تەبەروك كردن بە گۆڕ و تەواف كردن بە دەوریدا بە نیەتى بەدى هاتنى پێویستیەك: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تەبەروك كردن بە گۆڕ و تەواف كردن بە دەوریدا بە نیەتى بەدى هاتنى پێویستیەك
پرسیار:

 حوكمى تەبەروك كردن چییە بە گۆڕ و تەواف كردن بە دەوریدا بە نیەتى بەدى هاتنى پێویستیەك یان نزك كەوتنەوە لەخوا وە حوكمى سوێند خواردن چییە بە جگە لە الله؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

تەبەروك كردن بە گۆڕ حەرامە و جۆرێكە لەشیرك، لەبەر ئەوەى ئیسبات كردنى كاریگەرى شتێكە كە خوا بەڵگەى لەسەر دانەبەزاندووە و وە عادەتى سەلەفى صالح وا نەبووە كە ئەم جۆرە تەبەروكەیان كردبێت، لەم ڕووەوە بیدعەیە دیسان، وە ئەگەر كەسەكە كە تەبەروك دەكات پێى وابێت كە خاوەن گۆڕەكە كاریگەرى یان تواناى هەیە لەسەر لادانى زەرەرو زیانێك یاخود دەستكەوتنى سوود وقازانجێك ئەوا شیركى گەورەى كردووە. بەهەمان شێوە ئەگەر سوجدە یان ركوع یان سەربڕین بۆ گۆڕەكە بكات بە مەبەستى نزیك بوونەوە و بەگەورە ڕاى بگرێت ئەوا دیسان شیركى گەورەى كردووە، خواى گەورە دەفەرموێت: (وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ لا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ) (المؤمنون:117) واتە: وە هەركەسێك لەگەڵ خواى تاك و تەنهادا پەرستراوێكى تر بپەرستێت ، كە هیچ بەڵگەیەكى نیە لەسەر شایستەبوونى بەپەرستن ، ئەوا پاداشتى لەسەر ئەو كردەوە خراپەى لەدواڕۆژدا لەلای پەروەردگارێتى . بێگومان بێباوەڕان لەدواڕۆژدا سەرفرازى و ڕزگاربوونیان بۆ نیە .

