كەى سوجدەى شوكر بۆ خوا دەبرێ؟ وە چۆنە و ئایا دەستنوێژى پێویستە؟
سوجدە شوكر لەكاتێكدا دەبرێت كە بەڵا وموصیبەتێكت لەسەر لاچووبێت، یان نیعمەتێكت بۆ فەراهەم بووبێت، وەكو سوجدەى تیلاوە لە دەرەوەى نوێژدایە و هەندێ لە زانایانیش دەستنوێژ و الله أكبر كردنى بۆ بەپێویست دەزانن و هەندێكیانیش تەنها یەكەم الله أكبرى بۆ بەپێویست دەزانن وپاشان سوجدەكە دەبات و دەست دەكات بە دوعا وپاڕانەوە لەدواى ووتنى: "سبحان ربي الأعلى".
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –