كچ و كوڕ لەتەمەنى چەند ساڵى یەوە داوایان لێ كراوە فەرزەكان جێ بەجێ بكەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كچ و كوڕ لەتەمەنى چەند ساڵى یەوە داوایان لێ كراوە فەرزەكان جێ بەجێ بكەن؟
پرسیار:

كچ و كوڕ لەتەمەنى چەند ساڵى یەوە داوایان لێ كراوە فەرزەكان جێ بەجێ بكەن ئایا خواى گەورە تەمەنێكى داناوە بۆ منداڵ كەتا ئەوكاتەى دەگاتە ئەو تەمەنە هیچى لەسەر نەبێ ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
كچ و كوڕ لە تەمەنى حەوت ساڵیەوە داواكراوە لە بەخێوكاریان فەرمانیان پێ بكەن بە نوێژ و لە دەساڵیدا ڕایان بێنن ئەگەر لێدانیشیان پێویست بوو بۆ ئەوەى ئەنجامى بدەن ئەم كارەش دەست پێشخەرییە بۆ ئەوەى منداڵ ڕابێت لەسەر كردەوەى چاك و لەكاتى پێگەیشتندا ئاسان بێت لاى، تەمەنى دیارى كراویش بۆ كچ وكوڕ (بالغ) بوونە ئەمەش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكى تر و لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكى تر دەگۆڕێت بەڵام چەندین نیشانە هەن بۆ زانینى پێگەشتنى كوڕ یان كچ.
بۆ كوڕ سێ نیشانەیە:
یەكەم: پڕ كردنەوەى پانزە ساڵ.
دووەم: دابەزینى (مەنى) بە چێژەوە بەخەبەر بێت یان لەخەودا بێت.
سێ یەم: دەرهاتنى تووكى بەر.
ئەم سێ نیشانەیە بۆ (كوڕ و كچ) ن بەڵام كچان نیشانەیەكى تریان هەیە كە بریتى یە لە دابەزینى خوێنى بێ نوێژى (حيض) جا كچ یان كوڕ تا نەگاتە ئەم تەمەنە هیچ لسەر خودى خۆیان واجب نابێت بەڵام لەسەر كەس و كاریان واجبە ڕایان بێنن لەسەر كردەوە چاكەكان بە تایبەت نوێژ.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,١١١ بەش: نوێژ