چۆن بزانم ئیسلام دینى حەقە؟ سیفاتی ئاینی ڕاست و حەق چی یە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن بزانم ئیسلام دینى حەقە؟ سیفاتی ئاینی ڕاست و حەق چی یە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
بێ گومان هەموو خاوەن دینێک باوەڕی وایە دینەکەی حەقە ، و هەموویانیش پێیان وایە ئاینەکەیان باشترین ئاینە ، ومەنهەجێکی دروسته ، جا کاتێ پرسیار لەشوێن کەوتوانی دینە ناتەواو و دەسکاری کراوەکان و یاخود دینە دەسکردەکان دەکەیت لەبارەی بەڵگەی دروستی ئاینەکەیان ؛ لەوەڵامدا دەڵێن :
ئەوان باو باپیرانیان بینیوە لەسەر ئەو دینە بوونە ؛بۆیە ئەوانیش شوێن ئەوان دەکەون ، یان هەندێ حیکایەت وبەسەر هات دەگێڕنەوە کەهیچ ئەساسێکی نی یە ، وئیعتمادیان کردۆتە سەر هەندێ کتاب کەنازانرێت کێ خاوەنەکەیتی ونوسەرەکەی پشتی بەچی بەستووە ، نازانێت سەرەتا کێ نوسیویەتی وپێشتر لەچ وڵاتێک نوسراوە و بووە ؛ تەنها هەندێ شتی بێ بنەمایە وکۆکراوەتەوە و بەگەورە زانراوە و جیل لەدوای جیل بەگەورەیان زانیوە بێ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لێ بکرێت بزانم تا چەند ڕاست ودروستە .

بێگومان ئەم کتابە مەجهولانە وبەسەرهاتە بێ بنەمایانە کەلە باو باپیرانەوە گێڕدراوەتەوە نابێتە بەڵگە لەبواری عەقیدە و بیروباوەڕدا ، جا پرسیارەکە ئەوەیه ئایا هەموو ئەو دینانە سەحیحن یاخود باتڵ ودورن لەڕاستیەوە ؟

حەتمەن موستەحیلە هەموو ئەو دینانە حەق بن ؛ چونکە حەق یەکە ومومکین نی یە چەند جۆرێک بێت ، وهەروەها موستەحیلە ئەو دین وخوڕافیاتانە لەلایەن خوداوە بێت ، جا حەتمەن کاتێ چەند دینێک هەبێت ئەوا یەک دانەیان ڕاستە !
کەواتە ئەو دانە کامەیانە و بە چ شتێک بزانین دینە ڕاستەکە کامەیە ؟
جا چەند پێورێک دەخەینە ڕوو بۆئەوەی هەرکاتێک دینێکمان بینی ئەو پێوەرانەی تێدا بوو ئەوا حەقە گەر نا باتڵە و دینێکی دەسکردە .

زەوابیت وپێوەر بۆ ناسینی دینی حەق وجودا کردنەوەی لەدینی باتڵ ونادروست ، ئەمانەی لای خوارەوەن :

یەکەم : پێویستە ئەو دینە لەلایەن خوداوە دابەزی بێت بۆ پێغەمبەرێک لەپێغەمبەرانی خودا بەواستەی مەلائیکەتێک لە مەلائیکەتەکان بۆ ئەوەی دینی خودا بەبەندەکان بگەیەنێت ؛ چونکە دینی حەق بریتی یە لەدینی خودا ، ئەو دینەیە کە مرۆڤ پیادەی دەکات و لەڕۆژی دواییدا حسابی خەڵکی لەسەر دەکرێت ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَىٰ نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ ۚ وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ وَعِيسَىٰ وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ ۚ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُورًا (163)) سورة النساء
واتە : ئێمە وەحیمان ناردووە بۆ تۆ هەروەک چۆن وەحیمان بۆ نوح وپێغەمبەرانی دوای ئەو نارد ، وەهەروەها وەحیمان نارد بۆ ئیبڕاهیم وإسماعيل وإسحاق ويعقوب والأسباط وعيسى وأيوب ويونس وهارون وسليمان وزەبورمان بەخشی بە داود .
وەهەروەها فەرموویەتی : (وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ (25)) الأنبیاء
واتە : هیچ پێغەمبەرێکمان لەپێش تۆدا نەناردووە مەگەر وەحیمان بۆ ناردبێت کە هیچ خودایەک شیاوی پەرستن نی یە بەحەق جگە لە من (الله) نەبێت دە ئێوەش بم پەرستن .

