هەبوون و دامەزراندنى نییەت پێش جەمع کردنى دوو نوێژ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەبوون و دامەزراندنى نییەت پێش جەمع کردنى دوو نوێژ
پرسیار:

ئایە مەرجە نییەتت دامەزراندبێت پێش ئەوەی کە دوو نوێژ کۆ بکەیتەوە؟
ئایا نییەت هێنان مەرجە بۆ دروستێتی کۆ کردنەوەی دوو نوێژ لەگەڵ یەک؟
چونکە زۆر جار کە نوێژی مەغریب دەکرێت نییەتی ئەوە دانەمەزرێندراوە کە نوێژی عیشاش دەکرێت، وە لە دوای نوێژی مەغریب ڕاوێژ بە یەکتر دەکرێت و پێیان باش دەبێت کە نوێژی عیشاش ئەنجام بدەن؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

 نییەت هێنان بۆ کۆ کردنەوەی دوو نوێژ پێکەوە مەرج نییە، بەڵکو دروستە کە جەمع بکات ئەگەر نییەتیشی پێشتر نەبوبێت لە کاتی نوێژی یەکەمدا، مادام هۆکاری کۆکردنەوەی دوو نوێژەکە هەیە

 نییەت هێنان بۆ کۆ کردنەوەی دوو نوێژ پێکەوە مەرج نییە، بەڵکو دروستە کە جەمع بکات ئەگەر نییەتیشی پێشتر نەبوبێت لە کاتی نوێژی یەکەمدا، مادام هۆکاری کۆکردنەوەی دوو نوێژەکە هەیە، ئەمەش بۆچوونی (حەنەفییەکانە و یەکێکە لە بۆچوونی مالکییەکان و بەشێک لە زانایانی شافعی مەزهەب و یەکێکە لە بۆچوونی حەنبەلییەکان و هەڵبژاردەی ابن تیمیة و ابن حجر و ابن باز و ابن عثیمین) ە ڕەحمەتى خوایان لێ بێ  .

شێخ ابن باز -ڕەحمەتی خوای لێ بێت- دەڵێت:

زانایان ڕاجیان، و بۆچوونی پەسەند ئەوەیە کە مەرج نیە لە پێش ئەنجامدانی نوێژی یەکەم نییەتی کۆ کردنەوەی هەردوو نوێژەکەت هەبێت، بەڵکو دروستە کە نوێژی دووەمیش ئەنجام بدەیت لە دوای تەواو بوونی نوێژی یەکەم ئەگەر مەرج و هۆکاری کۆ کردنەوە هەبێت جا هۆکارەکە ترس بێت یان باران بێت یان نەخۆشی بێت. كتاب مجموع فتاوى ومقالات متنوعة  ج/12 ص/294

وە شێخ ابن عثیمین -  ڕەحمەتی خوای لێ بێت- دەڵێت: 

بۆچوونی ڕاست و پەسەند ئەوەیە کە پێویست نیە نییەتی کۆ کردنەوەی دوو نوێژەکەت هەبووبێت لە کاتی نوێژی یەکەمدا، بەڵکو بۆی هەیە کە نییەتی جەمع کردن بهێنیت تەنانەت لە دوای سەلام دانەوەی لە نوێژی یەکەم، یاخوود لە کاتی دەست کردنی بە نوێژی دووەم، مادام هۆکاری کۆ کردنەوەی دوو نوێژەکە هەیە.  ((الشرح الممتع)) (4/397).

سەردان: ٢,١٦٣ بەش: نوێژ