حوکمى پێشەکییەکانى زینا وەکو ماچ و دەستبازی لەگەڵ کچ بەبێ زینا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى پێشەکییەکانى زینا وەکو ماچ و دەستبازی لەگەڵ کچ بەبێ زینا
پرسیار:

حوکمی ئەو شتانەی کە پێشەکین بۆ زینا چی یە وەک ماچ کردن ودەستبازی و بەیەکەوە کۆبوونەوە بەتەنها ، جا کەسەکە زینا ناکات بەڵام ئەو شتانە ئەنجام دەدات کەئاماژەمان پێ دا ؟

زینا کردن تەنها زینا کردن نی یە بە داوێن ، بەڵکو زینای دەستیش هەیە کەدەست لێدانە وحەڕامە ، و زیناى چاو هەیە کەتەماشا کردنە و حەڕامە ، تەنها ئەوە نەبێ زینای داوێن حەدی لەسەرە .
پێغەمبەر فەرموویەتی : " إن الله كتب على ابن آدم حظه من الزنا ، أدرك ذلك لا محالة ، فزنا العين النظر ، وزنا اللسان المنطق ، والنفس تمنَّى وتشتهي ، والفرْج يصدق ذلك كله ويكذبه " . رواه البخاري ( 5889 ) ومسلم ( 2657 ) .
واتە : خودا بەشێک لەزینای لەسەر نەوەی ئادەم نوسیووە ، حەتمەن توشی دەبێت ، بۆ نموونە زینای چاو تەماشا کردنە ، و زینای زمان قسە کردنە لەو بارەیەوە ، و زینای دەروون حەز لێ کردنە وئاوات خواستنە بۆی ، جا داوێن ئەمانە بەڕاست دەخاتەوە یاخود بەدرۆی دەخاتەوە .

وەحەڵاڵ نی یە بۆ کەسی موسوڵمان کەم تەرخەم بێت لەو شتانەدا کەدەبنە هۆکاری زینا وەک ماچ و خەڵوەت و تەماشا کردن کە دەبێته هۆکاری فاحیشە گەورەکە کەزینایە .

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا ۖ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا ) الإسراء / 32 .
واته : وه‌ ئێوه‌ نزیكی زینا مه‌كه‌ونه‌وه‌ وه‌ پێشه‌كیه‌كانی زینا هه‌مووی حه‌رامه‌ ، به‌دڵنیایى ئه‌مه‌ تاوانێكى بێزێنراوه‌ وه‌ خراپترین ڕێگایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دۆزه‌ختان ئه‌بات.

جا تەماشا کردنی حەڕام تیرێکە لەتیرەکانی شەیتان ، وخاوەنەکەی بەرەو هیلاکەت دەبات هەرچەند لەسەرەتادا ئەو مەبەستەی نەبێت،خوای پەروەردگار فەرموویەتی :  (قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ  )  النور : 30
واته : ئه‌ی محمد - - به‌ پیاوانی باوه‌ڕداران بڵێ: با چاوی خۆیان بپارێزن له‌ تێڕوانینی حه‌رام (چونكه‌ زیناى چاو بریتییه‌ له‌ تێڕوانینى حه‌رام) ، وه‌ دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت ، ئه‌مه‌ بۆ دڵ و ده‌رون و دینیان پاكتره‌ (ئه‌وه‌ى چاوى بپارێزێت له‌ تێڕوانینى حه‌رام خواى گه‌وره‌ روناكى به‌ بینایی ده‌به‌خشێت و دڵى پاراو ده‌كات، وه‌ تێڕوانینى حه‌رام تیرێكى ژه‌هراویه‌ بۆ دڵ) ، به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. 
بڕوانە بزان خودا چۆن پاراستنی چاوی بەستۆتەوە بە پاراستنی داوێنەوە ، وچۆن سەرەتا باسی پاراستنی چاوی کردووە چونکە چاو بەریدی دڵە .

