ئامۆژگارى ئەو ژن و پیاوانەى کە توشی زینا هاتوون: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگارى ئەو ژن و پیاوانەى کە توشی زینا هاتوون
پرسیار:

چ ئامۆژگاریەکتان هەیە بۆ ئەو ژن و پیاوانەى کە خیانەتیان لەیەک کردووە و توشی زینا هاتوون؟

چەند ئامۆژگاریەک بۆ ئەو ژن و پیاوانەی کە کەوتوونەتە نێو تاوانى زیناوە  :
ئا ئەمانە بیر خەرەوەیه بۆ هەموو ئەو کەسانەی کەخودا خێزانی یاخود مێردی پێ بەخشیون ، لەخوا بترسن وسوپاسی بکەن  لەسەر ئەم نیعمەتە گەورەیە کەئەویش پاراستنی داوێنە بە زەواج کردن .

بێگومان ئەو کەسەی کەخێزان دارە وتوشی زینا دەبێت وەک ئەو کەسە نی یە کەزەواجی نەکردبێت حەتمەن ئەوەی زەواجی کردبێت سزاکەی گەورە ترە .

پەیوەندی حەرام لەنێوان ئەو کەسانەدا کەزەواجیان کردووە یەکێکە لەخراپترین تاوانەکان ونەگبەتیەکان ؛ چونکە خودا هەریەکەیانی بێ پێویست کردووە بەزەواج ، ودەتوانن ئارەزووی خۆیان بەجێ بێنن بەخێزان یاخود مێردیان ، جا ئەمە چەند ئامۆژگاریەکەیە بۆ ئەو کەسانەی کەخودا نیعمەتی زەواج کردنی پێ بەخشیوە بەڵکو سوودی لێ ببینن  :
یەکەم : پەلە کردن لە تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای خودا ، و زۆر داوای لێ خۆش بوون کردن ، و خۆ زەلیل کردن بۆ خوا ، بێگومان خودا لەهەموو تاوانەکان خۆش دەبێت ، خوای گەورە فەرموویەتی : { وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعاً أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ } [ النور31 ] ،
واتە : وه‌ ئێوه‌ هه‌ر هه‌مووتان ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵكو سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن (ئه‌م ره‌وشت و ئاكاره‌ جوانانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ن و واز له‌ ره‌وشتى سه‌رده‌مى نه‌فامى بێن). 

 وە هەروەها فەرموویەتی  : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحاً } [ التحريم8 ] .
واتە : ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ به‌ڵام ته‌وبه‌یه‌كی راستگۆ و نه‌صوح، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤـ به‌ ڕاستگۆیی و به‌دڵسۆزی ته‌وبه‌ بكات و ئه‌وه‌ی له‌ ڕابردوودا كردوویه‌تی لێی په‌شیمان بێ، وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئێستا له‌ تاوان ئه‌یكات ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ، وه‌ عه‌زیمه‌تی هه‌بێ كه‌ له‌ داهاتوودا نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری، وه‌ به‌ دڵ په‌شیمان بێ له‌وه‌ی كه‌ ڕابردوو كردوویه‌تی، به‌ زمان داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكات، به‌ لاشه‌ ده‌ستی لێ هه‌ڵگرێ، عه‌زیمه‌تی هه‌بێ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ری، وه‌ ئه‌گه‌ر ماف و حه‌قی خه‌ڵكیش بوو حه‌قی خه‌ڵكى بگه‌ڕێنێته‌وه‌ .

دووەم : داوای یارمەتی کردن لەخودا ، وپەنا گرتن بەخودا لەشەڕی داوێن ، وپشت بەستن پێی ، بێگومان هەر کەسێک پشت بەخودا ببەستێت خودای بەسە ، وه ئەم دوعایە زۆر بکە ، شوتەیری کوڕی شەکل لەباوکیەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : گوتم : ئەی پێغەمبەری خودا دوعایەکم فێر بکە کەسوودم پێ بگەیەنێت ، فەرمووی : بڵێ  : (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ سَمْعِي وَبَصَرِي وَقَلْبِي وَمَنِيِّي ) [ رواه أحمد وأصحاب السنن وصححه الألباني ] . 

