ئایا لەڕووى تەندروستیەوە مەترسيى بەکارهێنانی بۆتۆکس و فیلەری پێست بۆ ئافرەتان چیە؟
وە هەروەها کاردانەوەى بۆتۆکس و مەترسییەکانی لەسەر هەردوو چاو چیە؟
مەترسيى بەکارهێنانی فیلەری پێست بۆ ئافرەتان
فیلەری پێست چەند زیانێکی لاوەکیی خراپی هەیه کە ئەگەرێکى زۆرى هەیه ڕووبدات.
باوترينی ئەو گرفتانه بریتين لە:
1- هەڵەشە بوونی پێست.
2- خورانی پێست.
3- دەرکەوتنى خاڵی سوور و زیبکە لەسەر پیست و تەقينەوەی زيبكەكان.
4- سووربوونەوە.
5- ڕووشاندن.
6- خوێن بةربوون.
7- هەڵاوسان.
٨- دەرکەوتنى شێوەى ڕوخسارێکی نەويستراو، وەكو خوارى، پەنەمان، يان دەرکەوتنی چرچی و لۆچبوون و کرژبوون کە پێویست دەکات بە دووبارەبوونى ڕاست كردنەوە.
٩- زیان پێگەیاندن بە توێکڵی پێست کە دەبێتە هۆکار بۆ برین و هەوکردن و لێ گرتنەوە و برینداربوون.
١٠- کوێربوون یاخود گرفتەکانی دیکەى بینینی چاو.
١١- لەناو چوون و مردنی خانەکانى پێست بەهۆى نەڕۆیشتنی خوێنی دەمارەکان بۆ شانەی پێویستى ئەو شوێنه.
١٢- هەوكردن لە شوێنى دەرزى.
١٣- دەرکەوتنی گرێ لە ژێر پێست.
١٤- بەرهەستيى پێکهاتەى فيلەرەكە لەژێر ڕووى پێست.
مەترسيى بەکارهێنانی بۆتۆکسی پێست بۆ ئافرەتان
كاريگەریەکانی زیانبەخشی لاوەكيى بۆتۆكس بریتین له:
١- شۆڕبوونەوەى پێڵووەكەى چاو يان برۆ ئەگەر دەرزى لێدانەکە نزيكی چاو بێت.
٢- بێهێزى يان ئيفليج بوونى ماسوولكەى دەوروبەرى شوێنى دەرزی بۆتۆکس.
٣- دەرکەوتنی پەڵە لەگەڵ خوراندن.
٤- ئازار، خوێن بەربوون، ڕووشاندن، ئاوسان، سڕبوونەوە، يان سووربوونەوە.
٥- سەرئێشە.
٦- ووشکبوونەوەى دەم.
٧- دەرکەوتنى تووشبوون بە نیشانەی هاوتای ئەنفلوەنزا.
٨- تووشبوون بە هێڵنج.
٩- ئازار و کێشە لە قووت دان، قسە كردن، يان هەناسە دان.
١٠- دەرکەوتنى کێشە لە زراوى کەسەکە.
١١- تێکچوون لە ئاستی بینینی هەردوو چاو و دەرکەوتنی کێشەى جۆراوجۆر لە چاو.
١٢- کاردانەوەى تووشبوون بە حەساسیەت.
١٣- دەرکەوتنی پەڵە.
١٤- خوران.
١٥- سەرئێشە.
١٦- ئازار مل و پشتی مل یان ئازاری بربرەى پشت.
١٧- ڕەقبوونی ماسولکەکان.
١٨- زەحمەتى قووتدانی خۆراک.
١٩- کورتیی هەناسەدان.
٢٠- هێڵنج.
٢١- سکچوون.
٢٢- ئازاری گەدە.
٢٣- لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.
٢٤- بێهێزى ماسولکە.
٢٥- تا، كۆكە، ئازاری قوڕگ، بەربوونی ئاوی لووت، نيشانەکانی هەڵامەت.
٢٦- نيشانەکانی ئەنفلوەنزا و ساردبوون و لەرزینی لەش.
٢٧- هەوكردنى کۆئەندامی هەناسەدان.
٢٨- گێژى.
٢٩- تەمبەڵى.
٣٠- هەست کردن بە ماندووبوون.
٣١- دڵەڕاوكێ.
٣٢- وشكبوونى ناو دەم.
٣٣- هەست کردن بە زەنگ لێدان لە ناو گوێيەكان.
٣٤- زيادبوونی ئارەقە کردن لە شوێنەکانی لەش جگە لەوەى کە لە ژێر باڵەکان دەردەکەوێت.
٣٥- هەوكردنى كۆئەندامى ميز.
٣٦- هەست کردن بە سووتاندن و ئازار لە کاتی ميز كردن.
٣٧- نارەحەتی و ئاڵۆزی ميز كردن.
٣٦- هەست کردن بە سووتاندن و ئازار لە کاتی ميز كردن.
٣٧- نارەحەتی و ئاڵۆزی ميز كردن.
٣٨- كاردانەوەى لەسەر شوێنى دەرزى لێدانەکە بریتیە لە:
- ڕووشاندن.
- خوێن بەربوون.
- ئازار.
- سووربوونەوە.
- ئاوسان.
- هەوکردنی میکرۆبی.
کاردانەوەى بۆتۆکس و مەترسییەکانی تایبەتى لەسەر هەردوو چاو
١- شۆڕبوونەوەى پێڵووەكانی چاو.
٢- هەوكردنى بيلبيلەى چاو.
٣- وشكبوونی چاو.
٤- خوراندنی چاو.
٥- دووهەندبوونی بینینی چاو (شتەکە بە دوو پارچە دووبارە کراو دەیبینێت).
٦- هەراساندنی چاو.
٧-زۆر فرمێسککردنى چاو بە شێوەیەکى نا ئاسایی.
٨- زیاد بوونى هەستياريى چاو لە ڕۆشنایی و ڕووناکی ڕۆژ و گڵۆب.
٩- كەمى تروكاندنی چاو.
١٠- ئاوسانی پێڵووەکان.
وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمین.
ئامادە کردنى پزیشکى تایبەتى ماڵپەڕى وەڵامەکان
بڕوانامە
دكتۆراه - پسپۆڕ لە تاقیگەکانى توێژینەوەى شێرپەنجە و دۆزینەوەى پێکهاتەى دەرمان
دكتوراه - تخصص مختبرات أبحاث السرطان وكشف التراكيب الدوائية