ئایا چ جۆرە هەڵسوكەوتێكی سێكسی حەرامە لەگەڵ هاوسەری خۆتدا.: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا چ جۆرە هەڵسوكەوتێكی سێكسی حەرامە لەگەڵ هاوسەری خۆتدا.

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان

لەو هەڵسوكەوتە سێكسى یانەى لەگەڵ خێزاندا حەرامە:
یەكەم: جووتبوون لەگەڵ خێزاندا لە پاشەوە ئەمەش لەبەرفەرمودەى (أبو هریرة) لە پێغەمبەرى خواوە فەرموویەتى: (لا ينظر الله إلى رجل جامع امراته في دبرها)رواه أبوداود وابن ماجه وصححه الألباني انظر صحيح سنن ابن ماجه 1560.
واتە: خواى گەورە تەماشاى ئەو پیاوە ناكات لەگەڵ هاوسەرەكەبدا جوتببێت لە پاشەوە.
دووەم: چونە لاى هاوسەر لە كاتى خوێنى حەیز و زەیستاندا بە بەڵگەى فەرموودەى أبو هریرە لە پێغەمبەرى خواوە فەرموویەتى: (من أتى حائضاً او امرأة في دبرها أو كاهناًُ فصدّقه بما يقول فقد كفر بما انزل على محمد) رواه أحمد والترمذي وابن ماجه برقم 639 وصححه الشيخ الألباني في الإرواء برقم 2006.
واتە هەر كەس بچێتە لاى هاوسەرى خۆى لە كاتى حەیز دا یان لە پاشەوە یان سەردانى فاڵچییەك بكات و باوەڕ بە قسەكانى بكات ئەوە بێ باوەڕ بووە بە (قورئان) ئەوەى بەسەر (محمد) دا دابەزیوە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢٣,٩١٦ بەش: پرسیارە جنسیەکان