ئەگەر ئافرەتێک مێردەکەى نەزۆک بێ دروستە داواى تەڵاق بکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ئافرەتێک مێردەکەى نەزۆک بێ دروستە داواى تەڵاق بکات؟
پرسیار:

 ئافرەتێك پێش حەوت ساڵ هاوسەرگیری كردووە ، و ئێستا لێكۆڵینەوە پزیشكیەكان ئەوەیان سەلماندووە كە پیاوەكەی نەزۆكە و منداڵی نابێت ، جا ئایا بۆی هەیە داوای تەڵاق بكات لە مێردەكەی كە توانای منداڵبوونی نیە و نەزۆكە ؟ وە بەچی ئامۆژگاری دەكەیت ؟

بەڵێ‌ بۆی هەیە داوای تەڵاق بكات ، چونكە مافی لە مناڵبووندا هەیە ، وە ئەگەر جێگیربوو كە مێردەكەی منداڵی نابێت و نەزۆكە ، ئەوا بۆی هەیە هاوسەرگیریەكە هەڵبوەشێنێتەوە ، بەڵام ئەوە دەمێنێت كە بڕوانینە ئەوەی كە :
ئایا لەپێشتر ئەوەیە داوای هەڵوەشانەوە بكات ، یان لەپێشتر ئەوەیە كە لەگەڵیدا بمێنێتەوە ؟
دەڕوانێتە ئەوەی كە ئایا پیاوەكە چاكەكار و خاوەن ئایین و ڕەوشتە ، ئەوا هیچی تێدا نیە لەگەڵیدا بمێنێتەوە ، ئەگەرنە باشتر وایەداوای كە واز لەو بهێنێت و لەگەڵ پیاوێكی تردا هاوسەرگیری بكات كە توانای منداڵبوونی هەبێت و نەزۆك نەبێت ، چونكە پێغەمبەری خوا فەرموویەتی : « تزوجوا الودود الولود ، ... » .
اللقاء الشهري>اللقاء الشهري [37] محمد بن صالح العثيمين رحمه الله

سەردان: ٣,٥٤٨ بەش: تەڵاق و جیابونەوە