پەشیمان بوونەوە لە دواى زینا کردن : ماڵپەڕی وەڵامەکان
پەشیمان بوونەوە لە دواى زینا کردن
پرسیار:

پیاوێک تووشی تاوانی زینا بووە لەگەڵ ئافرەتێکدا کەشووی کردووە ، پاشان پاش ماوەیەک پەشیمان بۆتەوە ، وداوای لێ خۆشبوونی کردووە ، و هەرکاتێک بیری ئەو کارەی دەکەوێتەوە چاوەکانی پڕ دەبن لەفرمێسک ، ئایا گەر تەوبە بکات چی شتێکی لەسەرە تاوەکو ئەو تاوانەی لەکۆڵ ببێتەوە و پاک ببێتەوە ؟ 

زینا یەکێکە لەتاوانە هەرە گەورەکان ، و خوای پەروەردگار هەڕەشەی لەو کەسانە کردووە کە هاوبەش بۆ خودا بڕیار دەدەن و خەڵک دەکوژن بەناحەق، و ئەو کەسانەش کەزینا دەکەن بەسزایەکی چەند قات لەڕۆژی دوایدا و و بەهەتا هەتای مانەوە تیایدا بەبچووکی و زەلیلی و سەر شۆڕی لەبەر گەورەیی تاوانەکەیان و ناشرینی کارەکەیان ، هەروەک خودای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا ، يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا ، إِلَّا مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُولَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا ) [الفرقان:68-70] .
واتە : ئەو کەسانەی کە لەگەڵ خودا هاوار ناکەنە کەس و لێی ناپاڕێنەوە ، وکەسێک ناکوژن کە خودا حەرامی کردبێت تەنها مەگەر بەحەق نەبێ ، و زینا ئەنجام نادەن ، هەرکەسێک ئەو کارە بکات ئەوا تووشی سزا دەبێت ، لەڕۆژی داویدا ، وسزاکەی بۆ دەکرێت بەچەند قات ، وبەزەلیلی تیایدا دەمێنێتەوە ، مەگەر کەسێک نەبێت کە تەوبە بکات ، و باوەڕی هێنابێت ، وکردەوەی چاکە ئەنجام بدات ، ئا ئەوانە خودا کردەوە خراپەکانیانیش بۆ دەگۆڕێ بەچاکە ، وخودا لێخۆش بوو و بەبەزەییە .
جا پێویستە لەسەر ئەو پیاوە و ئەو ئافرەتەی مێردی کردووە و زینایان کردووە پەلە بکەن لە تەوبە کردنێکی ڕاستگۆیانە لەو کارەی پێشویان ، و بگەڕێنەوە بۆ لای خودا ، پاشان لەدوای تەوبەکەیان باوەڕێکی ڕاستەقینەیان هەبێت و کردەوەی چاکە ئەنجام بدەن ، و تەوبە کاتێک ڕاستگۆیانەیە گەر تەوبە کار واز لەتاوانەکە بێنێت ، و دڵ تەنگ بێت بۆ ئەو کارە خراپانەی کەپێشتر ئەنجامی داوە ، وبڕیارێکی یەکلا کەرەوە و ڕاستگۆیانە بدات کەجارێکی تر ناگەڕێتەوە سەر ئەو تاوانانەی پێشووی ، و با بیر لەم ئایەتە پیرۆزانە بکاتەوە:
(ٲ)- : (وَإِنِّي لَغَفَّارٌ لِمَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا ثُمَّ اهْتَدَى ) [طه : 82] .
واتە :
بەتەئکید من لێخۆش بووم بەرانبەر ئەو کەسانەی تەوبە دەکەن لەهاوبەش بڕیاردان و باوەڕ دەهێنن بەوەی ئیدی یەکتا پەرست بن و کردەوەی چاکە ئەنجام دەدەن لەفەرز و سونەتەکان ، وبەردەوام دەبن لەسەر ئەم کارانە .
(ب)- وقال عز وجل: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا ) [التحريم: 8] .
واتە :
ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە تەوبەکی ڕستگۆیانە بکەن بەوەی جارێکی تر نەگەڕێنەوە سەر ئەنجامدانی تاوان ، و بگەڕێنەوە بۆلای خودا .
وپێویستە لەسەر کەسی پرسیار کەر تاوانی خۆی و ئەو ئافرەتەش داپۆشێت کە تاوانی لەگەڵ ئەنجام داوە ، و کردەوەی چاکە بکات و داوای لێخۆش بوون زۆر بکات ، و داوا لەخودا بکات لێی ببورێت و لێی خۆش بێت ، بەدڵنیاییەوە خودا بیسەرە و وەڵام دەداتەوە . والله أعلم .
محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
رحمه الله تعالى
(1345هـ - 1434هـ)