ئایا هه‌موو جۆره‌كانى ته‌وحید پێكه‌وه‌ به‌ستراون و تێیاندا نیه‌ كه‌ نه‌فی جۆرێك له‌ جۆره‌كانى بكات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا هه‌موو جۆره‌كانى ته‌وحید پێكه‌وه‌ به‌ستراون و تێیاندا نیه‌ كه‌ نه‌فی جۆرێك له‌ جۆره‌كانى بكات؟

به‌ڵێ، پێكه‌وه‌ به‌ستراون و ده‌بێت باوه‌ڕ به‌ هه‌موویان بهێنرێت پێكه‌وه‌، جا ئه‌وه‌ى دانى نا به‌ ته‌وحیدى په‌روه‌ردگارێتی و ناو وسیفاته‌كاندا ئه‌وا له‌سه‌ریه‌تى و پابه‌ند ده‌بێت به‌ باوه‌ڕهێنان و دان نان به‌وه‌ى كه‌ هیچ كه‌س وشتێك شایسته‌ و شایه‌نى په‌رستن نیه‌ به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ جگه‌ له‌ الله نه‌بێت، هه‌روه‌كو چۆن ته‌وحیدى په‌روه‌ردگارێتى و ناو وسیفاته‌كان داخوازى ته‌وحیدى خوایه‌تى ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى خواى به‌تاك زانى و به‌تاكى دانا له‌ خوایه‌تیه‌كه‌یدا ئه‌وا ئه‌و خوا به‌یه‌ك دانانه‌ى ته‌وحیدى په‌روه‌ردگارێتی و ناو وسیفاته‌كانیش له‌خۆده‌گرێت، چونكه‌ پێكه‌وه‌ن و لێك جیانین، جا ئه‌وه‌ى له‌یه‌ك جۆریاندا شیرك ئه‌نجام بدات ئه‌وا ده‌بێته‌ هاوبه‌ش بڕیارده‌ر له‌وانى تردا.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٢,٢٣٤ بەش: باوەڕبون بە خوا