گەورەترین نیعمەتى خودا بەسەرمانەوە چی یە ؟ئایا ماڵ و منداڵە؟ یا ئەوەیە کە بێ فەرمانی دەکەین و ئەو ڕەحممان پێدەکات و سزامان نادات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەورەترین نیعمەتى خودا بەسەرمانەوە چی یە ؟ئایا ماڵ و منداڵە؟ یا ئەوەیە کە بێ فەرمانی دەکەین و ئەو ڕەحممان پێدەکات و سزامان نادات؟
وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

بێگومان گەورەترین نیعمەتی خودا بەسەر بەندەکانیەوە نیعمەتی هیدایەت وڕێنوێنیی کردنە بۆ ئەو دینەی کەخودا هەڵی بژاردووە ، وفەرمانی پێکردون شوێنی بکەون 

بێگومان گەورەترین نیعمەتی خودا بەسەر بەندەکانیەوە نیعمەتی هیدایەت وڕێنوێنیی کردنە بۆ ئەو دینەی کەخودا هەڵی بژاردووە ، وفەرمانی پێکردون شوێنی بکەون ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا ) المائدة/3 .
واتە : ئا ئەمڕۆ دینەکەم بۆ کامڵ کردن ونیعمەتی خۆم بۆتان تەواو کرد وڕازیم ئیسلام دینتان بێت .

ابن كثير رحمه الله دەڵێت :
" هَذِهِ أَكْبَرُ نِعَمِ اللَّهِ، عَزَّ وَجَلَّ، عَلَى هَذِهِ الْأُمَّةِ : حَيْثُ أَكْمَلَ تَعَالَى لَهُمْ دِينَهُمْ، فَلَا يَحْتَاجُونَ إِلَى دِينِ غَيْرِهِ، وَلَا إِلَى نَبِيٍّ غَيْرِ نَبِيِّهِمْ، صَلَوَاتُ اللَّهِ وَسَلَامُهُ عَلَيْهِ؛ وَلِهَذَا جَعَلَهُ اللَّهُ خَاتَمَ الْأَنْبِيَاءِ، وَبَعَثَهُ إِلَى الْإِنْسِ وَالْجِنِّ، فَلَا حَلَالَ إِلَّا مَا أَحَلَّهُ، وَلَا حَرَامَ إِلَّا مَا حَرَّمَهُ، وَلَا دِينَ إِلَّا مَا شَرَعَهُ، وَكُلُّ شَيْءٍ أَخْبَرَ بِهِ فَهُوَ حَقٌّ وَصِدْقٌ لَا كَذِبَ فِيهِ وَلَا خُلْف، كَمَا قَالَ تَعَالَى: { وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلا } [الْأَنْعَامِ: 115] أَيْ: صِدْقًا فِي الْأَخْبَارِ، وَعَدْلًا فِي الْأَوَامِرِ وَالنَّوَاهِي، فَلَمَّا أَكْمَلَ الدِّينَ لَهُمْ تَمَّتِ النِّعْمَةُ عَلَيْهِمْ " انتهى من "تفسير ابن كثير" (3/26) .

واتە : ئائەمە گەورەترین نیعمەتی خودایە بەسەر ئەم ئومەتەوە :
دینەکەی بۆ تەواو وکامڵ کردوون ، پێویستیان بەدینێکی تر نی یە ، وەهەروەها پێویستیان بەپێغەمبەرێکی تر نی یە جگە لەپێغەمبەری خۆیان صَلَوَاتُ اللَّهِ وَسَلَامُهُ عَلَيْهِ ، هەر لەبەر ئەمەشە خودا کردوویەتی بەکۆتا پێغەمبەر ، وناردوویەتی بۆ جنۆکە ومرۆڤ ، هیچ شتێک حەڵاڵ نی یە جگە لەوەی حەڵاڵی کردووە ، وهیچ شتێک حەرام نی یە جگەی لەوەی حەڕامی کردووە ، وهیچ دینێک نی یە جگەی لەوەی ئەو هێناویەتی ، وەهەرشتێک ئەو هەواڵی پێ دابێت ئەوا حەقە وخواروخێچی و درۆ هەڵناگرێ ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی { وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلا } [الْأَنْعَامِ: 115]
واتە : کەلامی خودای تۆ تەواو بوو بەسیدق وڕاستگۆی ودادپەروەری .
واتە : ڕاستە لەهەواڵەکانیدا ، ودادپەروەرە لەفەرمان وڕێگریەکانیدا ، جا کاتێ کە دینی بۆ تەواو کردن نیعمەتیش کامڵ بوو بۆیان .

