ئایا جبریل (عليه السلام) یان هەر فریشتەیەک لە فریشتەکانی دی خوای گەورەیان بینیوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا جبریل (عليه السلام) یان هەر فریشتەیەک لە فریشتەکانی دی خوای گەورەیان بینیوە؟

لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەی پێغەمەرى خوا هیچ شتێک نیە ببێتە بەڵگە بۆ ئەوەی جبریل یان فریشتەیەکی دی خوای گەورەیان بینیبێت، وئاشکرایشە ئەوە شتێکی غەیبیە وجێگیر نابێت تەنها لە ڕیگەی بەڵگەوە نەبێت.
لە فەرموودەی میعراجیشدا هاتوە کە جبریل لە گەڵ پێغەممەرى خوا دەچنە ئاستێک کە دەنگی نووسینی خامەکان (قەڵەمەکان) دەبیستن، بەڵام ساغ نەبۆتەوە وجێگیر نەبووە کە هیچ کامیان لەو پێگەیەدا خوای گەورەیان بینبێت.
هەروەها پرسیار کرا لە شێخ بن باز ڕەحمەتی خوای لەسەر بێت، ئایا فریشتەکان لە دونیادا خوای گەورە دەبینن یان سروشیان (وەحیان) پێدەگات لە پشت پەردەوە؟
لە وەڵامدا فەرمووی: خوای گەورە زاناترە.
لە فتواکانی بەرنامەی (نور علی الدرب).
دەرئەنجام ئەم بابەتە شتێکی غەیبە ونابێت بچەسپێنرێت یان نەفی بکرێت (نەرێنی بکرێت) تەنها بە بەڵگە نەبێت، دروستیش ئەوەیە مرۆڤ لەم پرسەدا بوەستێت واتا [وقسەی تێدا نەکات]. خوای گەورەش زانا ترە.

سەردان: ٦,٧٠٦ بەش: باوەڕبون بە فریشتەکان