ماناى باوه‌ڕبوون به‌ فریشته‌كان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ماناى باوه‌ڕبوون به‌ فریشته‌كان
پرسیار:

ماناى باوه‌ڕبوون به‌ فریشته‌كان چیه‌ و ناوى هه‌ندێكیان بهێنه‌ له‌گه‌ڵ كاروكرده‌وه‌كانیان؟

واته‌: باوه‌ڕهێنان به‌ بوونیان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى، پاشان باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ى كه‌ ده‌ق له‌سه‌رى هاتووه‌ له‌سه‌ریان به‌شێوه‌ى تایبه‌ت، وه‌ به‌وه‌ش كه‌ هاتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌رك و صیفاتیان.
وه‌ ئه‌وان چه‌ندین كۆمه‌ڵ و جۆرن: تێیاندایه‌ كه‌ ڕاسپێردراوه‌ به‌ هه‌ڵگرتنى عه‌رش، وه‌ تێیاندایه‌ كه‌ ده‌رگاوانى به‌هه‌شت و دۆزه‌خن، وه‌ تێیاندایه‌ ڕاسپێراون به‌ نووسینه‌وه‌و پاراستنى كارو كرده‌وه‌ى به‌نده‌كان.
وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناوى هه‌ندێكیان: جبریل كه‌ ڕاسپێراوه‌ به‌ هێنانى وه‌حى، وه‌ میكائیل كه‌ ڕاسپێراوه‌ به‌ كاروبارى باران و ڕووه‌ك، وه‌ مالك كه‌ ڕاسپێراوه‌ به‌ (سه‌رپه‌رشتى) كاروبارى دۆزه‌خ، وه‌ إسرافیل كه‌ ڕاسپێراوه‌ به‌ فووكردن به‌ كه‌ڕنادا، سه‌لامى خوایان له‌سه‌ر بێـت.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٢,٥٣٠ بەش: باوەڕبون بە فریشتەکان