تەبەروك كردن بە گۆڕ حەرامە و جۆرێكە لەشیرك، لەبەر ئەوەى ئیسبات كردنى كاریگەرى شتێكە كە خوا بەڵگەى لەسەر دانەبەزاندووە و وە عادەتى سەلەفى صالح وا نەبووە كە ئەم جۆرە تەبەروكەیان كردبێت، لەم ڕووەوە بیدعەیە دیسان، وە ئەگەر كەسەكە كە تەبەروك دەكات پێى وابێت كە خاوەن گۆڕەكە كاریگەرى یان تواناى هەیە لەسەر لادانى زەرەرو زیانێك یاخود دەستكەوتنى سوود وقازانجێك ئەوا شیركى گەورەى كردووە. بەهەمان شێوە ئەگەر سوجدە یان ركوع یان سەربڕین بۆ گۆڕەكە بكات بە مەبەستى نزیك بوونەوە و بەگەورە ڕاى بگرێت ئەوا دیسان شیركى گەورەى كردووە، خواى گەورە دەفەرموێت:
 (وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهاً آخَرَ لا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ) (المؤمنون:117) واتە: وە هەركەسێك لەگەڵ خواى تاك و تەنهادا پەرستراوێكى تر بپەرستێت ، كە هیچ بەڵگەیەكى نیە لەسەر شایستەبوونى بەپەرستن ، ئەوا پاداشتى لەسەر ئەو كردەوە خراپەى لەدواڕۆژدا لەلای پەروەردگارێتى . بێگومان بێباوەڕان لەدواڕۆژدا سەرفرازى و ڕزگاربوونیان بۆ نیە .
 وقال تعالى: ( فَمَنْ كَانَ يَرْجُوا لِقَاءَ رَبِّهِ فَلْيَعْمَلْ عَمَلاً صَالِحاً وَلا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِ أَحَداً)(الكهف: من الآية110) واتە: جا ئەوەى كە لەسزاى پەروەردگارى دەترسێت و ئومێدى بەپاداشتى ئەو هەیە لەو رۆژەى كە پێى دەگات ، با كردەوەى چاك بۆ پەروەردگارى ئەنجام بدات و هیچ هاوەڵێكى بۆ پەیدانەكات لە پەرستنەكانیدا. وە كەسەشی كە شیركى گەورە ئەنجام دەدات ئەوا كافر و بێباوەڕە وبەهەتاهەتایی لەئاگردا دەمێنێتەوە وبەهەشتى لەسەر حەرام دەبێت لەبەر ئەم ئایەتە:
( مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ وَمَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ أَنْصَارٍ)(المائدة: من الآية72) واتە: وە ئەو كەسەش لەگەڵ خواى پەروەردگاردا پەرستراوى جگە لەو بپەرستێت ئەوا خواى پەروەردگار بەهەشتى لەسەر حەرام كردووە و ئاگر دەكاتە شوێن و مەنزڵگاى هەمیشەیی ، وهیچ سەرخەرێكیشى نیە تێیدا بۆ ئەوەى ڕزگارى بكات لێى .
بەڵام سوێند خواردن بە غەیرى خوا ئەگەر كەسی سوێندخۆر بڕواى وابوو كەئەو شتەى یان ئەو كەسەى كە ئەم سوێندى پێ دەخوات پلەوپایەى وەكو خوا وەهابوو ئەوا شیركى گەورەى كردووە، بەڵام ئەگەر باوەڕى بەوشێوەیە نەبوو بەڵكو لەدڵ وناخیدا ئەو كەسە خاوەن ڕێز وگەورەیی لەلاى كە واى كردووە سوێندى پێ بخوات ئەوا دیسان شیركى كردووە بەڵام شیركى بچووك لەبەر فەرموودەى: ((من حلف بغير الله فقد كفر أو أشرك)) واتە: ئەوەى سوێند بە غەیرى خوا بخوات ئەوا كوفر یان شیركى كردووە.
وە دەبێت ئینكارى بكرێت لەو كەسەى كە تەبەروك بە گۆڕ دەكات یان داواى لێ دەكات یان سوێند بەغەیرى خوا دەخوات و بۆى ڕوون بكرێتەوە كە ئەو كارەى رزگارى ناكات لەسزاى خوا و كە بڵێتیش: " ئەمە كارێكە هەربووە و باوباپیرانمان وایان كردووە" ئەوا ئەم قسەیە بەڵگەى هاوبەش پەیداكەران بووە كە بڕوایان بە پێغەمبەران نەبوو وە وتیان:
 (إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِمْ مُقْتَدُونَ)(الزخرف: من الآية23) واتە: لەڕاستیدا ئێمە باووباپیرانمان لەسەر میللەت و ئاینێك بینیوە ، و ئێمەش شوێنكەوتە و چاولێكەریانین لەوەى كە لەسەرى بوون . بەڵام پێغەمبەرەكە پێیانى فەرموو:
( أَوَلَوْ جِئْتُكُمْ بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدْتُمْ عَلَيْهِ آبَاءَكُمْ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ كَافِرُونَ) (الزخرف: من الآية24) واتە: ئەگەر ئێمە ئاین وبەرنامەیەكى ڕوونتر و تەواوترمان بۆ هێنان كە باشتر هەقى پیشان دەدان لەوەى كە باووباپیرانتانى بینیوەتەوە لەسەرى ، ئایا دیسان شوێنى ئاینى باوانتان دەكەونەوە ؟ ئەوانیش ـ لە ڕقەبەریاندا ـ دەیانووت : ڕاستیەكەى ئەوەیە كە ئێمە نكوڵیكار و بێباوەڕین بەوەى كە پێتاندا نێردراوە و هێناوتانە. خواى گەورەش فەرمووى:  (فَانْتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ) (الزخرف:25) واتە: بۆیە ئێمەش تۆڵەمان لەو ئوممەتانە سەندەوە كە باوەڕیان بە پەیامبەرانیان نەكرد و بەدرۆیان دانان بەشایستەمان زانین كە سزایى خۆمانیان بەسەردا بدەین لە ڕۆچوون بە زەوى و خنكانیان لەئاودا و جۆرەهاى تریش ، دەسا بڕوانە ـ ئەی پەیامبەرى خوا   ـ و سەرنج بدە چارەنووسى ئەوانەى باوەڕبوون بە نیشانەكانى خواى پەروەردگار وپەیامبەرانى و بەدرۆیان دانان چۆن بوو ؟ وە با گەلەكەى تۆش وریابن لەبەردەوام بوونیان لەسەر بەدرۆدانانیان ، و بەوەش تووشى ئەوە بێن كە تووشى ئەوان هات .
بۆیە حەڵاڵ نییە بۆ كەس كە بەڵگەى ئەوە بهێنێتەوە لەسەر كارە ناشەرعى وناڕەواكەى بەوەى كە باوباپیرانى لەسەر ئەو كارە بوون، وە ئەگەریش ئەوە بەڵگەكەى بوو ئەوا بەتاڵە و سوودى نییە لاى خوا. وە ئەوانەى كە تووشی ئەم كارە بوونە لەسەریانە تۆبە بكەن وبگەڕێنەوە بۆ لاى خوا وشوێ،ى حەق بكەون لەهەركوێ بێت ولاى هەركەس بێت و هەركاتێك بێت، و عاداتى خزم و قەومەكەى نەبێتە ڕێگر لەوە، یان لۆمە وسەرزەنشتى خەڵكى، چونكە باوەڕدارى ڕاست ئەو كەسەیە كە لەبەر خوا لەلۆمەى لۆمەكار ناترسێت و هیچ ڕێگریەكى نییە لە وەرگرتنى حەق.
وفق الله الجميع لما فيه رضاه، وحمانا عما فيه سخطه وعقوبته .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٤٢٥ بەش: شیرک و جۆرەکانى