ئایا جایز و ڕێپێدراوە بەکارهێنانی پەمپی هەوایی ( ئامێری گەورەکردنی زەکەری پیاو)؟ یاخود خواردنی حەپ و دەرمان بۆ هەمان مەبەست؟ وە هەروەها خواردنی حەپ و دەرمان یارمەتیدەرە بۆ دواکەوتنی هاتنەوەی مەنی لەکاتی جووتبووندا؟
سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە و سەڵات و سەلام لەسەر پەیامبەرەکەی کە ناردووویەتی وەک ڕەحمەت و بەخششێ بۆ جیهانیان و لەسەر یارو یارانی و برایانی هەتا ڕۆژی دوای
أما بعد:
هیچ ڕێگریەک نیە لە بەکارهێنانی پەمپی هەوایی (ئامێری گەورەکردنی زەکەر) یان خواردنی حەپ و دەرمانی لاوازی جنسی و سێکسی یان حەپ و دەرمانێ بۆ یارمەتیدانی دەرچوونی مەنی لەکاتی جووتبووندا ئەگەر خاڵی بن لە زەرەر و تووشبوونی لاشە و تەندرووستی بە حاڵەتی لاوازی و کەمبوونەوەی بەرگری لەش و بە ڕاوێژکردن لەگەڵ دکتۆری تایبەت بەو بوارە بۆ هاندان بۆ بەدەستهێنانی هەستی دڵسۆزی و مەوەدەت و جێگری و خۆشبەختی وەک چۆن خوای گەورە دەفرموێ :
(وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ)
واتە: (وه له نیشانهکان ئهوه (خوایه) که بۆی دروست کردوون له (ڕهگهزی) خۆتان هاوسهرانێك بۆ ئهوهی ئارام بگرن له لایان دا وه خۆشهویستی و بهزهیی خستۆته نێوانتان بهڕاستی لهوهدا نیشانانێك ههیه بۆ کهسانێ که بیر دهکهنهوه.)
وە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی لەدەستدان و پێنەدانی مافی خێزانەکەی لە مافی چێژبینین و خوشی ڕێپێدراو و شەرعی۰
والعلم عند الله تعالى، وآخر دعوانا أن الحمد لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين وسلَّم تسليمًا.
الشيخ أبي عبد المعزِّ محمَّد علي فركوس ـ حفظه الله ـ