ئه‌گه‌ر پیاو ته‌نها زه‌كه‌رى بهێنێ به‌كۆمى خێزانیدا و نه‌یخاته‌ ژوورەوە هه‌ر به‌گوناهـ داده‌نرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئه‌گه‌ر پیاو ته‌نها زه‌كه‌رى بهێنێ به‌كۆمى خێزانیدا و نه‌یخاته‌ ژوورەوە هه‌ر به‌گوناهـ داده‌نرێت؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان
پێش ئەوەى بچینە سەر وەڵامى ئەم پرسیارە پێمان باشە بۆ هاوسەرە بەڕێزەکان هەر بە کورتى چەند خاڵێکى گرنگ باس بکەین کە رەنگە پرسیارى زۆربەى هاوسەرەکان بێ :
یەکەم : حوكمى كردارى جنسى لەگەڵ خێزانى خۆت لە دواوە چى یە ؟
پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (من أتى حائضاً او امرأة في دبرها أو كاهناًُ فصدّقه بما يقول فقد كفر بما انزل على محمد) رواه أحمد والترمذي وابن ماجه برقم 639 وصححه الشيخ الألباني في الإرواء برقم 2006.
واتە هەر كەس بچێتە لاى هاوسەرى خۆى لە كاتى حەیز دا یان لە پاشەوە یان سەردانى فاڵچییەك بكات و باوەڕ بە قسەكانى بكات ئەوە بێ باوەڕ بووە بە (قورئان) ئەوەى بەسەر (محمد) دا دابەزیوە.

دووەم : ڕابواردن لەگەڵ خێزانى خۆتدا لە ڕێگەى كۆمەوە بە كۆندۆمەوە دروستە؟
ڕابواردن و جووتبوون لەگەڵ خێزاندا لە پاشەوە دروست نیە و یەكێكە لەتاوانە گەورەكان جا ئەگەر خستنە ژوورەوەى ئەندام بە ڕووتى بێت یان بە كوندومەوە (كیس) چونكە جێگاى ڕابواردن لەگەڵ ئافرەتدا دیارى و دەست نیشان كراوە .

سێیەم : كەسێك بە هەڵە چووبێتە لاى خێزانى لە كۆمەوە ئایا تەڵاقى دەكەوێت؟
نەخێر تەڵاقى ناکەوێت و هیچ شتێكى لەسەر نەهاتوە و ئەم کارە پەیوەندی بە تەڵاقەوە نیە .

چوارەم : ئایا پیاو دەتوانێ لە پشتەوە لەگەڵ خێزانى جووت ببێ بەڵام هەر تێكەڵاوى پێشەوەى بێت. (واتە زەکەرى بخاتە شوێنى منداڵ بوون نەك كۆم)
بەڵێ پیاو دەتوانێت بە شێوازى جۆراوجۆر جووت بێت لەگەڵ خێزانەكەى، بە مەرجێ جووت بوون و تێكەڵاو بوونەكەى لە پێشەوەى خێزانەكەى بێت، واتە: لە كۆمەوە نەبێت.
نموونەش ئەوەیە كە خۆت هێناوتەتەوە: پیاوەكە لە پشتەوەى ژنەكەى بێت، بەڵام تێكەڵاو بوونەكە لە پێشەوەى بێت، یان بە هەر شێوازێكى تر، لەگەڵ ڕەچاوكردنى مەرجى ناوبراو.

پێنجەم : بۆ ئەوەى لە کاتى عادەى خێزانم توشى تاوانى جوت بوون نەبم لە دواوە ئایا دروستە بە دەستى خێزانم خۆم ڕەحەت بکەم؟
بەڵێ ئەو كارە بۆ هەردووكتان دروستە و هیچی تێدا نى یە، بە بەڵگەی ئەم فەرموویە:
عن أنس بن مالك (رضي الله عنه): ((أن اليهود كانوا لا يجلسون مع الحائض في بيت ولا يأكلون ولا يشربون قال فذكر ذلك للنبي () فأنزل الله: [وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ] فقال رسول الله (): اصنعوا كل شيء إلاَّ الـجماع)) [صحيح سنن ابن ماجه رقم: (644)] .
واتە: جولەكە لە گەڵ ئافرەتی بێ نوێژدا دانەدەنیشتن لە ماڵدا و خواردنیان لە گەڵیدا نەدەخوارد و خواردنەوەیان، جا ئەمەیان باس كرد بۆ پێغەمبەر () خوای گەورەش ئەم ئایەتی دابەزاند و فەرمووی: [وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ] واتە : پرسیارت لێ دەكەن سەبارەت بە ئافرەت لە كاتی حەیزدا ؟ بڵێ: ئازاری تێدایە بۆیە لە كاتی حەیزدا نزیكی ئافرەت مەبنەوە، جا پێغەمبەری خوا () فەرمووی: هەموو شتێكیان لە گەڵدا بكەن تەنها جیماع (جووت بوون) نەبێت.
كەواتە دروستە بە یەكتر ـ بە هەر شێوەیەك بێت ـ خۆیان ڕەحەت بكەن تەنها بە جووت بوون نەبێت.

شەشەم : ئه‌گه‌ر پیاو ته‌نها زه‌كه‌رى بهێنێ به‌كۆمى خێزانیدا و نه‌یخاته‌ ژوورەوە له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌ر به‌گوناهـ داده‌نرێت؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر پیاو ته‌نها زه‌كه‌رى بهێنێت به‌ كۆمى خێزانه‌كه‌یدا و نه‌یخاته‌ ژووره‌وه‌ هه‌ر درووست نیه‌ ، چونكه‌ هه‌ر كارێك هۆكاربێت بۆ حه‌رام و به‌ره‌و حه‌رامت به‌رێت ئه‌ویش حه‌رام ده‌بێت .
پێغه‌مبه‌رى خوا () دەفەرموێ :
بەڕاستی حەڵاڵ دیار و روونە و حەرامیش دیار و روونە ، وە لە نێوانیانیشدا شتانێكی نادیار و گومان لـێ‌كراو هەیە كە زۆربەی خەڵك نایانزانن ، جا هەركەسێك خۆپارێزی بكات لە شتە ناروون و گومان لـێ‌كراوەكان ئەوا دین و سومعەتی خۆیی پاراستووە ، وە هەركەسێكیش بكەوێتە ناو شتە ناروون و گومان لـێ‌كراوەكانەوە ئەوا كەوتووەتە ناو حەرامەوە ، وەكو شوانێك كە ڕانەكەی بە چواردەوری شوێنێكی پارێزراو (قەدەغەكراو)دا بلەوەڕێنێت كە نزیكە بچێتە ناوێوەوە . صحيح البخاري رقم : (52) وصحيح مسلم رقم : (4073) .
بۆیە گەر ئەو شوانە ڕانەکەى دوور لەو شوێنە قەدەغەکراوە بلەوەڕێنێ ئەوە مەترسی ئەوەى لێ ناکرێت کە ڕانەکەى بچێتە ناو ئەو شوێنە قەدەغە کراوەوە .
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌میشه‌ له‌ نزیك حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا بێت ئه‌وا هه‌ر ده‌كه‌وێته‌ ناوییه‌وه‌ ، و کەوتنە ناو ئەم کارەش تاوانێکى گەورەیە وەکو لەسەرەوە ئاماژەمان پێ دا .

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٤٢,٨٥٨ بەش: پرسیارە جنسیەکان