باوکم فەرمانی پێکردم بەتەڵاق دانی خێزانم بەهۆی ئەو کێشەیەیی کە هەيبوو لەگەڵ خێزانم ، وهەڕەشەی لێکردووم حاشام لێ بکات گەر داواکاریەکەی بەجێ نەهێنم ، ئایا تاوان بار دەبم گەر بەقسەی نەکەم ؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
گەر باوکت فەرمانی پێکردی بەتەڵاق دانی خێزانت بەهۆی ئەوەی ئەو ئافرەتە کارێکی کردووە کەزیانی بەدینی گەیاندووە ، ئەوا واجبە بەگوێی بکەی ، بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کە ابن عمر ـ رضي الله عنهما ـ دەڵێ : (كان تحتي امرأة أحبها ، وكان أبي يكرهها فأمرني أن أطلقها ، فأبيت ، فذكرت ذلك للنبي ﷺ ، فقال : يا عبد الله بن عمر طلق امرأتك » رواه أبو داود والترمذي وصححه والنسائي وابن ماجه .
واتە خێزانێکم هەبوو و خۆشم دەویست ، باوکم فەرمانی پێکردم تەڵاقی بدەم ، تەڵاقم نەدەدا ، و ئەوەم بۆ پێغەمبەر ـ ﷺ ـ باس کرد ، فەرمووی : ئەی عبدالله خێزانەکەت تەڵاق بدە .
بەڵام گەر هۆکارەکە جیاوازی ناو خێزان بێت لەبابەتی دونیایی ، ئەوا بەگوێی مەکە و ژنەکەت تەڵاق مەدە ؛ چونکە ئەو مافەی نی یە ، بەڵام پێویستە لەسەرت ڕازی بکەیت و لەگەڵی باش بیت و بەگوێی بکەی لەغەیری ئەم شتەدا .
وه لە ئيمام أحمدوه ـ رحمه الله ـ هاتووە کە پرسیاری لێکراوە دەربارەی تەڵاق دانی خێزان لەبەر داوا کاری دایکی ، گوتویەتی : « لا يعجبني طلاقه إذا أمرته أمه » .
واتە : پێم باش نی یە ژنەکەی تەڵاق بدات لەبەر داوا کاری دایکی .
وەهەروەها پرسیار کراوە لە شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله ـ دەربارەی پیاوێک کە خێزاندارە و دایکی حەزی پێی نی یه و فەرمانی پێدەکات بەتەڵاق دانی خێزانی ، ئایا دروستە تەڵاقی بدات؟
لە وەڵامدا گوتوویەتی : «لا يحل له أن يطلقها لقول أمه ، بل عليه أن يبر أمه ، وليس تطليق زوجته من بر أمه»
واتە : نەخێر ، دروست نی یە لەبەر قسەی دایکی خێزانی تەڵاق بدات ، وبێگومان تەڵاق دانی خێزانی لەچاکە کردن نی یە لەگەڵ دایکیدا . والله أعلم .
الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى