی بێت ، واتە : ( لەبازاڕ ) بەقەد پێویستی دەبێ مرۆڤ سەردانی بکات ، وخۆی بپارێزێت لەدەرەنجامە خراپ و بەڵایەکانی .
"الجامع لأحكام القرآن" (13/16) .
والله أعلم .

سەردان: ٢,٢٥٥ بەش: هەمەجۆر