هەر بۆیە هەردینێک کەسێک بیهێنێ و بیداتە پاڵ خۆی جگە لە خودا ئەوا دینێکی باتڵە و هیچ مەجالێکی تێدا نی یە .

دووەم : بانگەشە بکات بۆ بەتاک وتەنها پەرستنی خودا ، وحەڕامیەتی هاوبەش بڕیاردان ، وەهەروەها حەڕامیەتی هەر شتێک کە ببێته هۆکاری هاوبەش بڕیاردان ؛چونکە تەوحید ویەکتاپەرستی ئەساسی بانگەوازی هەموو پێغەمبەرانە ، وهەموو پێغەمبەرێک بەگەلەکەی گوتووە : (اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ). سورة الأعراف/73
واتە : خودا بپەرستن وئێوە هیچ پەرستراوێکتان بەحەق نی یە جگە لەخودا .

جا بۆیە هەر دینێک هاوبەش بڕیاردانی لەخۆ گرتبوو جا ئەو هاوبەشە پێغەمبەرێک بێت یاخود مەلائیکە یاخود پیاو چاک ئەوا دینێکی باتڵە هەر چەند هەڵگرانی خۆیان بدەنە پاڵ پێغەمبەران .

سێیەم : پێویسته یەک بگرێتەوە لەگەڵ ئەو ئەسڵانەی کەپێغەمبەران دەعوەیان کردووە بۆ لای کەئەویش تەنها پەرستنی خودایە ، وبانگەوازکردنە بۆ لای و حەڕامیەتی هاوبەش بڕیار دانە ، وباش بوونە لەگەڵ دایک باوک ، و نەکوشتنی کەسێکە بەناحەق ، وحەڕامیەتی داوێن پیسیە ، خوای تەعالی فەرموویەتی : (وَمَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِي إِلَيْهِ أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ (25)) الأنبیاء
واتە : هیچ پێغەمبەرێکمان لەپێش تۆ نەناردووە ئەی موحەمەد ئیلا وەحیمان بۆ ڕەوانە کردووە کە هیچ خودایەک شیاوی پەرستن نی یە بەحەق جگە لە من (الله) نەبێت دە ئێوەش بم پەرستن .

وەهەروەها فەرمویەتی : ( قُلْ تَعَالَوْا أَتْلُ مَا حَرَّمَ رَبُّكُمْ عَلَيْكُمْ ۖ أَلَّا تُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا ۖ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا ۖ وَلَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُم مِّنْ إِمْلَاقٍ ۖ نَّحْنُ نَرْزُقُكُمْ وَإِيَّاهُمْ ۖ وَلَا تَقْرَبُوا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ ۖ وَلَا تَقْتُلُوا النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ ۚ ذَٰلِكُمْ وَصَّاكُم بِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ (151) ) سورة الأنعام/151
واتە : ئەی موحەمەد پێیان بڵێ : وەرن با ئەو شتانەتان بەسەردا بخوێنمەوە کەخودا حەڕامی کردووە ئەویش بریتی یە لەوەی :
هیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن و لەگەڵ باوک ودایکتاندا چاک بن ومنداڵەکانتان لەترسی برسێتی نەکوژن ، ئێمە ڕزقی ئێوە وئەوانیش دەدەین ، ونزیکی زینا وداوێن پیسی مەکەونەوە و نەفسێک مەکوژن کەخودا حەڕامی کردووە تەنها بەحەق نەبێت ئا ئەوا وەسیەتی خودایە وئامۆژگاری ئێوەی پێ دەکات بەڵکو تێبفکرن وبیر بکەنەوە .

وەهەروەها فەرمویەتی : ( وَاسْأَلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رُّسُلِنَا أَجَعَلْنَا مِن دُونِ الرَّحْمَٰنِ آلِهَةً يُعْبَدُونَ (45)) سورة الزخرف
واتە : پرسیار لەو پێغەمبەرانەمان بکە کە لەپێش تۆدا ناردومانە ، ئایا جگە لەخودا پەرستراوێکی تر هەیە وبپەرسترێت .

