ئەگەر کەسێک لە نوێژدا دوو جار هەڵەى کرد دەبێ چەند جار سوجدەى سەهوو ببات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر کەسێک لە نوێژدا دوو جار هەڵەى کرد دەبێ چەند جار سوجدەى سەهوو ببات؟
پرسیار:

دەمەوێ بپرسم لەبارەی کەسێکەوە کە بەهەڵە شتێک لەنوێژدا زیاد دەکات ولەهەمان کاتدا شتێکی لەنوێژ لەبیر دەچێت ، جا ئایا دوو سەژدە پێش سەلام دانەوە دەبات یاخود دوای سەلام دانەوە و یاخود چۆن چۆنی؟

واتە : گەر لەنوێژدا دوو هەڵە کۆ بووەوە ، وە هۆکاری دانەیەکیان پێش سەلام دانەوە بێت ، وئەوی تریان دوای سەلام دانەوە ، لەم حاڵەتەدا شوێنی سەژدەکە چ جێگەیەکیان دەبێت؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

زیاتر کردن لەنوێژدا بەهەڵە وا دەخوازێت دوای سەلامدانەوە سەژدەی سەهوی بۆ ببرێت ، وبۆ کەم کردن پێش سەلام دانەوە سەژدەی سەهو دەبرێت ، بەڵام لەکاتی دروست بوونی گوماندا ئەوا تەفسیلی تێدایە:
گەر یەکێک لەگومانەکانی لا ساغ بووەوە ئەوا دوای سەلام دانەوە سەژدە دەبات ، وە ئەگەر هیچ یەکێک لەگومانەکانی لا ساغ نەبووەوە ئەوا پێش سەلام سەژدەی سەهو دەبات .

وە گەر دوو هۆکار کۆ بووەوە ، دانەیەکیان وای دەخواست پێش سەلامدانەوە سەژدەی بۆ ببرێت وەک لەبیر چوونی تەحیاتی یەکەم ، وئەوی تریان دوای سەلامدانەوە سەژدەی بۆ ببرێت وەک زیاد کردنی سەژدە یاخود ڕکاتێک بەهەڵە ، لەم حاڵەتەدا یەک سەژدەی سەهو کافیە ، وبۆچوونی دروست ئەوەیە پێش سەلامدانەوە دەبرێت ، بەتایبەت گەر ئیمام بوو

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

لەبارەی شوێنی سەلامدانەوە کەئایا پێش سەلام دانەوەیە ویاخود دوای سەلام دانەوە خیلاف وڕا جیایی هەیە لەنێو زانایاندا ، و بۆچوونی دروستریان ئەوەیە : 
زیاتر کردن لەنوێژدا بەهەڵە وا دەخوازێت دوای سەلامدانەوە سەژدەی سەهوی بۆ ببرێت ، وبۆ کەم کردن پێش سەلام دانەوە سەژدەی سەهو دەبرێت ، بەڵام لەکاتی دروست بوونی گوماندا ئەوا تەفسیلی تێدایە:
گەر یەکێک لەگومانەکانی لا ساغ بووەوە ئەوا دوای سەلام دانەوە سەژدە دەبات ، وە ئەگەر هیچ یەکێک لەگومانەکانی لا ساغ نەبووەوە ئەوا پێش سەلام سەژدەی سەهو دەبات .

وە پێشتر ئەم بابەتەمان لەماڵپەڕی وڵامەکان ، لە بەشی نوێژ ڕوونکردۆتەوە. 

وە گەر دوو هۆکار کۆ بووەوە ، دانەیەکیان وای دەخواست پێش سەلامدانەوە سەژدەی بۆ ببرێت وەک لەبیر چوونی تەحیاتی یەکەم ، وئەوی تریان دوای سەلامدانەوە سەژدەی بۆ ببرێت وەک زیاد کردنی سەژدە یاخود ڕکاتێک بەهەڵە ، لەم حاڵەتەدا یەک سەژدەی سەهو کافیە ، وبۆچوونی دروست ئەوەیە پێش سەلامدانەوە دەبرێت ، بەتایبەت گەر ئیمام بوو ، ئەمەش لەبەر ئاسان کاری بۆ ئەوانەی لەدواوەین وە ڕێگریەکیش لەدروست بوونی کێشە بۆ ئەو کەسەی کەدرەنگ هاتووە کاتێ کەدوای سەلام دانەوە یەکسەر هەڵدەستێتەوە .