وە بۆ ئافرەتانیش بە هەمان شێوە دەفەرموێ : ( وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ)
 ئه‌ی محمد - - به‌ ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش بڵێ: با چاوی خۆیان بپۆشن له‌ تێڕوانینی پیاوانی نامه‌حره‌م ، وه‌ با دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت .

 زاناى پایەبەرز شێخ عبد العزيز بن باز – رحمه الله - دەڵێت :

خوای پەروەردگار لەم دوو ئایەتەدا فەرمانی کردووە بەپیاوان وئافرەتانی باوەڕدار بە پاراستنی چاو و داوێن ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە زینا کارێکی زۆر گەورەیە ودەبێتە هۆکاری بڵاو بوونەوەی فەسادیەکی گەورە لەنێو باوەڕداراندا ، وەهەروەها لەبەر ئەوەی بەڕەڵا کردنی چاو دەبێته هۆکاری نەخۆش کەوتنی دڵ ، وەلەبەرانبەردا پاراستنی چاوە هۆکاری سەلامەتییە ، هەر لەبەر ئەمەیە خوای گەورە فەرموویەتی  :  (قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ  )

بێگومان پاراستنی چاو وداوێن پاکێتی یە بۆ باوەڕدار لەدونیا ودواڕۆژدا ، وه بەرەڵا کردنی چاو لەگەورەترین هۆکارەکانی سزایە لەدونیا ودواڕۆژدا ، خوا بمانپارێزێت .

وەخوای پەروەردگار هەواڵی پێداوین کە ئاگادارە بەوەی خەڵک دەیکەن وهیچ شتێکی لێ شاراوە نی یە ، بێگومان لەمەشدا ئاگادار کردنەوەی باوەڕدار هەیە لەوەی کاری حەڕام ئەنجام نەدات ، و پشت نەکات لەشەرعی خودا ، وبیر خستنەوەیەکیشە بۆی کە خواى گەورە چاودێرى دەکات ، و ئاگاداری خیانەتی چاو وناخی دڵیەتی و ئەوەی تێدا شاردوویەتیەوە  هەروەک فەرموویەتی : (يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ )  غافر / 19 .
واته : خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر چاوێك به‌ دزیه‌وه‌ ته‌ماشای ئافره‌تێك بكات ئاگای لێیه‌تی، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته‌ پیاوێكه‌ ده‌چێته‌ مالێكه‌وه‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ ئاگادار نه‌بێت ئه‌م ته‌ماشای ئافره‌ته‌كه‌ ده‌كات، وه‌ كه‌ ئاگادار بێت چاوی ده‌پۆشێت و ته‌ماشا ناكات، خوای گه‌وره‌ ئاگای له‌و تێڕوانینه‌ نهێنیه‌ هه‌یه‌) ، وه‌ ئه‌وه‌یشی كه‌ له‌ دڵدا شاردراوه‌ته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگادارێتی. 
بۆیە پێویسته لەسەر موسوڵمان تەقوای خودا بکات لەپەنهان وئاشکرادا ، ودوور کەوێتەوە لەو شتانەی کەخودا حەڕامی کردووە هەر لەتەماشا کردنی حەڕامەوە تا تەوقە کردن وماچ جگە لەمانەش کەخودا حەڕامی کردووە ودەبنە هۆکاری زینا .

وە با ئەو کەسە وا گومان نەبات تەنها ئەو تاوانانە ئەنجام دەدات وتوشی زینا کردن نابێت ، چونکە شەیتان لێی ناگەڕێت ، و ئەمڕۆ نا سبەى هەر توشی تاوانى گەورەی دەکات .

بۆیە پێویسته لەسەر ئەو کەسەی کەتوشی ئەو کارە بووە تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆلای خودا ، بێگومان هەر کەسێک تەوبە بکات خودا تەوبەی قەبوڵ دەکات ، وە وەک ئەوە وایە تاوانی ئەنجام نەدابێت .