ئەگەر ژن و پیاوێك منداڵیان نەبێ و خەتا لە پیاوەكە بێت ژنەكە بۆى هەیە داواى تەڵاق بكات لە پیاوەكەى لەبەر منداڵ.: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ژن و پیاوێك منداڵیان نەبێ و خەتا لە پیاوەكە بێت ژنەكە بۆى هەیە داواى تەڵاق بكات لە پیاوەكەى لەبەر منداڵ.

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

زانایانى شەریعەتى ئیسلامى پێكهاتوون لەسەر ئەوەى ساغ و سەلامەت بوونى مێرد لە هەندێ نوقسانى مەرجێكى بنەڕەتى یە بۆ بەردەوام بوونى ژیانى هاوسەرگیرى لەلایەن ئافرەتەكەوە بەو مانایەى ئەگەر ئافرەت نوقسانى بەدى كرد لە مێردەكەیدا مافى خۆیەتى داوابەرز بكاتەوە بۆ لاى دادوەر بەمەبەستى جیابوونەوە وە لەنێوان خۆى و مێردەكەى.

شەرعزانەكان هەرچەندە جیاوازن لە دیارى كردنى نوقسانییەكان بەڵام پێكهاتوون لەسەر ئەوەى (شلەپەتە)یى ناتەواوى یە و دەبێتە هۆكار بۆ داواكارى ژن بۆ جیابوونەوەى لەگەڵ مێردیدا بەڵام منداڵ نەبوون دەسەڵاتى پیاو یان ژنى تیا نیە هۆكار نیە بۆ جیابوونەوەى ژن و مێرد لەیەكترى مەبەستمان لە هۆكار نەبوونى ئەوەى مافى خۆیان نیە گرێبەستى هاوسەرگیرى هەڵوەشێنێتەوە. والله اعلم.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٥٧٢ بەش: تەڵاق و جیابونەوە