 "ابن قدامة رحمه الله" دەڵێت : 
گەر دوو هەڵەی کرد ، یاخود زیاتر لەدوو هەڵەی لەیەک جۆردا کرد ، ئەوا دوو سەژدە کافیە ، وهیچ کەسێک نازانین لەم بابەتەدا خیلافی هەبێت .
وە ئەگەر هەڵەکە لەدوو جۆری جیاوازدا بوو ، ئەوا بەهەمان شێوەیە ، "ابن المنذر" لە ئەحمەدەوە گێڕاویەتیەوە ، وئەوە بۆچوونی زۆربەی زانایانە لەوانە "النخعي ، والثوري ، ومالك والليث ، والشافعي وأصحاب الرأي"... لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : (إذا نسي أحدكم ، فليسجد سجدتين) .
واتە: گەر یەکێک لەئێوە لەبیری چوو با دوو سەژدە ببات .

وە ئەمە هەڵە کردن لەدوو جێگەدا دەگرێتەوە ، ولەبەر ئەوەی پێغەمبەر هەڵەی کرد وسەلامی دایەوە ، وقسەی کرد دوای نوێژەکە ودواتر بۆ ئەو دووە یەک سەژدەی برد .
وە لەبەر ئەوە سەژدە دواخراوە بۆ کۆتایی نوێژ ، بەڵکو هەموو هەڵەکان لەخۆ بگرێت گەرنا یەکسەر دوای هەڵەکە دەبرا .

وە هەروەها لەبەر ئەوەی سەژدە بۆ قەرەبوو کردنەوەی کەم وکورتی نوێژە ، هەر چەند زۆریش بێت ، بەبەڵگەی ئەوەی هەڵە چەند زۆر بێت لەیەک جۆردا ، خۆ ئەگەر قەرەبوو بوایەتەوە پێویستی بەقەرەبوو بوونەووەیەکی تر نەدەکرد ...

گەر ئەمە جێگیر بوو مانای جودایی جۆرەکانی ئەوەیە دانەیەکیان پێش سەلام دانەوە بێت ، ئەویتریان لەدوای سەلام دانەوە بێت ؛ چونکە جێگەکەیان جودان ، وەهەروەها هۆکار وحومەکەشیان ...

هەر بۆیە گەر کۆ بوونەوە ، لەپێش سەلام دانەوە سەژدەیان بۆ دەبات ؛ لەبەر ئەوەی لەپێشترە ، ولەبەر ئەوەی ئەوەی کەلەپێش سەلامەوەیە واجب بووە لەبەر بوونی هۆکارەکەی ، وشتێک لەپێشیەوە نییە ڕێگری بکات لەواجب بوونی ، وجێگای ناگرێتەوە ، بۆیە پێویستە ئەو سەژدەیە ببرێت ، هەروەک چۆن هەڵەیەکی تری لەسەر نەبێت وایە ، وە گەر سەژدەی بۆ هەڵەی یەکەم برد ئەوا بۆ هەڵەی دوومیش لەسەری لادەچێت ، وجێگەی سەژدەی هەڵەی دوومیش دەگرێتەوە " 
 "المغني" (1/387)  .

وە " الشيخ ابن عثيمين رحمه الله " دەڵێت: 
"گەر دوو هۆکار کۆبوونەوە ، دانەیەکیان : وا بخوازێت پێش سەلام دانەوە سەژدەی بۆ ببرێت ، ودووەمیان: وا بخوازێت دوای سەلام دانەوە سەژدەی بۆ ببرێت .
گوتراوە:
ئەوەیان حساب دەکرێت کەزیاترە ، بۆ نموونە گەر پێش تەواو بوونی نوێژەکەی سەلام بداتەوە ولەیەکێک لەڕکاتەکاندا دوو ڕکوع ببات ، وتەحیاتی یەکەمی نەخوێندبێت ، لێرەدا دوو هۆکارمان هەیە کەوا دەخوازن سەژدەکە دوای سەلامدانەوە بێت ، ئەوانەش لەبەر زیاد کردنی ڕکوعێک وسەلام دانەوە پێش تەواو بوونی نوێژ ، وهۆکارێکی ترمان هەیە وا دەخوازێت سەژدە لەدوای سەلام دانەوەوە ببرێت ،ئەوەش نەکردنی تەحیاتی یەکەمە ، لەم حاڵەتەدا سەژدەکە دوای سەلام دانەوە دەبرێت .