وە شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەڵێت :
" وأعظم نعمته عليهم أن أمرهم بالإيمان وهداهم إليه، فهؤلاء همِ أهل النعمة المطلقة المذكوريِن في قوله: ( اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ * صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ ) " انتهى من "جامع المسائل" (4/284) .
واتە : گەورەترین نیعمەتی خودا بەسەر بەندەکانەوە ئەوەیە کەفەرمانی پێکردوون باوەڕ بێنن وڕێنوێنی کردوون بۆی ، ئائەوانە ئەهلی ئەو نیعمەتەن کە لەم ئایەتەدا ئاماژەی پێدراوە ( اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ * صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ ) واته : ( خودایە ڕێنوێنیمان بکە بۆ ڕێگای ڕاست ، ڕێگای ئەو کەسانەی کە نیعمەتت بەسەرا ڕژاندوون ).

وەهەروەها دەڵێت :
"فَمِنْ أَعْظَمِ نِعَمِ اللَّهِ عَلَى عِبَادِهِ وَأَشْرَفِ مِنَّةٍ عَلَيْهِمْ: أَنْ أَرْسَلَ إلَيْهِمْ رُسُلَهُ؛ وَأَنْزَلَ عَلَيْهِمْ كُتُبَهُ؛ وَبَيَّنَ لَهُمْ الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ. وَلَوْلَا ذَلِكَ لَكَانُوا بِمَنْزِلَةِ الْأَنْعَامِ وَالْبَهَائِمِ بَلْ أَشَرَّ حَالًا مِنْهَا فَمَنْ قَبِلَ رِسَالَةَ اللَّهِ وَاسْتَقَامَ عَلَيْهَا فَهُوَ مِنْ خَيْرِ الْبَرِيَّةِ وَمَنْ رَدَّهَا وَخَرَجَ عَنْهَا فَهُوَ مِنْ شَرِّ الْبَرِيَّةِ وَأَسْوَأُ حَالًا مِنْ الْكَلْبِ وَالْخِنْزِيرِ وَالْحَيَوَانِ الْبَهِيمِ " انتهى من "مجموع الفتاوى" (19/100) .

واتە : یەکێک لە گەورەترین نیعمەتەکانی خودا بەسەر بەندەکانیەوه ئەوەیە :
پێغەمبەرانی بۆ ناردوون ، وکتابی بۆ دابەزاندوون ، وڕێگای ڕاستی پێ پیشان داون .
گەر ئەو نەبوایە وەک حەیوان وڵاغ دەژیان بەڵکو خراپتر ، جا هەر کەسێک ئەو دین وبەرنامەیەیی خودا قەبوڵ بکات ولەسەری بەردەوام بێت ، ئەوا باشترین کەسە ، وەهەرکەسێک ڕەتی بکاتەوە ئەوا خراپترین کەسە ، وحاڵی لەسەگ و بەراز وحەیوان خراپترە .

لێرەوە بۆمان دەرکەوت گەورەترین نیعمەتی خودا بەسەر بەندەکانەوە ئەوەیە :
دەس گیرۆیی کردنە بۆ باوەڕ هێنان بەخۆی وپێغەمبەرەکەی ، ودەس گرتن بەشەرعەکەیەوە ، جا مادام خودا خاوەنی هەموو جیهانە ، ودروستکار وجێبەجێ کار و هەڵسوڕێنەری کار وبارە ، لەهەمان کاتدا لەسەر خۆیە و پەلە لەبەندەکانی ناکات ، وسزایان نادات بەهۆی ئەو ستەمەی دەیکەن ، بەتەئکید ئەوا نیعمەتە بۆ هەر کەسێک کەبزانێت وخودا بەجوانی بناسێت ، وباوەڕی پێی هێنابێت ، ودوای ڕێنوێنیەکانی کەوتبێت ؛ بەڵام کەسێک کافر بێت بەخودا وبێ فەرمانی بکات ، وبەهۆی ئەوەى کە خێرا خواى گەورە سزاى نادات لەخۆی بایی بێت وزیاد لەحەد دەرچێت ، ئەوا بێگومان خراپ بەسەریدا دەشکێتەوە ، وسزا و نەهامەتی زۆر چاوەڕێیەتی .

