ئایا لە شەرعدا دیارى کراوە کە دەبێ ژن و مێرد بۆ نموونە لە هەفتەیەکدا چەند جار جیماع بکەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لە شەرعدا دیارى کراوە کە دەبێ ژن و مێرد بۆ نموونە لە هەفتەیەکدا چەند جار جیماع بکەن؟
پرسیار:

ئایا لە شەرعدا دیارى کراوە کە دەبێ ژن و مێرد بۆ نموونە لە هەفتەیەکدا چەند جار جیماع بکەن؟
وە پیاو بۆ ماوەى چەند نابێ لە خێزانى دوور بکەویتەوە؟
وە ئایا جیماع زۆر کردن چ زیانێکى هەیە؟

لەشەریعەتی ئیسلامدا ژمارەیەکی دیاری کراو نی یە بۆ جیماع کردن ؛ چونکە ئەوا دەگۆڕێ بەگوێرەی گۆڕانی حاڵەت و کەسەکان ، جا مادام توانای کەسەکان جیاوازە ، بۆیە لەعادەتی شەریعەتی ئیسلام نی یە لەم جۆرە حاڵەتانەدا ژمارەیەک دەس نیشان بکات ، بەڵام جیماع کردن مافی خێزانە وپێویستە لەسەر مێردەکەی لەگەڵی جوت ببێت ،.

ابن قدامة الحنبلي رحمه الله تعالى دەڵێت : " والوطء واجب على الرجل - أي الزوج بأن يجامع زوجته - إذا لم يكن له عذر ، وبه قال مالك " المغني 7/30 .
واتە : جوت بوون لەگەڵ خێزان واجبە لەسەر پیاو ، واتە : واجبە پیاو لەگەڵ خێزانەکەیدا جیماع بکات ، گەر عوزری نەبوو ، وئەمە بۆچوونی ئیمام مالیکە .

وە ئیمامی البخاري لە (عبد الله بن عمرو بن العاص)ەوە گێڕاویەتیەوە و دەڵێت :پێغەمبەری خوا فەرمووی : ( يا عبد الله ألم أُخبر أنك تصوم النهار وتقوم الليل ؟ قلت : بلى يا رسول الله . قال : فلا تفعل . صم وأفطر ، قم ونم ، فإن لجسدك عليك حقاً ، وإن لعينك عليك حقاً وإن لزوجتك عليك حقاً ) .
واتە : ئەی عبدالله هەواڵم پێ گەیشتووە تۆ بەڕۆژ بەڕۆژو دەبیت وبەشەو شەو نوێژ دەکەیت ؟
گوتم : بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا . فەرمووی : وا مەکە .
ڕۆژێک بەڕۆژو بەو وڕۆژێک بەڕۆژو مەبە ، لاشەت مافی بەسەرتەوە هەیە، وچاوت مافی بەسەرتەوە هەیە ، وخێزانت مافی بەسەرتەوە هەیە .

لەشەرحی ئەم فەرموودەیەدا هاتووە : " لا ينبغي للزوج أن يجهد نفسه في العبادة حتى يضعف عن القيام بحقها من جماع واكتساب . فتح الباري
واتە : باش نی یە بۆ پیاو زۆر خۆی ئەزیت بدات لەعیبادەتدا بەشێوەیەک بێ هێز بێت ونەتوانێت مافی خێزانی بدات لەجیماع وکەسابەت کردن بۆیان.

وەیەکێکی تر لەمافەکانی خێزان لەسەر مێردەکەی ئەوەیە مێردەکەی لەلای بنوێت و خۆى لێ جیا نەکاتەوە و پشتى تێ نەکات.

