ئەو گەنجەى تەڵاق دەخوات پێش ژنهێنانى دواى ژن هێنانى کاریگەرى دەبێ ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو گەنجەى تەڵاق دەخوات پێش ژنهێنانى دواى ژن هێنانى کاریگەرى دەبێ ؟
پرسیار:

گەر موسوڵمان بڵێت : گەر ئەو کارەم بکەم هەر کاتێک هەر ئافرەتێکم مارە کرد تەڵاقم کەوتبێت ، پاشان ئەو پیاوە ئەو کارە بکات ، و زەواج بکات پاش ماوەیەک ، ئایا ئەو پیاوە ئێستا چ بکات ؟ ئایا تەڵاقی کەوتوو بەوەی کەگوتوویەتی : (هەرکاتێک ... ) ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

گەر تەڵاقەکەی ببەستێت بەشتێکەوە پێش زەواج کردن وەک ئەوەی بڵێت : گەر ئەو کارەم بکەم هەر کاتێک هەر ئافرەتێکم مارە کرد تەڵاقم کەوتبێت یاخود بڵێت : گەر فڵانە ئافرەتم مارە کرد ئەوا تەڵاقم داوە ، یاخود بڵێت : هەر ئافرەتێکم مارە کرد ئەوا تەڵاقم داوە .

جا زانایان جیاوازن لەبارەی ئەم جۆرە لەتەڵاق دانەوە :
لە ـ الإمام أحمد ـەوە دوو ڕیوایەت هەیە : و ڕیوایەتی مەشهور ئەوەیه : ئەم جۆرە تەڵاقە ناکەوێت . وئەمە قسەی زۆربەی زانایانە .
وە بۆچوونی حەنەفیەکان ئەوەیە کە ئەم جۆرە تەڵاقە دەکەوێت.

وه بۆچوونی ڕاست ئەوەیە کەئەم تەڵاقە ناکەوێت ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی کە ـ عمرو بن شعيب لەباوکی و باپیریەوە گێڕاویەتیەوە و دەڵێت پێغەمبەری خوا ـ عليه الصلاة والسلام ـ فەرمووی  : « لا نذر لابن آدم فيما لا يملك ولا عتق فيما لا يملك ولا طلاق لابن آدم فيما لا يملك » رواه أحمد والترمذي وأبو داود ، وقال الترمذي : هذا حديث حسن وهو أحسن ما روي في هذا الباب  .
واتە : هیچ نەزرێک لەسەر نەوەی ئادەم نی یە کەموڵکی خۆی نەبێت ، وهیچ بەندە ڕزگار کردنێک نی یە گەر موڵکی خۆی نەبێت  ، وتەڵاقی نەوەی ئادەم ناکەوێت پێش مارە بڕین .
 وهەروەها فەرموویەتی : « لا طلاق قبل النكاح » سنن ابن ماجه ، رقم (2049) 
واتە : تەڵاق ناکەوێت پێش زەواج کردن .

وە ئەوە وەک ئەوە وایە بەئافرەتێک بڵێی کە خێزانت نەبێت : گەر چوویتە ماڵەوە تۆ تەڵاق دراویت ، دەچێتە ماڵەوە تەڵاقیش نادرێت بەکۆ دەنگی زانایان چونکە تەڵاقی کەسێک ناکەوێت کە مێردی خۆی تەڵاقی نەدابێت  . والله أعلم .


 الشیخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى

سەردان: ١,٦٦٩ بەش: تەڵاق و جیابونەوە