تەنانەت بەنیسبەت نیعمەتەکانی دونیاشەوە وەک :منداڵ وپاره وڕزق ...هتد ، کاتێ نیعمەتە کەخاوەنەکەی شوکر وسوپاسی خودای لەسەر بکات ، نەک کەسێک بێباوەڕ بێت بەخودا وبێ فەرمانی بکات .

شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەلێت :
" وَأعظم نعْمَة أنعمها الله على الْعباد هِيَ الْإِيمَان ، وَهُوَ قَول وَعمل يزِيد وَينْقص يزِيد بِالطَّاعَةِ والحسنات وَينْقص بالفسوق والعصيان ، فَكلما ازْدَادَ الْإِنْسَان عملا للخير ازْدَادَ إيمَانه ؛ هَذَا هُوَ الايمان الْحَقِيقِيّ الْمَذْكُور فِي قَوْله تَعَالَى {اهدنا الصِّرَاط الْمُسْتَقيم صِرَاط الَّذين أَنْعَمت عَلَيْهِم}
بل نعم الدُّنْيَا نعْمَة الدّين ؛ وَهل هِيَ نعْمَة أم لَا ؟ فِيهِ قَولَانِ مشهوران للْعُلَمَاء من أَصْحَابنَا وَغَيرهم ؛ وَالتَّحْقِيق : أَنَّهَا نعْمَة من وَجه ، وَإِن لم تكن نعْمَة تَامَّة من كل وَجه . وَأما الإنعام بِالدّينِ ، من فعل الْمَأْمُور وَترك الْمَحْظُور : فَهُوَ الْخَيْر كُله ، وَهُوَ النِّعْمَة الْحَقِيقِيَّة عِنْد أهل السّنة ؛ إِذْ عِنْدهم أَن الله هُوَ الَّذِي أنعم بِالْخَيرِ كُله ... " انتهى من "مختصر الفتاوى المصرية" (268) .
واتە : گەورەترین نیعمەتی خودا بەسەر بەندەکانەوە : باوەڕ هێنانە ، کەئەویش بریتی یە لە :
قسە و کردار بەکاری چاکه زیاد دەبێت وبەکاری خراپە کەم دەبێتەوە ، هەرکاتێک کردەوەیەکی چاکە بکات باوەڕی زیاد دەبێت ، ئائەوا ئیمانی حەقیقی یە کە لەم ئایەتەدا ئاماژەی پێدراوە {اهدنا الصِّرَاط الْمُسْتَقيم صِرَاط الَّذين أَنْعَمت عَلَيْهِم}
واتە : ( خودا ڕێنوێنیمان بکە بۆ ڕێگای ڕاست ، ڕێگای ئەو کەسانەی کە نیعمەتت بەسەرا ڕژاندوون ).

وەلحاسڵ : گەورەترین نیعمەتی خودا بەسەر بەندەکانەوە ئەوەیە کە :
دەس گیرۆیان بکات بۆ ناسین ویەکتاپەرستی ، وشوێن کەوتنی پێغەمبەرەکەی ، ودەس گرتن بەدینەکەیەوە ، وەبەنیسبەت نیعمەتی دونیاوە :
ئەوا بۆ کەسێک نیعمەتە کەلەجێگەیەکدا بەکاری بێنێت کەخودا پێی خۆشە ، ولەگوێڕایەڵی خودادا بەکاری بێنێت نەک خوا نەخواستە بەپێچەوانەوە .
والله أعلم .

سەردان: ٣,٧٨٧ بەش: باوەڕبون بە خوا