ئایا ژمارەی ئەو جوڵانە دیاری كراوە كە دەبێتە هۆی بەتاڵ بوونەوەی نوێژ یان نا؟ وە ئایا ئەو جوڵانە كامانەن كە حەڵاڵن بۆ نوێژخوێن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ژمارەی ئەو جوڵانە دیاری كراوە كە دەبێتە هۆی بەتاڵ بوونەوەی نوێژ یان نا؟ وە ئایا ئەو جوڵانە كامانەن كە حەڵاڵن بۆ نوێژخوێن؟
پرسیار:

ئایا ژمارەی ئەو جوڵانە دیاری كراوە كە دەبێتە هۆی بەتاڵ بوونەوەی نوێژ یان نا؟ وە ئایا ئەو جوڵانە كامانەن كە حەڵاڵن بۆ نوێژخوێن بەبێ ئەوەی كاریگەری لە نوێژەكەی نەكات؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
جوڵەی بچوك وبۆ پێویست هیچی تێدا نیە و ئاساییە وەكو ڕێككردنی جلەكەی یان عەمامەكەی وهاوشێوەكانی، یان بۆ كارێكی ناچاری وەكو كوشتنی مارو دووپشك لەناو نوێژدا هیچی تێدا نیە وئاساییە، یان چوونە پێشەوەو هاتنەوە دواوە لەكاتی نوێژی ترسدا هەموو ئەمانە ئاسایین, بەڵام كار و جوڵەیەكی زۆر و هیچ پەیوەندیەكی بەنوێژەوە نەبێت وبۆ پێویستیش نەبێت ئەوا بەتاڵی دەكاتەوە بەتایبەت ئەگەر بەردەوام بوو لەسەری و یەك لەدوای یەك بوو جوڵەكە.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٣,٤٠٩ بەش: حوکم و گرنگى نوێژ