گەر ئاسمان هەور بوو بەڵام باران نەبوو بەڵام گومانی ئەوە دەکرا کەباران ببارێت ئایا لەم حاڵەتەدا دروستە نوێژ جەمع بکرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر ئاسمان هەور بوو بەڵام باران نەبوو بەڵام گومانی ئەوە دەکرا کەباران ببارێت ئایا لەم حاڵەتەدا دروستە نوێژ جەمع بکرێت ؟
پرسیار:

گەر ئاسمان هەور بوو بەڵام باران نەبوو وهەروەها زەوی قوڕ نەبوو بەڵام گومانی ئەوە دەکرا کەباران ببارێت ئایا لەم حاڵەتەدا دروستە نوێژ جەمع بکرێت ؟

نوێژ جەمع کردن لەم حاڵەتدا دروست نی یە ؛ چونکە ڕەنگە باران نەبارێت ، و زۆر جار تەوەقوع کراوە باران ببارێت لەبەر هەبوونی هەورێکی چڕ و زۆر کەچی دواتر نەباریوە و هەورەکە بڵاوەی کردووە .
پرسیار : گەر باران بوو بەڵام گومانمان هەبوو کە ئایا ئەم جۆرە بارانە وادەکا نوێژ جەمع بکرێت یاخود نا ؟ ئایا لەم حاڵەتەدا دروستە نوێژ جەمع بکرێت؟
نەخێر دروست نی یە لەم حاڵەتدا نوێژ جەمع بکرێت ؛ چونکە ئەسڵ وایە نوێژ لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا بکرێت ، بۆیە لەم ئەسڵە لانادرێت مەگەر لەبەر عوزرێک نەبێت کەدڵنیا بین لێی .
جا موسوڵمان تەقوای خواتان هەبێت ، و ئاگاداری سنورەکانی خودا بن ، کەم تەرخەم مەبن بەرامبەر دینەکەتان ، و پرسیار لەزانایان بکەن پێش ئەوەی هەر کارێک بکەن ، و بزانن کە بابەتی نوێژ بابەتێکی ترسناکە ، و نوێژ کردن لەکاتی خۆیدا واجبە بەکۆ دەنگی موسوڵمانان ، بەڵام جەمع کردن ڕوخسەتێکە و لەکاتی بوونی هۆکارەکانیدا دەکرێت ، جا نوێژ جەمع کردن یان موباحە و کردنی باشترە و یاخود موباحە و نەکردنی باشترە ، وەمن هیچ یەکێک لەزانایان نازانم گوتبێتی جەمع کردن واجبە .
بۆیە پێچەوانەی کارێک مەکەن کەزانایان کۆدەنگن لەسەر واجبێتی(کەکردنی نوێژە لەکاتی خۆیدا) بەکارێک کەزانایان کۆدەنگ نین لەسەری و جیاوازن لەکردنی و باشیەتی (کەجەمع کردنی نوێژە) .
مجموع فتاوى ورسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين -رحمه الله -
مجلد (15) ص (393)

سەردان: ٢,٧٦٩ بەش: نوێژ