چوارەم : نابێ دژ یەکی تێدا بێت ، فەرمان بەشتێک بکات پاشان هەڵی وەشێنێتەوە ، وەهەروەها نابێ شتێک حەڕام بکات پاشان هاوشێوەی ئەوە بەحەڵاڵ بزانێت بەبێ ئەوەی هۆکاریان جودا بێت ، وەشتێک بۆ کەسانێک حەڕام نەکات پاشان بۆ کەسانێکی تری حەڵاڵ بکات ،خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (82) سورة النساء
واتە : ئەوە بۆ لەقورئان ورد نابنەوە ؟! خۆ ئەگەر لەلایەن غەیری خوداوە بوایە حەتمەن جیاوازیەکی زۆری تێدا دەبوو .

پێنجەم : ئەو دینە شتانێک لەخۆ بگرێت کەدین وناموس وماڵ ونەفس ونەوەی خەڵک بپارێزێت وتەشریعێکی تێدا بێت کەفەرمان ونەهی وترساندنی لەخۆ گرتبێت بەشێوەیەک ببێتە هۆی پاراستنی ( الكليات الخمس ) .

شەشەم : دەبێ ئەو دینە ڕەحمەت بێت بۆ هەموو خەڵک وڕێگری بکات لەستەم کردنی خەڵک لەخودی خۆیان وکەسانی تر ، جا ئەو ستەمە بەپێشێل کردنی ماف بێت یاخود دەسگرتن بێت بەسەر خەیراتیاندا ، یاخود بەستەم کردنی گەورەکان بێت لەبچوکەکان ، خوای پەروەردگار لەبارەی ئەو ڕەحمەتەی کە(تەوڕات) لەخۆی گرتبوو کە بۆ موسای عليه السلام ناردبوو، دەفەرمووێت : ( وَلَمَّا سَكَتَ عَن مُّوسَى الْغَضَبُ أَخَذَ الْأَلْوَاحَ ۖ وَفِي نُسْخَتِهَا هُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلَّذِينَ هُمْ لِرَبِّهِمْ يَرْهَبُونَ ) الأعراف/154
واتە : کاتێ توڕەیی موسا عليه السلام دامرکایەوە کردی بە ئەو نوسراوەی کە تەوڕاتی تێدابوو ، و ڕەحمەتی تێدا‌ بوو بۆئەوانەی کە لەخودا دەترسن .

وەهەروەها دەربارەی ناردنی عيسى عليه السلام دەفەرموێت ( وَلِنَجْعَلَهُ آيَةً لِّلنَّاسِ وَرَحْمَةً مِّنَّا ) سورة مريم/21 .
واتە : بۆ ئەوەی بیکەین بەنیشانە وڕەحمەت بۆ خەڵک .

وەهەروەها لەبارەی قورئانەوە دەفەرموێت : ( وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ) سورة الإسراء/82 .
واتە : قورئانمان دابەزاندووە کە شیفا وڕەحمەتی تێدایە بۆ باوەڕداران .

حەوتەم : ڕێنوێنی تێدا بێت بۆ شەرعی خودا ، وەهەروەها ڕێنوێنی مرۆڤ بکات بۆ ئەو شتانەی خودا دەیەوێ وپێی خۆشە ، وئەوەی تێدا بێت کەئایا مرۆڤ لەکوێ وە هاتووە وسەرەنجامی بۆ کوێیە ؟ خوای پەروەردگار لەبارەی تەوڕاتەوە فەرموویەتی : ( إنا أنزلنا التوارة فيها هدى ونور .. ) سورة المائدة/44
واتە : ئێمە تەوڕاتمان دبەزاندووە ڕێنوێنی ونور وڕوناکی تێدایە .

وەهەروەها لەبارەی ئینجیلەوە دەفەرموێت : ( وآتيناه الإنجيل فيه هدى ونور ) سورة المائدة/46
واتە : ئێمە ئینجیلمان پێ بەخشیبوو کە ڕێنوێنی ونور وڕوناکی تێدایە .

وەهەروەها لەبارەی قورئانەوە دەفەرموێت: ( هو الذي أرسل رسوله بالهدى ودين الحق ) سورة التوبة/33 ,
واتە : ئا ئەو خودایەیی پێغەمبەرانی خۆی ناردووە بەهیدایەتی وئاینی حەق .

