دروستە ژن و مێرد جیماع بکەن لە ژوورێکدا کە مناڵی خۆیانی لێ بێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دروستە ژن و مێرد جیماع بکەن لە ژوورێکدا کە مناڵی خۆیانی لێ بێ؟
پرسیار:

ئایا ئەو فەرموودەیە تا چەند سەحیحە : (کاتێ پیاو ویستی لەگەڵ خێزانیدا جووت ببێت با منداڵی شیرە خۆرە لەژوورەکە دەربکات ) ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

 بۆچوونی دروست ئەوەیە حەڕامە جیماع بکرێت بەبەر چاوی هیچ کەسێکەوە ، مەگەر کەسەکە منداڵ بێت وئاگای هیچ نەزانێت ، ئەوا هیچی تێدانی یە ، بەڵام گەر منداڵەکە هەستی هەبوو ، ئەوا نابێت ؛ چونکە ئەو منداڵە ڕەنگە ئەو شتە دواتر بیگێڕێتەوە کەبینیویەتی 

شەرم کردن ڕەوشتی کەسی موسوڵمانە ، بەو هۆیەوە خۆی لەهەر کار وگوفتارێکی پوچ دوور دەخاتەوە ، وبەهۆی شەرمەوە عاداتی جوان وبەرز دەپارێزێت ، وشەرم بەشێکە لەئیمان ، ونیشانەی ڕێز وفەزڵە ، وەهەروەها بەشێکە لەو فیتڕەتەی کە خودا مرۆڤی لەسەر بەدی هێناوە ، هیچ کەسێک وازی لێناهێنێت مەگەر کەسێک نەبێت فیتڕەتی تێک چوبێت وئیمانی لاواز بوبێت .

وه شەرم و حەیا چەند جۆرێکە ، لەوانە :
جیماع نەکردن لەبەر چاوی کەسانی تر ، بەڵکو نابێ کەس گوێی لێ بێت ، ولەهەموو ئەو کەسانەی دەبینن وهەست دەکەن ؛ چونکە جیماع دەرخستنی عەوڕەتی تێدایە کە ئیسلام فەرمانی کردووە بەداپۆشینی ، وەهەروەها لەبەر ئەوەی ترس هەیە شەهوەتی ئەو کەسە بجوڵێت کە دەیبینێت ویاخود گوێی لێ دەبێت ، وشوێنەوارێکی خراپ لەدڵدا بەجێ بێڵێت ، ویاخود ئەو شتە بگێڕێتەوە کەبینیویەتی ، وببێتە هۆی ئاشکرا کردنی نهێنی ماڵ کە ئیسلام داوای داپۆشین وسەتری کردووە .

ابن حزم لە "المحلى" (9/231) دا ، دەڵێت :
"جیماع کردن بەنهێنی فەرزە ، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِيَسْتَأْذِنكُمُ الَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ وَالَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا الْحُلُمَ مِنكُمْ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ ۚ مِّن قَبْلِ صَلَاةِ الْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ الظَّهِيرَةِ وَمِن بَعْدِ صَلَاةِ الْعِشَاءِ ۚ ثَلَاثُ عَوْرَاتٍ لَّكُمْ) " انتهى .
واتە : ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە با خزمەت کارەکانتان وئەوانەش کە هێشتا باڵغ نەبوون داوای مۆڵەتتان لێ بکەن لەسێ کاتتدا لەپێش نوێژی بەیانی وکاتی نیوەڕۆ ئەو کاتەی کەجلەکانتان دادەنێتکن ودوای نوێژی عیشاء .

وه ابن قدامة له "المغني" (9/228)دا ، دەڵێت :
"نابێ جیماع بکرێت بەبەرچاوی هیچ کەسێکدا ، یاخود کەسێک گوێی لێیان بێت ، وەهەروەها نابێ لەبەر چاوی خەڵک ماچی بکات وباوەشی پێدا بکات .
وەئیمام ئەحمەد دەڵێت : پێم خۆش نی یه یەکێک لەو شتانە بەئاشکرا بکات .