وە شيخ الإسلام ابن تيمية دەڵێت :
" ويجب على الزوج وطء امرأته بقدر كفايتها ما لم ينهك بدنه أو يشغله عن معيشته ، .. فإن تنازعا فينبغي أن يفرضه الحاكم كالنفقة وكوطئه إذا زاد " الاختيارات الفقهية من فتاوى شيخ الإسلام ابن تيمية ص 246 .
واتە : واجبە لەسەر پیاو جیماع لەگەڵ خێزانەکەیدا بکات مادام لەشی لەکار نەکەوتووە ، یاخود نەبێتە هۆی ڕێگری کردن لە کەسابەت ومەعیشەت ، ...گەر ناکۆکی کەوتە نێوانیانەوە ، ئەوا پێویستە حاکم دیاری بکات وەک نەفەقە وجوت بوون لەگەڵی گەر زیاد بوو .

وەپێویستە لەڕوی شەرعەوە پیاو ئەوندە لەگەڵ خێزانەکەیدا جووت ببێت کەببێتە هۆی پاراستنی لەداوێن پیسی ، و هیچ ماناى نی یە دەس نیشان کردنی بە کاتێکی دیاری کراوەوە وەک چوار مانگ یاخود زیاتر ویاخود کەمتر ، بەڵکو ئەندازەکە بەقەد پێویستی کیفایەتی ئافرەتەکە دەبێت وحەتمەن بەگوێرەی توانای پیاوەکەش دەبێت .. ،
جا هەموو ئەمانە لەحاڵەتی ئاساییدایە و ئەو کاتانەی کەمێرد ئامادەیەوە لەگەڵ خێزانەکیدا دەژی .

بەڵام گەر لای خێزانی نەبوو جا بەهۆی سەفەرەوە بێت یاخود لەبەر عوزرێکی شەرعی ومەبەستێکی شەرعی ، لەم حاڵەتانەدا پێویستە پیاو هەوڵ بدات ماوەی نەهاتنەوەکەی زۆر درێژە نەخایەنێت .

خۆ ئەگەر دووریەکەی بۆ مەسڵەحەتی موسوڵمانان بوو ، وەک جیهاد لەپێناوی خوادا ، ئەوا پێویستە ڕێگای بدرێت بەگەڕانەوەی بۆ لای خێزانی بەشێوەیەک لەچوار مانگ زیاتر نەبێت و ڕێگەی بدرێت بگەڕێتەوە بۆ ناو ماڵ ومنداڵی وماوەیک لەنێویاندا بێت وپاشان بگەڕێتەوە بۆ کارەکەی و تێکۆشان لەپێناوی خوادا ، جا سیاسەتی عومەری کوڕی خەتاب رضي الله عنه بەم شێوەیە بوو ، بەشێوەیەک ماوەی مانەوەی جەنگاوەرانی دیاری کربوو بەچوار مانگ کاتێ ئەو ماوەیە تێپەڕ ببوایە ، ئەوا ئەو کەسانە دەگێڕدرانەوە وکەسانی تر لەجێگەیان دادەنران ..

وە سەبارەت بە زینایەکانى زۆر جیماع کردن :
سەرەتا دەبێ ئەوە بزانین کە زۆر جیماع كردن نەخۆشى نیە لە رووى زانستییەوە. بەڵام زۆرى جیماع كردن ئەبێتە هۆى ماندووبونى لەش و هەست كردن بە قرچان لە هەردوو چاودا لەبەر هیلاكبوون. ئەبێت پیاو لە گەڵ خێزانەكەى عیلاقەى جنسيان ناوەند بێت نە زۆر و نە كەم و بە رەزابوونى هەردووکیان.

زۆرى جیماع كردن پەیوەندى هەیە لەگەڵ تەمەنى زن و مێردەكەى و تواناى میردەكەى بۆ ئەنجامدانى جیماع چونكە جیاوازى هەیە لە نێوان كەسێك و كەسێكى دیكە لە تواناى جیماع كردندا هەیە. زیانەكانى جیماع كردنى زۆر تووشبوون بە هیلاكى و كەمبوونى ووزە لە ماسولكەكان (هەست كردن بە لاوازى) و ئازار لە ئەژنۆى هەردوو قاچ.

سەردان: ١١,٤١٣ بەش: پرسیارە جنسیەکان