جا (الدين الحق) ئەو دینەیه کە ڕێنوێنی خەڵک دەکات بۆ لای شەرعی خودا ، وە ئەمن ودڵ ئارامی بەنەفس دەبەخشێت ، بەشێوەیەک هەموو وەسوەسە ودڵە ڕاوکێیەک بڕەوێنێتەوە ، و وەڵامی هەموو پرسیارێک بداتەوە ، وهەموو کێشە وئیشکالێک چارەسەر بکات .

هەشتەم : بانگی خەڵک بکات بۆ ڕەوشتی بەرز و کاری چاکە ، وەک : ڕاستگۆی ودادپەروەری ، وئەمانەت ، و حەیا وشەرم ، وداوێن پاکی ، وماڵ بەخشین ، وەهەروەها ڕێگری بکات لەهەر کاری خراپ ، وەک : خراپ بوون لەگەڵ دایک وباوک ، وکوشتنی بەناحەق ، وداوێن پیسی ، ودرۆ ، وستەم ، ڕەزیلی ، ودەم پیسی ، ولەسنور دەرچوون .

نۆیەم : خۆشگوزەرانی بۆ ئەو کەسانە مسۆگەر بکات کەباوەڕی پێ دەهێنن .

وەهەروەها پێویستە یەک بگرێتەوە لەگەڵ تەبیعەت وفیڕەتی سەلیم دا : (فِطرَة الله التي فطر الناس عليها ) الروم/30 , واتە : ئەو شتەی کەخودا خەڵکی لەسەر هێناوەتە بوون .
وەهەروەها لەگەڵ عەقڵی تەواو سەلیمدا یەک بگرێتەوە ؛ چونکە دینی سەحیح دینی خودایە وشەرعی ئەوە ، عەقڵی تەواو وسەحیحیش دروست کراوی خودایە ، بۆیە ناگونجێت شەرعی خودا ودروست کراوەکانی دژ یەک بن .

دەیەم : بانگەشە بکات بۆ حەق وڕێگری بکات لەباتڵ وخەڵکی لێ ئاگادار بکاتەوە ، وڕێنوێنی خەڵک بکات بۆ هیدایەت و خەڵک دوور بخاتەوە لە گومڕایی ، وبانگی خەڵک بکات بۆ ڕێگای ڕاست کە هیچ خوار وخێچییەکی تێدا نی یە خوای پەروەردگار لەبارەی جننەوە کاتێ کەگوێیان لەقورئان بووو فەرموویەتی : ( يا قومنا إنِّا سمعنا كتاباً أنزل من بعد موسى مصدّقاً لما بين يديه يهدي إلى الحق وإلى طريق مستقيم ) سورة الأحقاف/30
واتە : ئەی گەلەکەمان ئێمە گوێمان لەکتابێک بوو کەلەدوای موسی دابەزیوە ، دینەکانی تر بەڕاست دەخاتەوە ، وڕێنوێنی خەڵک دەکات بۆ حەق وڕێگای ڕاست .

وەهەروەها بانگەشەی خەڵک نەکات بۆ شتێک ببێتە هۆی نەهامەتییان ، و فەرمانیان پێ نەکات بەشتێک ببێتە هۆی لەناو چونیان خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (ولا تقتلوا أنفسكم إن الله كان بكم رحيماً ) النساء/29 ,
واتە : خۆتان مەکوژن خودا زۆر بەبەزەییە بەرانبەر بەئێوە .

وەجیاوازی نەکات لەنێوان شوێنکەوتوانیدا بەهۆی ڕەگەز وڕەنگ وعەشیرەتەوە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ ) الحجرات/13
واتە :  ئه‌ی خه‌ڵكی ئێمه‌ ئێوه‌مان دروست كردووه‌ له‌ نێرو مێیه‌ك كه‌ ئاده‌م و حه‌وا بووه‌ [وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا] وه‌ ئێوه‌مان كردووه‌ به‌ چه‌ند گه‌ل و هۆزێكه‌وه‌ تا یه‌كتری بناسن {به‌ڕێزترینتان لای خوای گه‌وره‌ به‌ته‌قواترینتانه‌} [إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ] به‌ڕێزترینتان لای خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو كه‌س به‌ته‌قواتر بێت ئه‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌موو كه‌س به‌ڕێزتره‌ [إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ (13)] به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ وه‌ زانیاریه‌كی زۆر وردی هه‌یه‌.

جا پێوەری چاکی لەدینی حەقدا تەقوا و خۆپاراستنە .