بەڵام بەنیسبەت کەسێکەوە کەهەستی نەبێت وشت لەیەک جودا نەکاتەوە وەک ئەو منداڵی شیرە خۆرە ، لەشەرعدا شتێک نەهاتووە لەوبارەوە ولەفەرموودەدا ئاماژەی پێنەدراوە ، وئەو ڕستەیەیی کەلەفەرموودەکەدا هاتووە فەرموودە نی یە ، بەڵکو ئەوە قسەی هەندێ لەزانایانی مالکیەکانە ، ئیعتمادیان کردۆتە سەر ئەوەی کە ابن عمر رضي الله عنهما كاتێ بیویستایە جیماع بکات ، منداڵی شیرە خۆرەشی دەردەکردە دەرەوە ، وەک زیادە خۆپاراستن لەشەرم وحەیادا ، نەک وەک ڕوون کردنەوەی حوکمێکی شەرعی ، جا دروستە چاو لەو بکرێت گەر کەسێک حەزی لێ بوو ، وژووری زۆری هەبوو وترسی لەوە نەبوو منداڵەکەی بەتەنها تووشی شتێک ببێت ، بەڵام بوترێت پێویستە ئەو کارە بکرێت ئەوا مەحاڵە وشتی وا بوونی نی یە .

وە لە "الموسوعة الفقهية" (3/178)دا ، هاتووە :
"گەر کەسێک هەبوو وتەمیزی هەبوو لەشت حاڵی دەبوو ، وبەئاگا بوو ودەیبینی ودەیبیست ئەوا پێچەوانەی سەترە لەو جێگایەدا جیماع بکرێت ، وئەوە بۆچوونی جمهوری زانایانە ,

پرسیار کراوە لە الحسن البصري دەربارەی پیاوێک دوو خێزانی هەیە لەماڵێکدا ، فەرمووی : پێشینان پێیان خۆش نەبوو وبەحەڕامیان زانیووە کە جیماع لەگەڵ کەسێکیاندا بکرێت بەبەر چاوی ئەوی ترەوە ویاخود گوێی لێ بێت وهەست بکات جیماع دەکەن .

وەهەروەها هەبوونی کەسی خەوتووش پێچەوانەی خۆ پاراستنە ، مالکیەکان باسیان کردووە ، وە الرهوني لە "حاشيته على شرح الزرقاني لمتن خليل"دا ، دەڵێت :
دروسته نی یە بۆ پیاو جیماع لەژوورێکدا بکات کەسی تری تێدا بێت وبەخەبەر بێت ویاخود کەسێکی خەوتوو هەبێت لەماڵدا ؛ چونکە کەسی خەوتوو ڕەنگە بەخەبەر بێت وبەو حاڵەوە بیان بینێت .

وەهەروەها لەلای مالکیەکان نابێت منداڵیش لەژوردا هەبێت هەر چەند بچوکیش بێت ؛ وەک چاو کردنێک لە عبدالله ی کوڕی عومەر کە منداڵی ناو بێشکەشی دەبردە دەرەوە لەکاتی جیماع کردندا .

بەڵام جمهوری زانایان وهەندێ لەمالکیەکان پێیان وایە :
منداڵی بچوک زیانی نی یە ؛ چونکە زەحمەتە دەر بکرێت وڕەنگە توشی ناڕەحەتی ببێت .
"المدخل" لابن الحاج المالكي (2/184) .

وە الشيخ ابن عثيمين لە "الشرح الممتع" (5/380) دا ، دتڵێت - :
" بۆچوونی دروست ئەوەیە حەڕامە جیماع بکرێت بەبەر چاوی هیچ کەسێکەوە ، مەگەر کەسەکە منداڵ بێت وئاگای هیچ نەزانێت ، ئەوا هیچی تێدانی یە ، بەڵام گەر زانی وهەستی هەبوو ، ئەوا نابێت ؛ چونکە ئەو منداڵە ڕەنگە ئەو شتە دواتر بیگێڕێتەوە کەبینیویەتی .

جا جیماع کردن بەبەرچاوی منداڵێکەوە کە چەند مانگێک تەمەنی بێت دروستە ، چونکه نازانێت وهەست بەو شتانە ناکات ، بەڵام منداڵێک تەمەنی سێ ساڵ بێت ، ویاخود چوار ساڵان بێت ، ئەوا نابێت بەبەر چاویەوە جیماع بکرێت؛ چونکە ڕەنگە ئەو منداڵە بۆ بەیانی باسی بکات ، هەر بۆیە باش نی یە بەبەر چاوی ئەو جۆرە منداڵانەوە جیماع بکرێت .

جا بەکورتی
ئەوەی کەلەپرسیارەکەدا ئاماژەی پێ دراوە فەرموودە نی یە ، بەڵکو قسەی هەندێ لەزانایانە ، وبۆچوونی ڕاست ئەوەیە کەجمهوری زانایان لەسەرین ، ودروسته جیماع کردن لەکاتی ئامادەبوونی منداڵی شیرە خۆرەدا .
والله أعلم .

سەردان: ٨,٧٣٤ بەش: پرسیارە جنسیەکان