واتە : خوایه‌ من په‌نات پێده‌گرم له‌ خراپه‌ی بیستنم ، وه‌ له‌ خراپه‌ی بینینم ، وه‌ له‌ خراپه‌ی دڵم ، وه‌ له‌ خراپه‌ی ئاوی شه‌هوه‌تم .

سێیەم : سوور بوون لەسەر پاراستنی چاو بۆ هەردوو ڕەگەزەکە ، بەتایبەت ئەوانەی کە ئارەزووی بۆ کەسانی تر دەچێت ، با تەماشای شتێک نەکات کەئارەزووی دەجوڵێنێت ، و با بەردەوام بیری ئەم ئایەتەی هەبێت : { قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ } [ النور30 ] ،
واته : ئه‌ی محمد - - به‌ پیاوانی باوه‌ڕداران بڵێ: با چاوی خۆیان بپارێزن له‌ تێڕوانینی حه‌رام (چونكه‌ زیناى چاو بریتییه‌ له‌ تێڕوانینى حه‌رام) ، وه‌ دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت ، ئه‌مه‌ بۆ دڵ و ده‌رون و دینیان پاكتره‌ (ئه‌وه‌ى چاوى بپارێزێت له‌ تێڕوانینى حه‌رام خواى گه‌وره‌ روناكى به‌ بینایی ده‌به‌خشێت و دڵى پاراو ده‌كات، وه‌ تێڕوانینى حه‌رام تیرێكى ژه‌هراویه‌ بۆ دڵ) ، به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن. 

وە خوای پەروەردگار فەرمانی کردووە بەئافرەتانی باوەڕدار و فەرموویەتی : { وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ } [ النور31 ] .
واته : وه‌ ئه‌ی محمد - - به‌ ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش بڵێ: با چاوی خۆیان بپۆشن له‌ تێڕوانینی پیاوانی نامه‌حره‌م ، وه‌ با دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا . 

چوارەم : فەزڵی زەواج کە نیعمەتێکی گەورەیە ، و بەهۆیەوە داوێن دەپارێزرێت ، هەر کەسێک خودا یارمەتی دابێت و زەواجی کردبێت ئەوا نیوەی باوەڕی کامڵ کردووە ، پێغەمبەر فەرموویەتی : " مَنْ رَزَقَهُ الله امْرَأَةً صَالِحَةً فَقَدْ أَعَانَهُ عَلَى شَطْرِ دِينِهِ ، فَلْيَتَّقِ الله فِي الشَّطْرِ الْبَاقِي " [ رواه الحاكم وصححه ووافقه الذهبي ] .
واتە : هەر کەسێک خودا ئافرەتێکی ساڵحی پێ بەخشیبێ ئەوا بەتەئکید یارمەتی داوە بۆ تەواو کردنی نیوەی دینەکەی ، دەی با تەقوای خودا بکات لەبارەی نیوەکەی تریەوە .

وە کاتێ ئافرەتێکی نا مەحڕەم دەبینێ ، با بچێت لای خێزانی وئارەزووی لەحەڵاڵدا بەجێ بێنێت ، حەتمەن ئەوا ئارەزووی دادەمرکێنێتەوە ، بەڵکو پاداشتیش وەردەگرێت لەسەری ، جابر  رضي الله عنه دەڵێت :گوێم لەپێغەمبەر بوو دەیفەرموو : " إِذَا أَحَدُكُمْ أَعْجَبَتْهُ الْمَرْأَةُ فَوَقَعَتْ فِي قَلْبِهِ فَلْيَعْمِدْ إِلَى امْرَأَتِهِ فَلْيُوَاقِعْهَا فَإِنَّ ذَلِكَ يَرُدُّ مَا فِي نَفْسِهِ " [ رواه مسلم ] ، 
واتە : کاتێ یەکێک لەئێوە ئافرەتێکی بینی وپێی سەرسام بوو و کەوتە دڵیەوە با بچێتە لای خێزانی ئەو کارە ئەوەی لەدڵیدایە ڕەت دەکاتەوە .

