ئایا ئەو ئەندازەیە چەندە لەنێوان تۆ ونوێژ خوێندا هەیە کە بتوانی پیایدا تێپەڕ ببیت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئەو ئەندازەیە چەندە لەنێوان تۆ ونوێژ خوێندا هەیە کە بتوانی پیایدا تێپەڕ ببیت ؟

پێویستە موسوڵمان کاتێ نوێژ دەکات سوترە دابنێت حەتمەن ئەوەش سوننەتێکی موئەکەدەیە ، بەڵکو هەندێ لەزانایان پێیان وایە واجبە سوترە دابنرێ .

وەهەڕەشە کراوە لەو کەسانەی بەپێش نوێژ خوێندا تێپەڕ دەبن ، هەروەک "أبي جُهَيْمٍ" دەڵێت : پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : ( لَوْ يَعْلَمُ الْمَارُّ بَيْنَ يَدَيْ الْمُصَلِّي مَاذَا عَلَيْهِ لَكَانَ أَنْ يَقِفَ أَرْبَعِينَ خَيْرًا لَهُ مِنْ أَنْ يَمُرَّ بَيْنَ يَدَيْهِ قَالَ أَبُو النَّضْرِ لا أَدْرِي أَقَالَ أَرْبَعِينَ يَوْمًا أَوْ شَهْرًا أَوْ سَنَة ً ) رواه البخاري ( الصلاة/480 ) ومسلم ( الصلاة / 507 ) .

واتە : گەر ئەو کەسەی بەبەردەم نوێژ خوێندا تێپەڕ دەبێت بزانێت چەندە تاوان بار دەبێت ئەوا چل ...بوەستایە باشتر بوو بۆی ، ئەبو نەسڕ دەڵێت : نازانم گوتی :
چل ڕۆژ یاخود چل مانگ یاخود چل ساڵ .

وەبەنیسبەت ئەندازەی نێوان نوێژ خوێن و تێپەڕ بوونی کەسانی تر بەبەر دەمیدا ، زانایان چەند بۆچونیان هەیە وئێمە تەنها دوو بۆچونیان دەخەینە ڕوو :

هەندێ لەزانایان پێیان وایە ئەو ئەندازەیە بەپێی عورف وعادەتە ، واتە : عادەتەن چەند بوو ئەوا ئەوەندەیە .

الشيخ ابن باز دەڵێت : هەرکاتێک دوور کەوتیتەوە لەوەی لەپێش نوێژ خوێنەوە تێپەڕ ببیت ، واتە : لەودیوی شوێنی سەژدەوە تێپەڕ ببیت ئەوا تاوان بار نابیت ، چونکە کاتێ دوور بکەوێتەوە و تێپەڕ ببیت ولەعورفدا ئەو تێپەڕ بوونە بەدوور بزانرێت ئەوا پێی ناوترێت تێپەڕ بوون بەبەردەمی نوێژ خوێندا وەک ئەوەی لەپشتی سوترەوە تێپەڕ بوبێت .

وەهەندێ لەزانایان پێیان وایە ئەندازەکەی لەشوێنی وەستانی نوێژ خوێنەوە سێ باڵە ، یاخود ئەندازەی تێپەڕ بوونی مەڕێکە لەجێگەی سەژدەوە ، ئائەوا ئەندازەی شەرعی یە بۆ دانانی سەترە ، وئەوا بۆچوونی زۆربەی زانایانە .

سەهلی کوڕی سەعد دەڵێت : ( كان بين مصلى رسول الله وبين الجدار ممر الشاة ).

واتە : لەنێوان نوێژی پێغەمبەر و دیوارەکەدا ئەندازەی تێپەڕ بوونی مەڕێک بوو .

رواه البخاري ( 474 ) ومسلم ( 508 ) .

وە نافع دەڵێت : ٲن عبدالله بن عمر كان إذا دخل الكعبة مشى قبل وجهه حين يدخل وجعل الباب قبل ظهره فمشى حتى يكون بينه وبين الجدار الذي قبل وجهه قريبا من ثلاثة أذرع صلى يتوخى المكان الذي أخبره به بلال أن النبي صلى فيه .رواه البخاري ( 484 ).
واتە : عبد اللەی کوڕی عومەر کاتێ بچوایەتە نێو کەعبەوە بەرەو پێش دەچوو ودەرگاکەی دەخستە پشت خۆیەوە ودەچوو تاوەکو لەنێوان ئەو ودیوارەکەدا سێ باڵ دەما ونوێژی کرد وبۆ ئەو شوێنە دەگەڕا کە بیلال پێی ڕاگەیندبوو کە پێغەمبەر لەو جێگەیەدا نوێژی کردووە .

پوختەى وەڵام ئەوەیە : ئەگەر کەسێک نوێژى دەکرد و سوترەى دانابوو لە پێش خۆیەوە ئەوا تۆ نابێت لەنێوان کەسەکە و سوترەکەدا تێبپەڕى ، بەڵام لەو دیوى سوترەکەوە ئاساییە .
وە ئەگەر کەسێک نوێژی دەکرد و سوترەى دانەنابوو ئەوا دەبێ سێ باڵ دوور تر لە پێشیەوە بڕۆى ئەم سێ باڵەش لە قاچی نوێژ خوێنەکەوە دەست پێ دەکات تاوەکو باڵێک ئەو دیوی شوێنى سوجدەکەى ، واتە نیو مەتر ئەو دیوى شوێنى سوجدەکەى .

سەردان: ٣,٢٣١ بەش: نوێژ