نموونەیەکی تر : کەسێک لەڕکاتێکدا دوو ڕکوعی بردووە ،  بەڵام: (سبحان ربي العظيم) لەڕکوع دا نەخوێندووە ، لەگەڵ : (سبحان ربي الأعلى) لەسەژدەدا ، لێرەدا دوو هۆکار کۆبوونەتەوە بۆ بردنی سەژدە لەپێش سەلام دانەوەوە ، ئەوانیش (زیکری ڕکوع وسەژدەیە) ، لەبەرانبەردا هۆکارێکی تر هەیە کەوا دەخوازێت سەژدەکە لەدوای سەلام دانەوەوە ببرێت ، کەئەویش زیاتر بردنی ڕکوعێکە ، لەم حاڵەتەدا سەژدەکە لەپێش سەلام دانەوەوەیە .

وە لەمەزەهەبدا زیاتر بەلای ئەوەدایە بەموتڵەقی پێش سەلام دانەوە ببرێت ؛ چونکە ئەوەی پێش سەلام دانەوەیە قەرەبو کردنەوەکەی واجبە ، وجێگەکەی پێش سەلام دانەوەیە ، پەلە کردن لەقەرەبوو کردنەوەی نوێژ پێش تەواو کردنی لەپێشترە لەدواخستنی قەربوو کردنەوە"
 "الشرح الممتع" (3/398) .

وە هەر لەم بارەیەوە پرسیار لە" الشيخ ابن عثيمين رحمه الله " کراوە : گەر لەنوێژدا دوو هەڵە کۆ بووەوە ، وە هۆکاری دانەیەکیان پێش سەلام دانەوە بێت ، وئەوی تریان دوای سەلام دانەوە ، لەم حاڵەتەدا شوێنی سەژدەکە چ جێگەیەکیان دەبێت؟

لەوەڵامدا گوتوویەتی :
ئەم بابەتە لەسەر ئەوە بەندە ئەوە بزانین سەژدە چی یە ، واتە: ـ سەژدەی سەهو ـ ئەوەی کەدوای سەلام دانەوەیە ؟
هەموو ئەوانەی کەهۆکارەکەیان زیادەیە ، وەک ئەوەی سێ جار سەژدە ببات ، یاخود هەستێتەوە بۆ ڕکاتی پێنجەم پاشان بیری بکەوێتەوە وبگەڕێتەوە ، ئەمە لەدوای سەلام دانەوەوە سەژدەی بۆ دەبرێت ، ولەحاڵەتێکی تردا پێش سەلام دانەوە سەژدە دەبرێت گەر واجبێک لەواجبەکانی نوێژ نەکات وەک: ئەوەی تەحیاتی یەکەم نەخوێنێت ، یاخود( سبحان ربي العظيم)لەڕکوع دا لەبیر بکات ، ئەمە سەژدەکەی پێش سەلام دانەوەیە ، وە ئەگەر دوو هۆکار کۆبوونەوە دانەیەکیان وای دەخواست پێش سەلام دانەوە سەژدە ببرێت ، و ئەویتریان وای دەخواست دوای سەلام دانەوە سەژدەی ببرێت کامەیان پێش دەخەین ؟

زانایان دەڵێن : ئەوەیان پێش دەخرێت کەپێش سەلام دانەوەیە ، لەبەر ئەوەی کاتێ لە نوێژەکەی ببێتەوە ونوێژەکەی تەواو کردبێت ، بۆنموونە کەسێک لەبیری چووە لەدوای دوو ڕکاتی یەکەم تەحیات بخوێنێت ، ولەڕکاتی سێیەم دانیشێت بۆ خوێندنی تەحیات بەگومانی ئەوەی ڕکاتی دووەمە ، دواتر بیری بکەوێتەوە وهەستێتەوە ونوێژەکەی تەواو کات ، لێرەدا دوو هەڵەمان هەیە ، دانەیەکیان : ئەوەیە ئەو تەحیاتی یەکەمی لەبیر چووە ، ودووەمیان ئەوەیه: تەحیاتی خوێندووە لەجێگەیەکدا کەشوێنی تەحیات خوێندن نی یە ، لێرەدا دەڵێین: لەپێش سەلام دانەوەوە سەژدە ببە. "اللقاء الشهري" (28/11) .

والله أعلم .

سەردان: ٣,٤٩٢ بەش: نوێژ