دروستە ژن و مێرد ده‌ستبازی و یارى به‌عه‌وره‌تى یه‌كتر بكه‌ن بۆ دامرکاندنەوەى ئارەزوەکانیان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە ژن و مێرد ده‌ستبازی و یارى به‌عه‌وره‌تى یه‌كتر بكه‌ن بۆ دامرکاندنەوەى ئارەزوەکانیان؟

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
به‌ڵێ دروسته‌ بۆ ژن و مێرد كه‌ به‌ عه‌وره‌تی یه‌كتر یاری و دەستبازی بكه‌ن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانیان، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌م كارانه‌ی بۆ ژن و مێرد حه‌ڵاڵ كردووه‌ ، ئه‌م كاره‌ش پێی ده‌ووترێت: (المُبَاشَرة) به‌ڵگه‌یه‌كی شه‌رعی زۆری له‌سه‌ره‌ و دروسته‌.
بە تایبەت کاتێک ئافرەت دەکەویتە عادەوە مێردەکەى دەتوانێت بە یارى وگاڵتە کردن لەگەڵى دا ئارەزووى یەکتر دابمرکێننەوە بە بەڵگەى فەرمودەى (إصنعوا كُلَّ شيء إلا النكاح) واتە: دروستە هەموو شتێكى لەگەڵ بكەن جیماع نەبێت .
بەڵام ئەوەى کە حەرامەو دەبێت پیاوان بیزانن و ئاگادارى بن لە ژیانى هاوسەرێتیاندا ئەوەیە کە :
یەکەم : ڕۆشتنە لاى خێزان لە پاشەوە (کۆم) هەڕەشەى توندی لەسەر هاتووە .
دووەم : ڕۆشتنە لاى خێزان (واتە جیماع کردن) لە کاتى حەیز و زەیستانیدا .
بەڵگەش بۆ ئەم دوو خاڵە فەرمودەى :
(من أتى حائضاً أو امرأة في دبرها أو كاهناً فقد كفر بما أنزل على محمد) رواه الترمذي و أبو داود وابن ماجه وغيرهم وصححه الألباني.
واتە: هەر كەسێك بچێتە لای ژنەكەی لە كاتی حەیزدا، یان لە كونی دواوە (کۆم)، یان بچێت بۆ لای جادووبازێك و قسەكەی بە ڕاست بخاتەوە، ئەوا كوفری كردووە و بێ باوەڕ بووە بەوەی كە دابەزیوەتە سەر (محمد ).
هەروەها سێكسى دەم (الجنس الفموی)یش حەرامە لەبەر زیان و پیسێتى ئەو كارە کە بە درێژى پێشتر باس کراوە هەر لە ماڵپەڕى وەڵامەکان بەشى ژن هێنان و خێزان لقى پرسیارە جنسیەکان.
وەڵامەکان

سەردان: ١٥,٢١١ بەش: پرسیارە جنسیەکان