كەمتەرخەمى لە نوێژ و ڕۆژوو: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەمتەرخەمى لە نوێژ و ڕۆژوو
پرسیار:

سڵاوى خواى گەورەتان لێ بێ دەستان خۆش بێ بۆ ئەو ماڵپەڕە جوانە بەڕاستى سودێكى زۆرمان پێ ئەگەیەنێت هیوادارم هەر سەركەوتوو بن من دوو پرسیارم هەیە: من ئافرەتێكم شووم كردووە تەمەنم 24 ساڵە لەماوەى ئەم چەند ساڵەدا تەنها ئەم دوو ساڵەى ئاخیر لە نوێژ كردن و ڕۆژوو كردن كەم تەرخەمیم كردوە نە نوێژەكانم لەكاتى خۆیدا پێ ئەكرێت وە زۆر جار هەر لە بیرم ئەچێ لە ساڵى 2005 سكم پڕ بوو نەمتوانى ڕۆژوو ئەو ساڵە بگرم تا ئێستا ئەو ڕۆژووەم نەگرتۆتەوە وە هەروەها ساڵى پاریش...

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

پێویستە مرۆڤى موسڵمان گرنگى زۆر بە نوێژەكانى بدات وە لەكاتى خۆیاندا بیانكات، هەروەها ڕۆژووگرتنى مانگى ڕەمەزان واجبێكى گەورەیە و یەكێكە لە پایەكانى ئیسلام جا ئەگەر ڕۆژوونەگرتن بە هۆى سك پڕ بوونەوە بێت ئەوە دەتوانێت (فیدیە) بدەیت بۆ هەر ڕۆژى (1200كغم) برنج كە بەنانى هەژارێك دانراوە بەڵام سوڕى مانگانە ئەبێ ئەو ڕۆژانەى نەتگرتووە لەبەر ئەو هۆیە بە قەزا بیانگرێتەوە. وە حەبى مەنع خواردن بۆ قەدەغە كردنى خوێن بە مەبەستى ڕۆژوو گرتن ئەگەر زیانى نەبێت زانایانى سەردەم فەتوایان لەسەر دروستێتى داوە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە
سەردان: ٢,٧١٨ بەش: حوکمى نوێژنەکەر