وە پێغەمبەر فەرموویەتی : " ... وَفِى بُضْعِ _ الجماع أو الفرج وكلاهما صحيح _ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ " ، قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ : أَيَأْتِي أَحَدُنَا شَهْوَتَهُ وَيَكُونُ لَهُ فِيهَا أَجْرٌ ؟ قَالَ : " أَرَأَيْتُمْ لَوْ وَضَعَهَا فِي حَرَامٍ أَكَانَ عَلَيْهِ فِيهَا وِزْرٌ ؟ فَكَذَلِكَ إِذَا وَضَعَهَا فِي الْحَلاَلِ كَانَ لَهُ أَجْرٌ " [ رواه مسلم ] .
واتە: وە بۆ هەر یەکێک لە ئێوە كاتێ دەچێتە لای خێزانی سەدەقەیەکی بۆ هەیە،وتمان ئەی پێغەمبەری خوا   یەکێک لە ئێمە شەهوەت و ئارەزووی خۆی بەتاڵ دەکاتەوە لە خێزانی ئایە لەوەشدا پاداشت و خێر هەیە؟
پێغەمبەری خوا فەرمووی ئەگەر بێت و لە حەرامدا بەتاڵی بکاتەوە سزاکەی وەرناگرن؟
بە هەمان شێوە ئەگەر لە حەڵاڵدا سەرف بکرێت بە پاداشت بۆتان دەنوسرێت.

پێنجەم : زۆر یادی خودا کردن ، بێگومان یادی خودا پارێزەرێکی باشە بۆ خۆ پاراستن لەشەیتان ، حارسی ئەشعەری دەڵێت : پێغەمبەری خودا فەرمووی : ( إِن اللهَ أَمَرَ يَحيیَ بنَ زكَریَّا بِخَمس كَلِمَاتِِ أَن يَعمَل بِهَا وَيَأمُرَ بَنِي إِسرَائيلَ أَن يَعمَلُوا بِهَا :... وآمُركُم بِذِكرِ اللهِ كَثِیراً ، وإِن مَثَلَ ذَلِكَ كَمَثَل رَجُلِِ طَلَبَهُ العَدُوُ سِرَاعاً فِي أَثَرِهِ حَتی أَتَی عَلَی حِصنِِ حَصِینِِ فأَحرَزَ نَفسَهُ فِیهِ مِنهُم ، كَذَلِكَ العَبدُ لاَ يُحرِزُ نَفسهُ مِن الشَّيطانِ إِلاَّ بِذِكرِ الله) .
واتە : خوای گەورە فەرمانی کردووە بە پێغەمبەر (یەحیا)ی کوڕی پێغەمبەر(زکریا) بە پێنج وتە کە خۆی کردەوەیان پێ بکات وفەرمانیش بکات بە (بنی اسرائیل) کردەوەی پێ بکەن : ...[یەکێک لەوانە]:
وەفەرمانتان پێ دەکەم بە زیکری خوا زۆر کردن ، وە نموونەی ئەوە وەکو نموونەی پیاوێک وایە کە دووژمن بەخێرایی بەدوایدا بگەڕێن وبەدوایەوە بن و شوێن پێکانی هەڵبگرن تاوەکو دەچێتە ناو قەڵایەکی تۆکمە و پارێزەرەوە و خۆیی تێدا بپارێزێت لێیان ، بەهەمان شێوە عەبد ناتوانێت خۆی بپارێزێت لە شەیتان ئیللا بە زیکری خوا نەبێت .

شەشەم : پارێزگاری کردن لەنوێژە فەرزەکان بەجەماعەت ، وە ئافرەتیش لەماڵی خۆیدا نوێژەکانی بکات ، ونوێژی سوننەت زۆر بکات ، بێگومان نوێژ ڕێگری دەکات لەتاوان وخراپە ، هەروەک خوای گەورە فەرموویەتی :  [إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَرِ] به‌دڵنیایی نوێژ قه‌ده‌غه‌ی خه‌ڵكی ئه‌كات و ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌ له‌ خراپه‌كاری و تاوان و هه‌ر شتێك كه‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت .